=KTML_Bold=ئەمساڵی 2023 بۆ هەرێم، ساڵی گەشتیاری دەبێت=KTML_End=
پێشنییەکان بۆ ئەوەیە ئەمساڵ 2023 گەشتیارێکی زۆر ڕووبکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ژمارەکەشی بگاتە 7 ملیۆن لە ساڵی 2023.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتیاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
ئیبراهیم عەبدولمەجید ڕاشیگەیاند، پێشبینیمان ئەوەیە بۆ کۆتایی ئەمساڵ 2023 ئەو ژمارەیە بگاتە 7 ملیۆن گەشتیار، کە سەردانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
باسی لەوەش کرد، بۆ ئەم جەژنەش ئامادەکاری تەواومان کردووە و چاوەڕێن گەشتیارێکی زۆر لە ماوەی ئەم هەفتەیە سەردانی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 560 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!