پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
فریجیا (Phrygian) شانشینێکی کوردی
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فریجیا (Phrygian) شانشینێکی کوردی

فریجیا (Phrygian) شانشینێکی کوردی
فریجیا (Phrygian) شانشینێکی کوردی.
#ماکۆ ساوین#
فریجیا یەکێک بووە لە شانشینە دێرینەکانی ئاسیای ناوەڕاست، زۆر بە کەمی لەلایەن هەرۆدەتەس باس کراوە. ئەو شانشینە دەکەوێتە باکووری کوردستان و ناوی پایتەختەکەی ‘گۆردیۆم’ بووە.
گلۆڤەر لە کتیبەکەیدا دەڵێ ‘ئاسیای بچوک هەمیشە جێگای تێکەڵاوی نەژادەکان بووە، هەندێک نەژاد لە چەند خێڵێکی تر درووست بوون، داگیرکەران لە ڕێگای دەریای ڕەش و لە وشکانیش لە ڕێگای میدیا و میزۆپۆتامیاوە هاتوون. دوو نەژاد زۆر یۆنانییەکان پێوەی سەرسوورماو بوون ئەویش لیدیا و فریجیان بوون. (1)
سەبارەت بە ئایینی فریجیا ئەوەندەی لێزاندراوە، خودایەکی ژنیان هەبووە بەناوی سیبێل (2) ، ئەو ژن-خودایە لە ناوچەی ئەناتۆلیا پەرستراوە و تا ئێستا پەیکەرەکەی ماوە. ئەو خودایە لەناو فریجیا پێی وتراوە ‘ماتار’ واتە دایک. وە سیبێل بوو بە نازناوی ‘ماتار’ کە لە زمانی فریجی بەمانای شاخ دێت. (3) ژنخودای فریجی ڕەنگدانەوە و کاریگەریی لەسەر هەموو ناوچەکان داناوە. لە پاش سەدەی دووەمی زایینیش، نەریتی ئەو خوداژنە ڕەنگدانەوەی هەبووە. نەریتی دایک (مەبەست لە سیبێل) لە ناوچەکانی شارستانییەتی دەریای ناوەڕاست بڵاوبۆتەوە، لە بەریتانیا هەتا ئەفغانستان ئەو ژنخودایە ڕەنگدانەوەی هەبووە. ئەو نەریتە زۆر کاریگەریی ئایینی و ڕامیاری لەناو ڕۆم هەبووە. (4) لە ڕۆما بەو خوداژنە گوتراوە ‘ماگنا ماتار’ واتە دایکی مەزن.
سەبارەت بە سنووری فریجیا، هەرۆدەتەس دەڵێ، سنووری خۆرهەڵاتی فریجیا، لیدیایە، بە مەڕ و ئاژەڵداری بەناوبانگ بوون. تەنیشت فریجیا ‘کاپۆدۆکیان’ە، کە بەسوورییەکان بەناوبانگن. (5)
‘فریجیا’ش وەک زۆربەی زلهێزەکانی ناوچەی ئاسیای بچوک بۆ ماوەیەک دەسەڵاتدار بوون و لە دواییدا دەسەڵاتیان کەم دەبێتەوە و دەکەونە ژێر دەستی هاوسێکانیان.
لە سەردەمانێکدا فریجیا ناوچەکۆنەکانی هیتییەکان لە ئاسیای بچوک داگیر دەکات، بەڵام لە سەدەی 7ی پ.ز لیدیەکان فریجیا داگیر دەکەن و ناوچەکە دەخەنە ژێر دەستی خۆیان. (6)
ئەو شانشینەش پاشای بەناو بانگی هەبووە، یەکێک لە پاشاکان ناوی میداس دەبێ بەوە ناوبانگی دەرکردبوو کە دەست لە هەرشتێک بدات ئەیکاتە زێر. (7) هەروەها لەسەردەمی ‘میداس’ دەسەڵاتی فریجیا بەرفروان دەبێت.
گۆردیاس کوڕی میداس دوا ئەندامی خێزانی ئەو شانیشینە دەبێت.
لە بڕگەیەکدا هەرۆدەتەس باسی کوڕی گۆردیاس دەکات بەناوی ئادراستەس، کە هانای بۆ پاشای لیدیا هێناوە. بە هەڵە برایەکی خۆی دەکوژێ و فریجیا بەجێ دەهێڵێ. پاشای لیدیا مافی پەنابەری دەداتێ. (8)
سەبارەت بە زمان و بنەچەی فریجیا لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا ئەو بابەتە یەکلایی نەکراوەتەوە، ئەوەی هەیە تەنیا بیردۆزە و پشت بەچەند بۆچوونێک دەبەستێت. لە هەندێک لێکۆڵینەوەدا وا دەردەکەوێت زمان و نووسینی فریجیا نەختێ جیاواز بووبێت لەگەڵ زاراوەکانی ئاری، ڕەنگبێ نزیکایەتی هەبووبێ لەگەڵ زمانی یۆنانی، وە سەبارەت بە بنەچەیان هەندێک دەڵێن لە بەڵقان و هەندێکی تر دەڵێن لە ئەوروپاوە هاتوون.
