پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتوک PDF 19,696
فایلێن پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دەروازەیەک بەرەو قوڵایی گەردوون، بەشی دووەم: ئاشناییەک بە بۆماوەهێڵی گەردوون
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەروازەیەک بەرەو قوڵایی گەردوون، بەشی دووەم: ئاشناییەک بە بۆماوەهێڵی گەردوو...

دەروازەیەک بەرەو قوڵایی گەردوون، بەشی دووەم: ئاشناییەک بە بۆماوەهێڵی گەردوو...
دەروازەیەک بەرەو قوڵایی گەردوون، بەشی دووەم: ئاشناییەک بە بۆماوەهێڵی گەردوون.
زنار بابەکر.

لە بەشی پێشووتردا (گەشتێک بەناو مێژووی گەردوون) ، بەتەواوی باسمان لە مێژووی گەردوون کرد بەپێی ئەو بیروباوەڕەی کە باوترینە لەناو کۆمەڵگەی زانستی سەردەمدا: بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە. ئێستا، دوای ئەوەی کە تێگەیشتین زانست پێمان دەڵێت گەردوون چۆن دەستی پێ کردووە و درووستبووە، با بزانین کە ئەو گەردوونە لە چی پێکهاتووە چی لەخۆگرتووە؟ پێکهێنەرەکانی چین و چی هەڵگرتووە؟ لەم بەشەی دووەمدا، بەشێوەیەکی بەرفراران ئاماژە بە یەکێک لە پێکهێنەرە هەر سەرەکییەکانی گەردوون دەدەم هەر لە ڕەچەڵەکی پێکهاتنیانەوە تا بەرهەم و پاشماوەی دوای لەناوچوونی خۆیان.
$پێکهاتووەکان چۆن پێکدێن؟$
پێکهاتووەکانی گەردوون هەمەجۆرن، زۆرینە و بنچینەترینیشیان بریتین لە ئەستێرەکان. ئەستێرەکان؛ پێکهاتەی ناوەندی گەردوونن. هەموو شتێکی تر، 1) بەر لە پێکهاتنی ئەستێرەکان بوونی هەیە کە دواتر ئەستێرەکان پێکدەهێنێت. یان، 2) لە ماوەی پێکهاتنی ئەستێرەکان سەرهەڵدەدات لەو پاشماوەیەی کە ئەستێرەکان لە بۆشایی دەوروبەری خۆیان درووستی دەکەن. یانیش، 3) دوای تەواوبوونی سوڕی ژیانی ئەستێرەکان پەیدادەبێت لە ئەنجامی داڕمان و تەقینەوەی ئەستێرەکان.
ئەوەشی کە من لەم بەشەدا باسی دەکەم و دەیخەمەڕوو، بریتییە لە، تەنیاوتەنیا، ئەستێرەکان. چونکە، بەڕاستی هەر تەنیا خودی خۆیان بەشێکی تایبەت بە خۆیان پێویستە بۆ ڕوونکردنەوەی هەموو شتێک بەتەواوەتی و بەشایستەیی. گشت پێکهاتوویەکی تریش، کە، هەروەک لە خاڵەکاندا ئاماژەم پێیداوە، لە ماوەی پێکهاتنی ئەستێرەکان سەرهەڵدەدات لە پاشماوەی جێماوی ئەستێرەکان و ئەوانەی کە لەدوای کۆتایی هاتنی سوڕی ژیانی ئەستێرەکان پێکدێن لە داڕمان و تەقینەوەیان - کە هەردووکیان بە یەکەوە چەند پێکهاتوویەکی زۆر و هەمەجۆر لەخۆدەگرن - پێویستیان بە بەشێکی تر و تایبەتی خۆیان هەیە کە ئەگەر هەموو شتێک بەو شێوەیە بڕوات کە خۆم دامڕشتووە ئەوە لە بەشی داهاتوودا باسیان دەکەم.
بەڵام، ئێستا، ئاشناییەک بە بۆماوەهێڵی گەردوون: ئەستێرەکان و باوانیان..
$نێبیولاکانی دایکی ئەستێرەکان$
ئەوەی کە بەر لە پێکهاتنی ئەستێرەکان بوونی هەیە، بریتییە لە نێبیولاکان. ئەگەر ئەستێرەکان بە پێکهاتووی ناوەندیی گەردوون دابنێین، ئەوە نێبیولاکان دەبێت پێکهاتە بنچینەییەکان بن، چونکە یەکەمین پێکهاتووی گازی و تەپوتۆزاوی پەرش و بڵاون کە تیایاندا ئەستێرەکان دەتوانن پێکبێن.
