پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,658
وێنە 105,733
پەرتوک PDF 19,411
فایلێن پەیوەندیدار 97,455
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
جنێوبارانی ژن دوای مەرگ
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جنێوبارانی ژن دوای مەرگ

جنێوبارانی ژن دوای مەرگ
$جنێوبارانی ژن دوای مەرگ$
#نەزەند بەگیخانی#
#11-10-2020#
لێدان لە #مەهاباد# لێدانە لە هەموو ژنانی ئازاد و سێکولار، لێدانە لە فێمینیزم وەک بزووتنەوە و وەک چەمک، لێدانە لە جیاوازی کە بنەمای پرەنسیپەکانی فێمینستییە. با جیاوازییەکانمان بخەینە لاوە و لەبەرانبەر کوولتوری بەردبارانکردن و جنێوبارانکردندا بێینە دەنگ و سەرەڕای جیاوازییەکانمان، بەرگری لەو خەباتە بکەین کە هەموومان دەیان ساڵە کاری بۆ دەکەین و مەهابادیش ئەڵقەیەکی گرنگی ئەو مێژووە بوو.
جنێوبارانکردنی مەهاباد قەرەداغی دوای مەرگ درێژکراوەی دیاردەی بەردباران و تووندوتیژییە بەرانبەر بە ژن و بە فێمینیستان. ئەگەر ئەم کردەوە قێزەونە دەرهاویشتەی جەهل و ڕق و کینەی سیاسی و ئایینی بێت، ئەوە ڕەگی ئەو ڕقە دەگەڕێتەوە بۆ کولتووری نێرسالاری.
ئەگەر سەرنجێک لەو کۆمێنتانە بدەین کە لە دوێنێوە سۆشیاڵمیدیای کوردییان تەنیوە، ئەوە دەبینیین زۆربەیان هی کوڕ و پیاوانن، ئەگەر کچ و ژنیشیان تێدابێ، ئەوە زۆر کەمن و ئەوانیش بە کاریگەریی نێرسالاری، هەمان نۆرم و ئاکاری کوڕ و پیاوەکان بەرهەم دێننەوە. هاندەرەکان چین؟ ئەی ئامانج چییە لەم جنێوبارانکردنە؟
نێرسالاری واتە دەسەڵاتزاڵیی پیاو و نزمبینیی ژن. لە کولتووری نێرسالاریدا پیاو چەقی بوون و گەردوونە و ژن وەک بوونەوەر و وەک چەمکیش بێبایەخ و نزم دەبینرێ. نێرسالار کاتێ ژن قبووڵ دەکات کە لەژێر ڕکێفی ئەو و بەپێیی ئەو نۆرم و نەریتانە ڕەفتار بکات کە پیاو و کۆمەڵگە بۆی دیاریکردوون. ئەقڵیەتی پشت ئەو کولتوورە نەک هەر ژنی ئازاد و خاوەن بیروباوەڕی سیاسیی و تایبەتمەند قبووڵ ناکات، بەڵکوو وەک هەڕەشەش دەیبینێ. لە تێگەیشتنی ئەودا ئازادی و بیروباوەڕی سیاسی و سێکولاریی ژن وەک بەزاندنی نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان (عاشقبوون، لەدەستدانی پەردەی کچێنی و هتد..) دەبێتە مایەی ستیگماتیزەکردن و بێشەرەفی و ژیانی دەخاتە مەترسییەوە، تا ئاستی کوشتن؛ کوشتنی حەقیقی و سیمبولی. ئەگەر لەدەستدانی پەردەی کچێنی ببێتە هۆی کوشتنی شەڕەفئامێز، ئەوە لە کەیسی جیاوازیی سیاسی و ئایینی، بەشێوەیەکی ئاگایی یا نائاگایی، شکۆ و کەسایەتیی ژن دەکوژرێت، ستیگماتیزە دەکرێ، لە مێژوو وەردەردەنرێ، ئەوەش بە ئامانجی سڕینەوەی ناو و ناوبانگی تەنانەت دوای مەرگیش.
