سێوی میدیا و مێژووێکی ون.
#ماکۆ ساوین#
زۆرێک لە مێژووی ئێمە ونە و دۆزینەوە تەنیا لە ناو نووسراوەکانی بێگانەیە، یاخود لە ڕێگای شیکاری دەتوانین مێژووێکی تەندرووست بنووسینەوە. چەندین ساڵە وێلم بە دوای مێژووی کورد و هێشتا سەدان نەهێنی ماوە تاوەکوو لێی تێبگەم و ڕاستی سەرچاوەکانی بدۆزمەوە. زۆر جار لە ناو مێژووی نووسراودا دێڕێک دەبێتە بابەتێکی مەزن بۆ لێکۆڵینەوە و هەر ئەو ڕستەیە شکۆیەکی مەزنی نەتەوەی کورد بۆ دەردەخات کە چۆن لەلای ئەوروپیەکان بەهای هەبووە.
لە پەرتووکی 'The Ancient World' ئاماژە بەوە کراوە کاتێک میوەی پرتقال گەیشتۆتە ئەوروپا، ناویان لێناوە سێوی میدیا.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا هۆکاری ئەو ناولێنانە چی بووە؟ لە ڕاستیدا بە دوای وەڵامەکەیدا وێلم. ئەو مێژووە ونە و دەبێ لە چ نووسراوێکی تردا ئەوە مێژووە بدۆزینەوە! ئەگەر ڕۆڵەی میدیا هێندە شکۆ و ناودار نەبوبێ بۆچی ناویان هێناوە و میوەیەکیان بەناو کردووە؟
سەرچاوە:
T. R. Glover، The Ancient World (London: Penguin Books، 1948، 1953) ، 88
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 354 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!