ئەگەر، بۆشایی گەردوون بەو ئاسمانە وێنا بکەین کە بە چاوەکانمان دەیبینین لە بەرگەهەوای زەویدا، ئەوە دەبینین کە هەورەکان هەروەک پەڵەیەک دەرکەوتوون لێر و لەوێ و جاروباریش زۆر بەچڕی و بەخەستی هەموو بە یەکەوە ئاسمان داگیردەکەن. نێبیولاکانیش، هەر بە هەمان شێوەی ئەو هەورانەن لە گەردووندا، پەڵەی گازی و تەپوتۆزاوین کە لێر و لەوێ بۆشایی داگیردەکەن و هەندێک جاریش زۆر بەخەستی و بەچڕی بەشێکی ئێجگار گەورە لەخۆدەگرن.
جا، بەر لەوەی کە بۆت باسبکەم چۆن یەکەمین ئەستێرەکان لە نێبیولاکانەوە پەیدابوون، با ئەوەت پێبڵێم، کە، یەکەمین نێبیولاکان هەر لە بەرەبەیان و سپێدەی ڕۆژگاری گەردوونەوە دەستیان کردووە بە دەرکەوتن - سەرەتای دەستپێکردنی فراوانبوونی گەردوون دوای تەقینەوە گەورەکە. هەر کە گەردە گەورەتر و گەورەترەکان پەیدابوون بە ساردبوونەوەی پلەی گەرمی گەردوون و بڵاوبوونەوەیان بە بۆشاییدا لە ئەنجامی فراوانبوونی گەردوون، ئیتر تەنی گەورەتر و گەورەتر دەستی بە دەرکەوتن کردووە تا بگات بەوەی کە بەشی ئەوە هەبێت تا یەکەمین و سەرەتاییترین نێبیولاکان دەربکەون لە بۆشاییدا.
ئینجا، لەناو ئەم تەمە گازاوی و هەورە تەپوتۆزاوییانەدا - لەناو نێبیولاکاندا - بە کاری هێزی کێشکردن ئەم تەنە گەورەترانە بەرەو یەکتر کێشکراون و بەسەریەکدا داڕمێنراون بۆ پێکهێنانی، وردەوردە، تەنی گەورەتریش و زەبەلاحتریش! تا، لە کۆتاییدا، ئەوەندە ئەم تەنانە بەسەریەکدا دادەڕمێن کە کرۆکێکی ناوبراو بە پڕۆتۆستار (Protostar) پێکدەهێنن. ئەوە، بریتییە لەم کرۆکەی پڕۆتۆستار کە لە دواتردا بە لەخۆگرتنی تەنە بچووکترەکان و پەڵە گازاوییەکانی دەوروبەری خۆی، ئەستێرەیەک پێکدەهێنێت.
ئەمە، هەم بریتی بوو لە چۆنییەتی پێکهاتنی ئەستێرەکان (پێکهاتووە ناوەندییەکانی گەردوون) ، هەروەها هەم بریتی بوو لە باسێک لەو پێکهاتووە سەرەکییانەی کە بەر لە ئەستێرەکان بوونیان هەیە: نێبیولاکان (پێکهاتووە بنچینەییەکانی گەردوون) .
بەڵام، ئەوەش بزانە، کە لەو ماوەیەی ئەستێرەیەک پێکدێت لە کرۆکێکی پڕۆتۆستارەوە، ئەوە هەرگیز ئەو کرۆکە ناتوانێت هەموو شتێکی دەوروبەری خۆی کۆبکاتەوە بۆ پێکهێنانی ئەستێرەکەی خۆی. بەڵکو، ئەوەی کە دەمێنێتەوە وەک پاشماوەیەک، دەکرێت شتی تر سەرهەڵبدات لێیەوە - هەروەک لە دووەم خاڵی چۆنییەتی پێکهاتنی پێکهاتووەکان ئاماژەم پێیداوە. بۆ نموونە، لە حاڵەتی کۆمەڵە خۆرییەکەی ئێمەدا، بەشێک لەو تەنە وردیلەترانە و تەمە گازاوییانەی کە خۆرەکەمان دوای پێکهاتنی نەیتوانیوە لە خۆی بگرێت، کرۆکی تری بچووکتری درووستکردووە کە لە دواتردا زەوییەکەی ئێمە و هەسارەکانی تری پێکهێناوە. هەر ئەوەندەش نا، بەڵکوو بەشی تریشی کە ماوەتەوە، ئەو پشتێنە هەسارۆکییەی پێکهێناوە کە لەنێوان هەر دوو هەسارەکانی مەریخ و موشتەریدا دەبینرێت. هەروەها، بەشی تریشی، کلکدارەکان و یاخود هەر تەنێکی تری نا-ئەستێرەیی پێکهێناوە کە لە کۆمەڵە خۆرییەکەماندا دەبینرێت. ئەمانە گشتیان نموونەی جۆراوجۆرن، کە، لە بەشەکانی داهاتوودا دەکرێت زۆر بەوردی باسیان بکەم و ڕوونکردنەوەی تایبەتی خۆیان لەسەر پێشکەش بکەم.