مەهاباد قەرەداغی بە تەواوی ستیگماتیزە کرابوو، ئەمەش لەبەرئەوەی فێمینستێکی سێکولار بوو و لە ڕووی بیروباوەڕی سیاسی و ئایینی و شێوازی ژیانی کۆمەڵایەتی جیاواز بوو. ئەگەر سەیرێکی سۆشیاڵمیدیا بکەین، دەبینین ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو ستیگماتیزەکردن و کۆمێنتانەدا بوون، بریتی بوون لە سێ گرووپ:
- ئیسلامییە سیاسییەکان
- لایەنگرانی گۆڕان و هەندێک لە یەکێتییەکانیش
- پارتییە ئیسلامییەکان
ئەمانە مەهابادیان ستیگماتیزە کردبوو، لە قاڵبیان دابوو، هەر لەدوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان بە سیستەماتیکی کاریان دەکرد بۆ ئەوەی لە تێگەیشتنی خۆیان و کۆمەڵگە وەک ژنێکی ''ناپەسەند'' بە بیانووی ''پارتی'' بوونی سووک و ڕیسوای بکەن. پارتیبوون تەنیا بیانوو بوو بەکارهێندرا بۆ هەڵڕشتنی ڕق و کینە و جەهلی سیاسی و ئایینی و حیزبی و ناوچەگەریێتی و نێرسالاری لە شێوەی لەکەدارکردن و جنێودان و سووکایەتی پێکردن.
بێگومان نائومێدیی خەڵک لەبەرانبەر دەسەڵاتی سیاسی و گەندەڵیی هەندێ لە سەرکردەکان و نەبوونی سیستەمێکی فەرمانڕەوایی کارا و کاریگەر هۆکارێکی گەورەی دیکە بێت، بەڵام کاتێ ژن دەبێتە چەقی هێرش و ستیگماتیزەکردن، ناکرێ لایەنی جێندەری و نێرسالاری وەک هۆکاری سەرەکی بەهەند وەرنەگرین. ئەو جنێوبارانییەی دوای مردنی دەیبینین، درێژکراوەی ئەو کارە سیستەمییەیە کە ئەو گرووپ و لایەنانە بێ ویژدانانە کاری لەسەر دەکەن.
لە سەدەکانی ناوەڕاست، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا ڕەوتێک هەبوو بەناوی ڕاوکردن و لەناوبردنی جادوکەران یا سیحربازان. ئەو ڕەوتە کە بە ئەخلاق و دەسەڵاتی ئایینی بەڕێوەدەچوو، هەر ژنێکی جیاواز بووایە لە ڕەفتار و ئاکار و وتار و بیرکردنەوەی، بە جادوکەر یان سیحرباز تۆمەتباری دەکرد. بەو بیانووە پیاوانی سەر بە کڵێسا و پادشاکان ئەو ژنانەیان ڕاودەکرد و بە تۆمەتی جادوکەری لەناویان دەبردن. مێتۆدی لەناوبردنیشیان بەشێوەیەکی سەرەکی سووتاندن بوو. ئەمە بەشێوەیەک گەشەی سەندبوو کە وای لێهات بووە هۆی سیاسەتی پاکتاوی ''جیاوازی'' و لەناوبردنی هەموو ئەوانەی کە لە نەریت و نۆرمەکان جیاواز بوون. وەک؛ جووەکان کە لە کۆتایی سەدەی پانزە ڕاوەدوونران و موڵک و ماڵیان داگیرکرا و لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی دەرکران و بەشێکی زۆریان پەنایان بۆ سوڵتانی عوسمانی برد.
ئەم سیاسەتەی ستیگماتیزەکردن و ڕاونان و لەناوبردنە لە مێژوودا دەگمەن نییە و لەئاکامدا بووەتە هۆی خوێنڕشتن، بووەتە هۆی ڕەشەکوژی تاوەکوو ئاستی جینۆسایدکردنی هەموو ئەوانەی کە لەبەر بیروباوەڕی سیاسی و ئایینی و یا ڕەنگی پێستیان وەک جوولەکە، ئەرمەنییەکان، کورد، ئێزدی، ڕەشپێستەکان و هتد..) بە جیاواز لە قەڵەم دراون. لێرەدا ''جیاوازیی'' وەک چەمک و وەک خاسیەت کرا بە بنچینەی ڕق و بەکارهێنرا بۆ پاکانەکردنی سیاسەتی لەناوبردن و ڕەشەکوژیی ئەو گرووپ و نەتەوانە.
