بڕیاردان بۆ ئەوەی کە منداڵێکت هەبێت و پەروەردەی بکەیت ئاسان نییە، پێویستی بە بیرکردنەوەی قوڵ هەیە لەلایەن دایکان و باوکانەوە، چونکە ئەرکی کەسێکی دیکە بۆ خێزانەکەیان زیاد دەبێت و پێویستی بە تەرخانکردنی کات هەیە.
=KTML_Bold=چەند نیشانەیەک پێتدەڵێت ئامادەیت بۆ ئەوەی منداڵت هەبێت.=KTML_End=
1- لە بەرپرسیارییەتی تێدەگەیت و قبووڵی دەکەیت، ئامادەیی ئەوەت تێدایە قوربانی بدەیت و خۆت بگونجێنیت لەگەڵ دۆخە سەختەکان، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی داراییەوە جێگیریت و ماڵێکت هەیە کە بەئارامی تێیدا بژیت.
2- لە دۆخێکی تەندرووستی باشدایت، بەتایبەتی خانمان پێویستە زۆر لەم خاڵە دڵنیابنەوە، چونکە دەبێت تەندرووستیان ڕێگەی ئەوەیان پێبدات منداڵێک لەناو سکیان گەورەبکەن و ئەزموونی دووگیانیی بکەن.
3- پەیوەندییەکی باشت هەیە لەگەڵ هاوسەرەکەت و لەگەڵی دڵخۆشیت، درووستکردنی منداڵت بە مەبەستی ئەوە نییە پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت چاک بکەیتەوە، چونکە منداڵ پێویستی بەوە هەیە لە ژینگەیەک گەورەبێت کە دووربێت لە شەڕ، ڕق، ناخۆشی و ئاژاوە.
4- تێدەگەیت لەوەی ئەو منداڵەی دەیهێنیتە دنیاوە کەسایەتی خۆی هەیە و بە شێوازی خۆی دەژی و ڕەنگە کەسایەتیی زۆر جیاوازبێت لەو کەسایەتییەی تۆ دەتەوێت و وێنات بۆ کردووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 820 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!