نێبیولاکان، بریتین لەو سەرچاوەیەی کە هەموو تەنێکی ئەستێرەیی گەردوون سەری لێوە هەڵداوە. ئەوان، بریتین لەو منداڵدانانەی کە ئەستێرەکان پێکدەهێنن و بە لەخۆگرتنیان ئامادەیان دەکەن بۆ لەدایکبوون لەناو خێزانێکی دیاریکراوی کۆمەڵە ئەستێرەییەکان. بۆیە، ئاماژەیان پێدەدەم بە پێکهاتووە بنچینەییەکان و هەروەها ناویان دەبەم بە دایکی ئەستێرەکان.
$ئەستێرەکانی نەوەی نێبیولاکان$
ئێستا، دەزانیت کە ئەستێرەکان چۆن پێکدێن. ئەوەی کە ماوەتەوە لێرە تا پێتبڵێم، ئەوەیە کە جۆری ئەو ئەستێرەیەی پێکدێت لەسەر چی بەندە و چ شتێک ئەوە دیاری دەکات کە جۆری ئەستێرەی پێکهاتوو سەر بە کام کۆمەڵەیە؟ بەڵام، تەنانەت بەر لەوەش، تۆ، وەرە، با من لە تۆ بپرسم کە ئاخۆ ئەستێرە چییە؟ هەر بەڕاستی! ئایا دەزانیت ئەستێرە چییە و لە چەمکە زانستییەکاندا چ پێناسەیەکی بۆ خۆی هەڵگرتووە؟
زۆرێک لەوانەی کە ئاشنانین بە زاراوە گەردوونناسییەکان، وشەی ئەستێرە بەهەڵە بەکاردەهێنن و نازانن بەتەواوی ئەوە چییە کە ناودەبرێت بە ئەستێرە. ئاخر، بزانە، کە هەموو ئەوەی تۆ لە ئاسمان دەیبینیت، پێی ناوترێ ئەستێرە! بەڵکو، ئەستێرە: بریتییە لە هەر شتێک کە ڕۆشنایی دەربکات و بدرەوشێتەوە لە بۆشاییدا. بەڵام، بە مەرجێک! ئەویش ئەوەی کە (تەنەکە خودی خۆی سەرچاوەی درەوشانەوەکە بێت و ڕووناکییەکە دەربکات.) ئەمەش، واتای ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێت ئەو تەنە جۆرە ڕایکارییەک لەخۆبگرێت لە ناخ و هەناوی خۆیدا تا وای لێبکات ڕووناکی دەربکات. نموونەش بۆ تەنێکی گەردوونی لەم شێوەیە؟ ئەم خۆرەی خۆمانە کە لە ئاسمانەوە دەبینرێت! کەوابێت، خۆرەکەمان، ئەستێرەیە. بەڵام، ئایا زەوی ئەستێرەیە؟ نەخێر! چونکە زەوی خۆی ڕووناکی دەرناکات بەڵکوو ئەوە هەر ڕووناکی خۆرە کە دەیداتەوە و دووبارە بە بۆشاییدا بڵاوی دەکاتەوە. بە هەمان شێوەی ئەم زەوییەی ئێمەش، چەندین تەنی تر هەیە کە شەوانە تۆ لە ئاسمان دەیبینیت و بەهەڵە ناوی دەبەیت بە ئەستێرە. بۆچی؟ چونکە ڕووناکییەکە هی خۆی نییە، بەڵکوو دەکرێت هی ئەستێرەیەک بێت کە هەر هاوشێوەی ئەو خۆرەی ئێمەیە و ئەوە ڕووناکی ئەو ئەستێرەیەیە کە وەریدەگرێت و دەیداتەوە. لەبەرئەمەیە، کە ناتوانیت هەرچی تۆ لە ئاسمان بینیت پێی بڵێیت ئەستێرە.
