#لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری ئێراق لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە ئێران پشکی ئێراق لە ئاودا لەبەرچاو بگرێت و ڕێگری نەکات لە هاتنی بڕی ئاوی پێویست لە ڕووبارەکانی وڵاتەکەیەوە بۆ ئێراق.
ئەم داواکارییەی سەرۆک کۆماری ئێراق لایەنی ئێرانی توڕە کردووە و لایەنە شیعەکانی ئێراقیش، کە نزیکن لە ئێران ئیحراج بوون و ڕەنگە هەڵوێستیان هەبێت.
لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری ئێراق تاک لایەنە ئەم داواکارییەی خستووەتە بەردەم لایەنی ئێرانی و هیچ هەماهەنگییەکی لەو بارەوە لەگەڵ لایەنە ئێراقییەکان نەکردووە، بۆیە تووڕە بوونی تاران و ئیحراجبوونی لایەنە شیعەکانیشی لێکەوتووەتەوە.
ئێراق، ساڵانێکە بەدەست دابەزینی بەردەوامی سەرچاوەکانی ئاوەوە دەناڵێنێت و قەیرانی کەمی ئاویش بەهۆی کەمی ڕێژەی بارانبارین لەو وڵاتە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ساڵ بەساڵ خراپتر بووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 700 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!