لە یەکێک لە لێکۆڵینەوەکان دەڵێ، لە کۆتایی هەزاری دووەمی پ.ز فریجیەکان لە مەکەدۆنیا و ثراث بوون، لەوێوە کۆچیان کردووە بۆ ئاسیای ناوەڕاست، بەڵام سەردەمی کۆچکردنەکەیان دیار نییە. (9) بە پێی سترابۆ فریجیەکان یەکەمجار لە بەڵقان بوون ئینجا کۆچیان کردووە بۆ ئەنەتۆلیا. (10) هەرۆدەتەس دەڵێ هەروەک مەکەدۆنیەکان دەڵێن فریجیەکان پێیان وتراوە ‘بریجیان’، خەڵکی ئەوروپا بوون لە دوایدا هاتوون بۆ ئاسیا. کاتێک وڵاتەکەیان گۆڕی ناوەکەشیان لەگەڵ خۆیان بۆ فریجیا گۆڕی. لەشکری ئەرمەنیەکانیش هەروەک فریجیەکان بوو، لە ناوچەی فریجیا جێنشین بوون، فەرماندەی لەشکری هەردووکیان ‘ئارتۆچمێس’ بوو کە هاوسەرگیری لەگەڵ کچی داریوس دەکات. (11)
بە پێی هەندێک بەڵگەنامە، لە ڕووی زمان و نووسیندا، فریجیەکان کاریگەریان لەسەر یۆنانیەکان داناوە. (12) بۆ زیاتر زانیاری بگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەی ئاماژە پێکراو، بەوردی نووسەر بەراوردی کردووە لەنێوان زمانی یۆنانی و فریجی.
پاش ئەوەی فریجیەکان دەسەڵاتیان نامینێ بەڵام داب و نەریت و فەرهەنگیان لەناوناچێت بەڵکوو کاریگەریشیان دەبێ لەسەر داگیرکەرەکانیان.
ناوی فریجیا لە پاش بڵاوبوونەوەی ئایینی کریستیان دیسان بەرگوێ دەکەوێتەوە. پاش ئەوەی گالاتییەکان (13) کۆنترۆڵی ئایینی دەگرنە دەست، لە بەڵگەنامەیەکدا هاتووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دووی زایینی. لە 10 قەشەی دەرکەوتە و بەناوبانگدا، پێنجیان فریجی دەبن و پێنجەکەی تر تر گالاتی دەبن. (14)
لە بەڵگەیەکی تری مێژوونووسانی ئایینی کریستیان، باسی قەشەیەکی ئاری دەکەن بەناوی ‘سێلیناس’، کە بانگهێشتی ئایینی کردووە بە دوو زمان، باوکی ‘گۆث’ی (15) بووە و دایکی فریجی بووە. بۆیە هەردووک زمانی زانیووە و بانگهێشتەی پێ کردووە. (16) زمانی فریجی هەتا سەدەی پێنجەم یان شەشەم ماوەتەوە، هەتا بە تەواوی زمانی یۆنانی زاڵ بووە بەسەریدا. (17)
ڕامان:
یەکەم: خەڵکی فریجیا کڵاوێکیان لەسەر بوو هێشتا لەناو کورد دا ئەو جۆرە کڵاوە لەسەر دەکرێ. زۆرێک لەو پەیکەر و
وێنانەی کە نمایشی میثرا دەکات، خوداوەند میثرا کڵاوێکی لەسەرە، ئەو کڵاوە بە کلاوی فریجیا ناسراوە. (18)
نەک هەر ئەو پەیکەرە لە ڕۆم بەڵکوو لە تەواوی مۆزەخانەکان و شوێنە ئاسەواریەکاندا کە پەیوەستە بە ئایینی میثرایی، زۆربەی جار میثرا بە کڵاوی فریجی ئەبیندرێت.
ئەگەر هەڵە نەبم زۆر جار لە گوندنشینەکانی کوردستان ناوی کڵاوی فەرەنجیمان بەرگوێ دەکەوێ، بەڵام نازانم تا چ ڕادەیەک ئەو دوو ناوە لێک نزیکن.