و، ئەوەش بزانە، کە ناتوانیت هەر ئەستێرەیەکی تری هاوشێوەی ئەو خۆرەی ئێمەت بینی بۆ چەند تەنێکی تر، ڕاستەوخۆ بڵێیت، ئەوە خۆرێکی تری ئەو تەنانەیە! وشەی خۆر، ناوێکی تایبەتییە و بێهاوتایە تەنیا بۆ ئەستێرەکەی ئێمە کە دیاردەیەکی وەکوو ڕۆژ و شەوی بۆ ئێمە دابین کردووە و هەسارەکەمانی ڕۆشن کردووە. هەروەک چۆن، زەوی ناوێکی تایبەتییە بۆ هەسارەکەی ئێمە و هەرگیز ناتوانیت نە بە هیچ هەسارەیەکی تر و نە بە هیچ جۆرە تەنێکی تریش بڵێیت کە، ئەوە زەوییەکی ترە! لە هەر گفتوگۆ و مشتومڕێکی زانستیدا، ئەستێرەکان، یا ئەوەتا دەبێت بە ناوی تایبەتی خۆیانەوە ئاماژەیان پێبدرێت کە پێیان بەخشراوە، یا ئەوەتا دەبێت بەپێی ئەو جۆر و کۆمەڵەیە دەستنیشان بکرێن کە پێیان جیادەکرێنەوە و پۆلێندەکرێن. جا، منیش، حەز دەکەم بەم شێوەیە لە باسی ئەستێرەکاندا پەیڕەو بە باسەکە بدەم؛ بە شێواز و بنچینەی جیاکاری و پۆلێنکاریان...
زاناکان، نەخشەیەکی هێڵکاری بەکاردەهێنن بۆ پۆلێنکاری ئەستێرەکان کە ناودەبرێت بە نەخشەی هێرتزسپرەنگ-ڕەسڵ (Hertzsprung-Russell) ، یاخود، هەر تەنیا “HR” بەکوورتکراوەیی. ئەم هێڵکارییە دوو دوورییە، لە خوارەوە بۆ سەرەوە زیادبوونی درەوشانەوە دەنوێنێت، هەروەها لە ڕاستەوە بۆ چەپ زیادبوونی پلەی گەرمی دەنوێنێت (ڕەنگی سوور بۆ سارد و هەوەها شین بۆ گەرم) . ئێستاش، یەک بە یەک کۆمەڵە جیاکراوەکانت بۆ باس دەکەم و نەخشەکەت جوان بۆ ڕووندەکەمەوە..
ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکان
ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکان (Main Sequence Stars) ، هەروەک هێڵە چەماوە دیاریکراوەکەی خۆی کە لە نەخشەکەدا دەبینرێت، ئەستێرە بە ڕووناکی زۆر و پلەی گەرمی بەرز لەخۆدەگرێت تا ڕووناکی ناوەندی و پلەی گەرمی ناوەندی. لەدوای ئەم ناوەندییە، هەر کە پلەی گەرمییان نزمدەبێتەوە و ڕووناکییان کەمدەبێتەوە، ئەوە دەگۆڕێن بۆ دوو جۆری تر کە ناودەبرێن بە کوورتەبنەی سوور و کوورتەبنەی قاوەیی، کە، ئەگەرچی ئەمانیش هەر دەکەونە ناو کۆمەڵەی ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکانەوە، بەڵام بە جۆرێکی جیاواز لە ئەستێرەکان جیاکراونەوە بە هۆکاری دیاریکراو...
ئەم جۆرە ئەستێرانە - ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکان - بریتین لە زۆرترین جۆری ئەو ئەستێرانەی کە لە گەردووندا بوونیان هەیە، بەڕێژەی 90% و خۆرەکەی خۆشمان هەر دەکەوێتە ناو ئەم کۆمەڵەیەوە. بیرتە کە پێموتیت دەبێت ئەستێرەکان جۆرە ڕایکارییەک لەخۆبگرن تا وایان لێبکات ڕووناکی دەربکەن؟ جا، ئەم کۆمەڵەی ئەستێرانەش، لە کرۆکەکانیاندا گەردیلەی هایدرۆجین دەتوێننەوە بۆ پێکهێنانی گەردیلەی هیلیۆم و ئەوە ئەم کرداری تواندنەوەی ناوکییەیە (Nuclear Fusion) کە وایان لێدەکات تیشکی ڕووناکی دەربکەن.
سەرجەم ئەو ئەستێرانەی کە دەکەونە ناو ئەم کۆمەڵەیەوە، بارستاییان دەکەوێتە نێوان یەک لەسەر دەی (دەییەکی) بارستایی خۆرەکەی خۆمان تا نزیکەی 200 ئەوەندە گەورەتر و زیاتر. ئینجا، لەسەر ئەم باسی بارستاییە، با ئەوەشت بۆ ڕوونبکەمەوە کە ئەو هۆکارە دیاریکراوە چییە کە کوورتەبنە سپییەکان و قاوەییەکان جیادەکاتەوە: لەو ماوەیەی کە پڕۆتۆستارێک سەریهەڵداوە لەناو نێبیولایەکدا، ئەگەر هاتوو ئەو پڕۆتۆستارە بارستایی پێویستی هەبوو (کە کەمترین بڕی پێویست بریتییە لە 0.08ی بارستایی خۆرەکەی خۆمان) ، ئەوا ئەو ئەستێرەیە کە پێگەیشت وەکوو جۆرێک لە کۆمەڵەی ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکان دەست بە سوڕی ژیانی خۆی دەکات، بەوەی کە بە هەبوونی ئەم بڕە دیاریکراوەی بارستایی توانای ئەوەی دەبێت تا کرداری تواندنەوەی ناوکی ئەنجام بدات و بەمەش ڕایکارییەک لەخۆبگرێت تا وای لێبکات ڕووناکی دەربکات. ئەگەریش نا، (واتە، ئەگەر بارستایی لەم بڕە پێویستە کەمتربوو و نەیتوانی تواندنەوەی ناوکی ئەنجام بدا) ، ئەوا دەبێت بە جۆرە ئەستێرەیەکی تر کە لە کۆمەڵەکانی کوورتەبنەی سوور و قاوەییدا جیاکراوەتەوە.
