لە ساڵڤەگەری هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری #قەڵادزێ# لە 1974 و گوللەبارانکردنی ڕاپەڕینی 1982، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت: بە شکۆوە یادی شەهیدانی قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
#مەسرور بارزانی# سەبارەت بە شەهیدانی هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە 1974 و گوللەبارانکردنی ڕاپەڕینی 1982 نووسیویەتی: هەمیشە لەیادمانن.
لە #24-04-1974#، ڕژێمی لەناوچوونی بەعس قەڵادزێ و #زانکۆی سلێمانی# لەو شارە بۆردومانکرد، لە ئەنجامدا 163 کەس شەهیدبوون کە نۆ کەسیان خوێندکاری زانکۆ بوون و نزیکەی 300 کەسیش برینداربوون.
لە ساڵی 1982 لەکاتی یادکردنەوەی 24ی نیسان و ئەو بۆردومانەدا، خەڵکی قەڵادزێ لە دژی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین و پیاوانی ڕژێم دەستڕێژی گوللەیان لێکردن، لە ئەنجامدا دوو کەس شەهیدبوون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 825 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!