ئەوەی ئەمڕۆ بەرانبەر مەهاباد قەرەداغی دەکرێ، ڕێک بەشێکە لەم سیاسەتەی لەناوبردن و لەسەر ئاستی جێندەری کاری پێدەکرێت. نێرسالاری وەک بنەما و بە کار و هاندەری ئەو سێ گرووپەی لە سەرەوە ئاماژەم پێکردن دێت و دەڵێ، تۆی ژن هەر لە بنەڕەتدا نزم و بێ بەها بوویت، چونکە جیاواز بوویت و لە نەریتی سیاسی و ئایینی ''ئاسایی'' لاتدا، کەواتە دەبێ بمریت، کە مردیشی، دەبێ بچیتە دۆزەخ زیاترین کۆمێنت لەژێر هەواڵی مەرگی مەهاباد بریتی بوو لە: بە جەهەننەم.
ئەم سیاسەتە ئایینی و سیاسییەی سەدەکانی ناوەڕاست، ئەمڕۆ زۆر بە ئاشکرایی لە زۆر شوێنی دونیا، بە تایبەتی لە کوردستانی باشوور پیادە دەکرێ. سەرەڕای پێشکەوتنی زۆر و هەوڵدان بۆ سوودوەرگرتن لە مێژوو، ئەمڕۆ چەمکی ''جیاوازی'' نەک هەر زۆر بەزەحمەت قبووڵ دەکرێ، بەڵکوو بەهەمان شێوەی سەدەکانی ناوەڕاست بەکاردەهێنرێ بۆ لەناوبردنی ئەوی دیکەی جیاواز: جا جیاوازییەکە ئێتنیکی بێ، نەتەوەیی بێ، ئایینی بێ، جێندەری بێ یاخود چینایەتی و حیزبی و گرووپگەرایی و شارپەرستی و هتد...تەکنەلۆژیای مۆدێرن و سۆشیاڵمیدیاش ئەو دەرفەتەیان ڕەخساندووە و بوونەتە سەکۆی ''جنێوبارانی و سووکایەتی پێکردن''. ڕووی هەرە ترسناکی ئەم سیاسەتە ئەوەیە کە دوای مەرگیش بەردەوام دەبێ. بۆ نموونە، تێکدانی گۆڕی جووەکان لە فەرەنسا نموونەیەکە لەم سیاسەتە و لێدانە لە تەواوی جووەکان، لەبەرئەوەی لە تێگەیشتنی ڕەگەزپەرست و تووندڕەوەکان ''جیاواز''ن.
مەهاباد قەرەداغی جیاواز بوو. ئەو جیاوازییە ئایینی یا سیاسی بێت، ئەوە مافی تەواوی ئەو بووە و ڕۆژێک لە ڕۆژان هەڵیبژاردووە بۆ درێژەدان بە خەباتی خۆی وەک کورد، وەک زیندانییەکی سەردەمی بەعس، وەک فێمینیست و شاعیر و نووسەر. ئەگەر مرۆڤ جیاوازیی ئەوی دیکە قبووڵ نەکات و ڕاوەدووی کەسانی جیاواز بنێت، جنێوبارانیان بکات و دوای مەرگیش دەستیان لێ هەڵنەگرێ، ئەوە ئەوجۆرە مرۆڤانە نەک هەر چەمکی ئازادی و دیموکراسی و ئازادیی ڕادەبرێن و بیروباوەڕ تێنەگەیشتوون، بەڵکوو لە مرۆڤایەتی شۆراونەتەوە، خاسییەتی مرۆڤبوونیان لەدەستداوە و بوونەتە ئەهریمەنترین بوونەوەر. ئەو کەسانە لە شێوەی مۆب و کۆمەڵە و دەستە و گرووپ دیکتاتۆرییانە حوکمی ئەقڵ و هۆش و ڕەفتار و بیری خەڵکی کوردستان دەکەن. ترسێکیان درووستکردووە تا ئاستی تۆقاندن و فاشیزم. خەڵک خەسێندراوە، ئالوودەکراوە و کوێرانە بە بیرکردنەوە بووەتە دەمێکی گەورە و پەنجەیەکی بێ گیان، هەر دەدوێ و دەنووسێ، بەڵام بیرناکاتەوە و گوێ ناگرێ و ئامادەیی فێربوون و بەخۆداچوونەوەی نییە.