دووبارە، دڵنیاتدەکەمەوە، کە کوورتەبنە سوور و قاوەییەکان هەر سەر بە کۆمەڵەی ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکانن، بەڵام بەهۆی شێوازی دەرکەوتنیان و کارکردنیان جیاکراونەتەوە. کوورتەبنە سوورەکان، بەگشتی بارستاییان 0.06 بۆ 0.08 ئەوەندەی خۆرە، واتە بەئەستەم دەتوانن تواندنەوەی ناوکی ئەنجام بدەن. بەڵام، کوورتەبنە قاوەییەکان، بارستاییان لەمەش کەمترە و هیچ تواندنەوەیەکی ناوکی کاریگەر ئەنجام بدەن. ئەگەرچی، وتم ئەگەر هەر تەنێک ڕایکارییەک لەخۆنەگرێت تا ڕووناکی دەربکات، ئەوە بە ئەستێرە دانانرێت، بەڵام هێشتاش کوورتەبنە قاوەییەکان بە ئەستێرەکان جیاکراونەتەوە سەرەڕای ئەم تواندنەوە ناوکییە زۆرکەمەشەکیان. بۆچی؟ وەڵام: چونکە هاوشێوەی ئەستێرەکان، لە ماوەی پێکهاتنیاندا گەردیلەکانی هایدرۆجین و هیلیۆمیان لە خۆیاندا خەست کردۆتەوە. ئەگەر وانەبا، ئەوە بە جۆرە تەنێکی تر جیادەکرانەوە، بەڵام لەبەر ئەم هۆکارە ناتوانن پێناسەی هیچ جۆرە تەنێکی تر لەخۆبگرن. بۆیە، سەرەڕای ئەوەش کە ناتوانن تواندنەوەی ناوکی بەشێوەیەکی کاریگەر ئەنجام بدەن، هێشتاش هەر بە ئەستێرە جیاکراونەتەوە.
جا، لەناو سەرجەم کۆمەڵەی ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکانیشدا، بڕی جۆرەکانی کوورتەبنەی سوور لە هەموویان زۆرترن. جگە لەمەش، خاوەن درێژترین تەمەنن! بۆچی؟ چونکە ئەستێرە تا گەورەتر بێت، تەمەنی بچووکترە. لەبەرئەوەی هەتا قەبارەی گەورەتربێت، ئەوە کرداری تواندنەوەی ناوکی خێراتر دەبێت و سەرچاوەی وزەی ئەستێرەکە زووتر کۆتایی پێدێت. کوورتەبنە سوورەکانیش، ئەگەرچی بەئەستەم دەتوانن تواندنەوەی ناوکی ئەنجام بدەن، بەڵام بچووکترین ئەستێرەن تا بتوانن ئەم جۆرە ڕایکارییە لەخۆبگرن بۆیە بەخاوترین شێوە ئەنجامی دەدەن! هەر بۆیە، خاوەنی درێژترین تەمەنن؛ خەمڵێنراو بە زیاتر لە یەک تریلیۆن ساڵ! لە کاتێکدا، کە تەمەنی ئەمڕۆی گەردوون تەنیا بریتییە لە 13.8 ملیار ساڵ. واتە، هەموو ئەو ماوەیەی کە دەکرێت بوونیان هەبووبێت تەنیا 13.8 ملیار ساڵە، بە بەراورد بەو تەمەنەی کە دەکرێت بوونیان هەبێت کە یەک تریلیۆن ساڵە. ئێستا... فەرموو، بیربکەوە: گەردوون چەندە ساوایە، ها؟
$کوورتەبنە سپییەکان$
