ئەو پێشنیازەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ لایەنە شیعەکان و حکومەتی ئێراقی کردووە، هۆکاری نەناردنی ئەو 400 ملیار دینارەیە بۆ هەرێم، کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێداوە.
پێشنیازەکەی یەکێتی بۆ جیاکردنەوەی بودجەی #سلێمانی# لە پشکی هەرێم، هۆکارێکە بۆ ئەوەی حکومەتی ئێراق تا ئێستا #02-05-2023# ئەو 400 ملیارەی نەناردووە، کە ئەنجوومەنی وەزیران پێش جەژن بڕیاریدا وەک قەرز بیداتە هەرێمی کوردستان.
یەکێتی لە پێشنیازەکەیدا باسی لەوە کردووە، کە حکومەتی ئێراق هەر بڕە پارەیەک بۆ هەرێم بنێرێت، دەبێت بە ڕێژەی 43 لەسەدا پشکی سلێمانی بەجیا بنێرێت و بیخاتە سەر ئەژماری بانکی بانکی هەرێم لقی سلێمانی.
یەکێتی لەو بارەوە دەستی بە فشار کردووە و بەشێک لەلایەنە شیعەکانیش پشتگیری پێشنیازەکەی دەکەن، هەر ئەوەشە وای کردووە، حکومەتی ئێراق هێشتا بڕیاری ناردنی 400 ملیارەکەی جێبەجێنەکردووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 556 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!