شایی کوردان ڕەگ و ڕیشەی زیاتر لە دوو هەزار ساڵە.
#ماکۆ ساوین#
زۆر جار پاشماوە دێرینەکان ڕەگ و ڕیشەی کولتوری نەتەوەکان ئەچەسپێنێت، ناوچەی (ڕەی) یان بە ناوچەی (ڕەگا) ناوزەد دەکرێت، تارانی ئیمرۆیە، (ڕەی) شوێنی تیرەی (مۆگ) یان (مۆغ (بە زمانی ئینگلیزی (ماگی) و بە لاتینی (مەگەوس) بوو. تیرەی مۆگ یەکێک بوون لە تیرە بەناو بانگەکانی مید، ئەو تیرەیە دەستێکی باڵایان هەبووە لە ڕاڤەکردنی خەون و گەردوونناسی و پێشبینین و جادووی سپی.
لە یەکێک لە ئاسەوارەکان کە دۆزراوەتەوە چەند مرۆڤێک دەستی یەکتریان گرتەوە و شایی دەکەن، ئەو توحفەیەش لە ناوچەی ڕەی دۆزراوەتەوە. ئەگەر سەیری ئەو وێنەیە بکەین گومانی تێدا نییە هێشتا ئەو نەریتە شاییە لەناو کورداندا هەیە. یەکێک لە نیگاکان لەسەر گۆزەیەکی ڕەنگاوڕەنگ لە گردی سیالک دۆزراوەتەوە.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 243 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!