کوورتەبنە سپییەکان، بریتین لە کۆتا قۆناغی سووڕی ژیانی زۆرینەی هەرە زۆری ئەستێرەکانی گەردوون؛ بە نزیکەیی، ڕێژەی 97% لە سەرجەم ئەستێرەکانی گەردوون. هۆکاری ئەم ڕێژە زۆرەش، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کوورتەبنە سپییەکان لەو ئەستێرانەوە پێکدێن کە بارستاییان کەم و هەروەها ناوەندییە - کە ئەمەش زۆرینەی هەرە زۆری ئەستێرەکانی گەردوون دەگرێتەوە هەروەک باسمان کرد لە کۆمەڵەی ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکاندا. بەشێوەیەکی خەمڵێنراو، هەر ئەستێرەیەک کە بارستاییەکەی لە 8 ئەوەندەی بارستایی خۆر کەمتربێت، ئەوا لە کۆتایی سوڕی ژیانیدا، کاتێک کە ئەو ئەستێرەیە کرداری تواندنەوەی ناوکی کۆتایی پێدێت، ئەستێرەیەکی کوورتەبنەی سپی پێکدەهێنێت. ئەم پێوەرەش، هەر تەنیا کوورتەبنە سوورەکان و قاوەییەکان ناگرێتەوە، بەڵکوو ئەوانەش دەگرێتەوە کە بە ئەستێرەی ئاسایی زنجیرەی سەرەکی دادەنرێن و بارستاییان زیاترە. ئینجا، چۆنیش کوورتەبنەیەکی سپی پێکدەهێنن؟ بەوەی کە ئەستێرەکە توێکڵی دەرەوەی خۆی فڕێدەدات و ئەڵقەیەک پێکدەهێنێت کە ناودەبرێت بە نێبیولای هەسارەیی (Planetary Nebula) . پاشانیش، ئەو کرۆکەی کە لە ئەستێرەکە دەمێنێتەوە کز و کاڵدەبێتەوە تا کوورتەبنەیەکی سپی پێکدەهێنێت.
تا ئەمڕۆ، لەناو کۆمەڵەی ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکاندا، هیچ کام لە کوورتەبنە سوورەکان نەگەیشتوون بە قۆناغی کوورتەبنەی سپی. بۆچی؟ چونکە تەمەنییان ئەوەندە زۆرە کە هەتاوەکوو ئێستاش هیچ کام لە کوورتبنە سوورەکانی گەردوون نزیکیش نەبوونەوە لە قۆناغەکانی کۆتایی سووڕی ژیانیان بۆ گەیشتن بە کوورتەبنەیەکی سپی. سەرەڕای ئەوەش، پێشبینی دەکرێت، کە کوورتەبنە سوورەکان بەهۆی کەمی بارستاییانەوە نەتوانن ئەڵقەیەکی نێبیولای هەسارەیی پێکبهێنن لە دواساتەکانی ژیانیاندا، بۆیە، هەر تەنیا بەئاسایی کاڵ و کزدەبنەوە بۆ کوورتەبنەیەکی سپی و هیچی تر.
کوورتەبنە سپییەکان چڕن، بەڕادەیەک کە بە یەکێک لە تەنە هەرە چڕەکانی گەردوون دادەنرێن! بەگوێرەی ناسا، هێزی کێشکردن لەسەر ڕووی کوورتەبنەیەکی سپی 350، 000 ئەوەندەی هێزی کێشکردنی زەوییە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە کەسێک ئەگەر هاتوو کێشی گریمان 68 کیلۆگرام بێت لەسەر ڕووی زەوی، ئەوە لەسەر کوورتە بنەیەکی سپی 22.7 ملیۆن کیلۆگرامە! هۆکاری ئەم هەموو چڕیەتییە زۆرەی کوورتەبنە سپییەکانیش، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەلیکترۆنەکانی لە ماوەی کرداری تواندنەوەی ناوکیی ژیانی پێشینەی ئەوەندە بەسەریەکدا داڕماون، کە شتێکی پێکهێناوە ئێستا ناودەبرێت بە ماددەی لێکهەڵوەشاو (Degenerate Matter) ، کە، ئەمیش بریتییە لە جۆرێکی ماددە کە چیتر ناتوانرێت بە بنەما و یاسا کلاسیکی و باوەکانی فیزیای گشتی شیکاری و لێکدانەوەی بۆ بکرێت تەنیا بە کوانتەم نەبێت.