ژان پۆل سارتەر دەڵێ ئازادی ئەوەیە کە بتوانین لە دژی دیکتاتۆری بە هەموو شێوازەکانییەوە بێینە دەنگ و ڕەتی بکەینەوە، جا ئەو دیکتاتۆرییەتە هەرچییەک بێت: دیکتاتۆریی سیاسی و ئایینی و مۆب و دەستە و گرووپ و کۆمەڵگە. ئەمڕۆ ئەگەر ترس و تۆقانی نێرسالاری بە بە هاندەری حیزبی، ئایینی یا شارچیێتی و گرووپگەرایی ئێمە بێدەنگ بکات و لە ناوەوەش لەبەرانبەر ئەوەی ڕوودەدات ختووکەی خۆشیمان بدات، ئەوە ئێمە بێ گیانین، خەسێندراو و تۆقیوین و بووینەتە دیکتاتۆر لە دەوروبەرەکەی خۆمان کە لە دیکتاتۆریی سیاسیی ترسناکترە: وەک ئەوانەی دوعا خەلیلیان بەردباران کرد، وەک ئەوانەی بەناز مەحموود و فاتیمە شاهیندال و هێشوو یونسیان کوشت، بێدەنگیی ئێمە، واتە تاوانباریی ئێمە لەم پڕۆسەیەدا. جا تۆی فێمینیست و مرۆڤدۆست و ئازادیخواز و هەڵگری پەیامی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، ئەگەر بترسیت و لەبەرانبەر ئەم دۆخە بێدەنگ بیت، ئەوە ئەوەی دەیکەیت درۆیەکی گەورەیە لەگەڵ خۆت و دەوروبەر، خۆت فریودەدەیت و نمایشێکی ئەهریمەنانە دەکەیت کە نەک هەر سوودی نییە بۆ تاک و جیهانی تێکشکاومان، بەڵکوو برەو بە دیکتاتۆرییەت دەدات بە هەموو شێوازەکانییەوە.
لێدان لە مەهاباد لێدانە لە هەموو ژنانی ئازاد و سێکیولار، لێدانە لە فێمینیزم وەک بزووتنەوە و وەک چەمک، لێدانە لە جیاوازی کە بنەمای پرەنسیپەکانی فێمینستییە. با جیاوازییەکانمان بخەینە لاوە و لەبەرانبەر کولتووری بەردبارانکردن و جنێوبارانکردندا بێینە دەنگ و سەرەڕای جیاوازییەکانمان، بەرگری لەو خەباتە بکەین کە هەموومان دەیان ساڵە کاری بۆ دەکەین و مەهابادیش ئەڵقەیەکی گرنگی ئەو مێژووە بوو. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 278 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 11-10-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-10-2020 (4 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژنان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 30-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 30-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 278 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
سترانا بابێ فەرخۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
دیرۆک و سەرپیهات علی ئاغایێ ئەرگوشی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
جەلەب
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,658
وێنە 105,733
پەرتوک PDF 19,411
فایلێن پەیوەندیدار 97,455
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
سترانا بابێ فەرخۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
دیرۆک و سەرپیهات علی ئاغایێ ئەرگوشی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
جەلەب
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
فۆڵدەر
جهـ - تۆپۆگرافی - گردۆڵگەیی جهـ - جهـ - شارەدێ جهـ - زمان - شێوەزار - ک. باشوور جهـ - باژێر و باژارۆک - شەقڵاوا جهـ - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.063 چرکە!