بەهۆی ڕازی نەبوونی بەشێک لەلایەنە شیعەکان، بۆ پێشنیازێکی یەکێتی نیشتمانی، ئەو حیزبە شاندێکی ناردووەتە ئێران و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.
دوای ئەوەی بەشێک لەلایەنە شیعەکان ڕازی نەبوون حکومەتی ئێراق ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی #سلێمانی# بکات و بودجەی بۆ بنێرێت، یەکێتی نیشتمانی شاندێکی لە مەکتەبی سیاسی ناردووەتە ئێران.
شاندەکەی ئێران ماوەی چەند ڕۆژێکە لەو وڵاتەن و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی تاران بکەن، ئەوەش لەپێناوی ئەوەی ڕازییان بکەن، بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر ئەو لایەنە شیعانەی بە پێشنیازەکەی یەکێتی ڕازی نین.
شاندەکەی یەکێتی ئامادەیی بۆ بەرپرسانی تاران نیشان دەدەن، کە بە تەواوی پابەندی ئەو مەرج و داواکارییانەبن لایەنە شیعەکان داوای دەکەن، بەڵام پێشنیازەکەیان قبووڵ بکەن و ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی سلێمانی بکەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 436 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!