چارەنووسی کوورتەبنە سپییەکان چییە؟ زۆرینەیان، بەپێی کات تەواوی وزەکەیان دەردەکەن تا لە کۆتاییدا دەبن بەوەی کە ناودەبرێت بە کوورتەبنەی ڕەش. بەڵام، هەندێکیان چارەنووسێکی جیاوازتر چاوەڕێیان دەکات. بۆ نموونە، ئەگەر هاتوو کوورتەبنە سپییەکە بەشێک بوو لە سیستمێکی دووانی (دوو ئەستێرە کە بەدەوری یەکدا دەخولێنەوە) ، ئەوە چەند ئەگەرێک دێتە کایەوە. یەکێک لەو ئەگەرانەش، دەکرێت ئەوەبێت کە کوورتەبنە سپییەکە بارستایی هاوەڵەکەی خۆی کێشدەکات بۆ زیادکردنی بارستایی خۆی، ئەمەش وای لێدەکات کە دابڕمێت بۆ پێکهێنانی ئەستێرەیەکی نیوترۆنی. هەروەها، ئەگەرێکی تریش، ئەوەیە کە کوورتەبنە سپییەکە کاتێک کە بارستایی لە هاوەڵەکەی خۆی کێشدەکات، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و زیاد دەکات تا وای لێدێت کارلێکێک ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی تەقینەوەیەکی سوپەرنۆڤا و لەناوبردنی کوورتەبنە سپییەکە. بەڵام، ئەم دوو ئەگەرە، ئەگەر هاتوو هاوەڵەکەی کوورتەبنە سپییەکە ئەستێرەیەکی زیندوو و چالاک بوو. ئەی ئەگەر هاوەڵەکەشی هەر کوورتەبنەیەکی سپی بوو؟ ئەوە بەهەمان شێوە دوو ئەگەری تر هەیە: یەکەمیان، ئەوەیە کە هەردوو کوورتەبنە سپییەکە پێکدادەچن بۆ پەیداکردنی تەقینەوەیەکی سوپەرنۆڤا. دووەمیشیان، ئەوەیە کە یەکێک لە کوورتەبنە سپییەکان تەنیا بارستایی بەشی ئەوەندە کێشدەکات کە تەقینەوەیەکی ئاسایی نۆڤا درووستبکات کە تیایدا کوورتەبنە سپییەکە لەناوناچێت، بەڵکوو دووبارە و دووبارە بۆ چەند جارێک هەر هەمان ئەم تەقینەوە بچووکترەی نۆڤا درووست دەکات و هەر جارێک تەمەنی کوورتەبنە سپییەکە درێژتر دەکاتەوە تاکوو بەتەواوەتی لەناودەچێت.
$ژێر-کوورتەبنەکان$
لەناو نەخشەی HRی پێشکەشکراودا، کۆمەڵەیەک دەبینیت کە ئاماژەی پێدراوە بە ژێر-کوورتەبنە (Sub-dwarf) . ئەم کۆمەڵەی ئەستێرانە، بەوە جیادەکرێنەوە کە کۆمەڵە توخمێک لەخۆدەگرن قوورسترە لە هیلیۆم، هەروەها ڕۆشناییەکی کەمتریش پەخشان دەکەن بە بەراورد بە ئەستێرەیەکی کۆمەڵەی زنجیرەی سەرەکی لە هەمان پلەی گەرمیدا.
$زەبەلاحەکان$
هەروەک چۆن ئەستێرەکانی کوورتەبنەی سپی لە ئەستێرەکانی زنجیرەی سەرەکییەوە پێکدەهاتن کاتێک کە کرداری تواندنەوەی ناوکییان کۆتایی پێدەهات، ئەستێرە زەبەلاحەکانیش هەر بە هەمان شێوە لە ئەستێرەکانی زنجیرەی سەرەکییەوە پێکدێن، بەڵام ئەمان کاتێک کە سەرچاوەی کرداری تواندنەوەی ناوکییان بەرەو کۆتایی دەڕوات نەوەک کە کۆتایی هات. بە واتایەکی تر، سەرچاوەی توخمەکانیان بۆ ئەنجامدانی کرداری تواندنەوەی ناوکی لە کرۆکی ئەستێرەکەدا تەواوبووە، بەڵام هێشتاش ئەو کارلێکەی کە لە هەناوی ئەستێرەکەدا لە ڕەوتدایە، بەردەوامە و لە ڕێگەیەوە ئەستێرەکە ڕۆشنایی دەردەکات.
چی وا دەکات ئەستێرەکە بە قۆناغی زەبەلاحیدا بڕوات بەرلەوەی کە کوورتەبنەیەکی سپی دەربچێت؟ تەنیا، بارستایی دەتوانێت بڕیادەری ئەوە بێت. بیرتە کە ئاماژەم بەوەدا هەر ئەستێرەیەک بارستایی کەم و ناوەندی بێت (8 ئەوەندەی خۆر کەمتر) ئەوا سوڕی ژیانی بە کوورتەبنەیەکی سپی کۆتایی دێت؟ بەڵام، لەگەڵ ئەمەشدا، هەر ئەستێرەیەک بارستاییەکەی تەنیا کەمێک زۆر بێت (0.4 ئەوەندەی بارستایی خۆر) ئەوە سوڕی ژیانی سەرەتا بە ئەستێرەیەکی زەبەلاحیدا دەڕوات ئینجا لە داهاتوودا، لەوانەیە، کوورتەبنەیەکی سپی لێدەربچێت. بۆیەش، وتم لەوانەیە، چونکە، جوان وردببەرەوە، پێوەری بوون بە کوورتەبنەی سپی بریتییە لە 8 ئەوەندەی بارستایی خۆر کەمتر، لە کاتێکدا کە پێوەری بوون بە زەبەلاح بریتییە لە 0.4 ئەوەندەی بارستایی خۆر زیاتر. جا، دەشێت، ئەستێرەیەک لە جۆری زەبەلاح بێت بەوەی کە بارستاییەکەی لە 0.4 ئەوەندەی بارستایی خۆر زیاترە، هەروەها لە هەمان کاتیشدا لە 8 ئەوەندەی بارستایی خۆر زیاترە و ناتوانێت ببێت بە کوورتەبنەیەکی سپی لە کۆتایی سوڕی ژیانیدا. لەم حاڵەتەدا، ڕووداو و پێکهاتووی تر سەرهەڵدەدات، کە، زۆر درێژدادڕی دەکەم ئەگەر ئێستا باسیان بکەم و با هەڵیگرم بۆ بەشێکی تر لە داهاتوودا.