ئەگەر گریمانەی ئەوە بکرێ کورد بەو کڵاوە بڵێت فەرەنجی بەهۆی زمانی فەڕەنسیەوە. ئەوا دەبێ ئەوەش بلێن ئەو کلاوە فریجییە لە بنەچەدا دەگوازرێتەوە بۆ دابوونەریتی میثرایی. کاتێک ئایینی ‘میثرا’ش لە ئەورپا بڵاودەبێتەوە ئەو کڵاوەش لەگەڵیدا وەک هێمای ئایینی بڵاو دەبێتەوە.
لە دواییدا ڕۆمەکان ئەو کڵاوە وەک نموونەی ئازادی بەکاردەهێنن. دوابەدوای ئەوەش پاش چەندین سەدە، لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسیش ئەو کڵاوە دەبێتە هێمای ئازادی. بۆیە شۆڕشگێڕەکانی فەڕەنسی ئەو کڵاوە سوورە لەسەر دەکەن، وەک نەریتێکی ئازادی بۆ شۆڕشگێڕەکان. (19) کەواتە ئەو کڵاوە لە بنەچەدا لە فریجیا دەگوازرێتەوە بۆ فەڕەنسا، ئەگەر ئێمەش لە فەڕەنسیەوە وەرمان گرتبێتەوە، ئەوا کڵاوی خۆمان بووە و لە سەری خۆمانیان کردۆتەوە.
دووەم: لەناو کورد دا هێشتا ئەو پەندە هەیە، ئەگەر یەکێک بەختی هەبێت یان کارزان بێت، پێ دەڵێن “دەست لە هەرشتێک بدات ئەیکاتە زێر” ئەو پەندەش بەسەر ‘میداس’دا هەلدراوە. بەپێی ئەو لێکۆڵێنەوانەی لەسەر فریجیەکان کراوە، ئەو دەسەڵاتەی هەیان بووە قەت نەگەیشتۆتە ناوچەکانی باشووری کوردستان. ئەو سەردەمەش ڕاگەیاندنێک نەبووە هەواڵ یان دابوونەریتی پێ بگوازرێتەوە، بە جۆرێک ئەو پەندە لە شوێنێکی دووری وەک فریجیا بۆ ناوچەکانی باشووری کوردستان بگوازرێتەوە. کەواتە چۆن ئەو پەندە لە فریجیا گەیشتە گوندەکانی کوردستان، وەک ڕوونە تا سەردەمانی حەفتاکانیش ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی بۆ نەچووبوو؟ ئەمانە هەمووی پرسیارن ئایا ئەو هەموو شانشینانە هەموویان یەک سەرچاوەیان نەبووە؟ ئایا هەر هەموویان هۆزێک نەبوون لە نەتەوەیەکدا و هەرجارێ هۆزێکیان دەسەڵاتی گرتبێتە دەست؟
سەرچاوەکان:
(1) Glover, 75.
(2) Lynn E Roller, In Search of God the Motehr: The Cult of Anatolian Cybele (California: University of California Press, 1999) , 63.
(3) Ibid., 244.
(4) Ibid., 345.
(5) Herodotus , Book 5, para 49.
(6) S. A. Nigosian, The Zoroastrian Faith: Tradition & Modern Research (London: McGill-Queen’s University Press, 1993) , 6.
(7) Glover, 76.
(8) Herodotus, Book 1, para 35-6.
(9) Swain Simon, J. N. Adams, Janse Mark Janse, Bilingualism in Ancient Society: Language Contact and the Written Text (Oxford: Oxford University Press, 2002) , 246.
(10) Strabo, Horace Leonard Jones (tr. ) , Strabo Geopgraphy (England: St Edmundsbury Press Ltd. , 2001) , 7. 3. 3.
(11) Heroduts, VII, para 73.
(12) S. Swain, 258-60.
(13) گالیک یان سێلتیک، ئەو خەڵکانە بوون لەسەردەمی هیلینیەکان (واتە لەسەرەتای مردنی ئەسکەندەر323 پ.ز تا 31 پ.ز ) لە ناوچەی باکووری ئاسیای ناوەڕاست جێنشین بوون یان ئەنەتۆلیا.
(14) S. Swain, 251.
(15) بە بنەچە گۆثی خەڵکی گێرمەنین.
(16) S. Swain, 252.
(17) Ibid., 254.
(18) Franz Valery Marie Cumont, The Mysteries of Mithra (London: Kegan Paul, Trench, Trubner & Co. , Ltd. , 1903) , 131.
(19) Payam Nabarz, The Mystries of Mithras: The Pagan Belief That Shaped the Christian World (United State: Inner Traditions, 2005) , 53-5.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 626 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | 05-02-2023 mako-sawin.com/ku
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 3
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
وەڵات - هەرێم: دەرڤە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل: 29-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 29-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 18-05-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 626 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1160 KB 29-04-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.453 چرکە!