خۆرەکەی ئێمە، لە ئێستادا، لە قۆناغێکی دیاریکراوی ئەستێرەی زەبەلاحییە کە ناودەبرێت بە کوورتەبنەی زەرد. کرداری تواندنەوەی ناوکیی ڕووی لە کەمبوونە، بەڵام بارستایی زۆرە و لەم تەمەنەی 4.5 ملیار ساڵەیدا هەڵاوساوە و قەبارەی گەورەبووە. هێشتاش، ڕۆشناییەکی زۆر دەردەکات و لە توانایدا هەیە تا بەشی 5 ملیار ساڵی تر کرداری تواندنەوەی ناوکی ئەنجام بدات. بەڵام، لەدوای ئەمەوە، خۆرەکەمان قۆناغی ئەستێرەیەکی زەبەلاحی تێپەڕ دەکات و گەورەتریش دەبێت و ساردتر دەبێتەوە بۆ گەیشتن بە قۆناغی زەبەلاحی سوور. ئینجا، چەند ملیار ساڵێک دوای ئەمەش، لە زەبەلاحی سوورەوە دەگۆڕێت بۆ کوورتەبنەیەکی سپی و سوڕی ژیانی خۆی تەواو دەکات، دوای پێکهێنانی نێبیولایەکی هەسارەیی.
ئەستێرەیەک لە کۆمەڵەی ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکاندا، بە ڕۆشناییەکی زۆرتر لە ئەستێرەکانی هاوکۆمەڵەی خۆی، هێشتاش دەکرێت بە جۆرێک لە زەبەلاح دابنرێت، بەڵام بە ناوی ژێر-زەبەلاح (Sub-giant) . ئەگەرچی، بەشێوەیەکی گشتی، هەروەها پۆلێنکراوتر، زەبەلاحەکان لە کۆمەڵەیەکی سەرووتری ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکان جیاکراونەوە. ئینجا، ئەوانەشی کە ناودەبرێن بە زەبەلاحە ڕۆشنەکان (Bright Giants) ، زەبەلاحە نایابەکان (Super Giants) ، هەروەها سەروو زەبەلاحەکان (Hyper Giants) ، جیاوازیان لەگەڵ زەبەلاحە ئاساییەکان تەنیا لە ئاست و پلەی ڕۆشنایی و دەرکردنی تیشکی ڕووناکیدایە.
هەر ئەستێرەیەک، بارستایی لە 0.4 ئەوەندەی بارستایی خۆر کەمتربێت، ئەوە ناگات بە قۆناغی ئەستێرەیەکی زەبەلاح، بەڵکوو ئەوانە بەزۆری بریتین لە ئەستێرە کوورتەبنە سوورەکانی گەردوون و هەروەک پێشووتر باس کراوە ڕاستەوخۆ دەچنە ناو قۆناغی کوورتەبنەی سپییەوە هەر کە کرداری تواندنەوەی ناوکییان کۆتایی پێدێت. بەڵام، ئەو ئەستێرانەی زنجیرەی سەرەکی کە بارستاییان لەو بڕە دیاریکراوە زیاترە - 0.4 ئەوەندەی بارستایی خۆر - ئەوە هەر کە هایدرۆجینی بەردەستیان لە کرۆکەکەی خۆیاندا خواردەوە بۆ تواندنەوەی ناوکی، کرۆکەکەیان دەست بە کشان دەکات. لێرەشەوە، ئەو هایدرۆجینەی کە ماوەتەوە دەگۆڕێت بۆ هیلیۆم لە کرۆکەکەیاندا و چینی دەرەوە کرۆکەکەش دەکشێت و سارد دەبێتەوە (جۆرێک لە هەڵاوسان لە ئەستێرەکەدا ڕوودەدات) . ئەمە، بریتییە لەم قۆناغەی کە ئەستێرە زنجیرە سەرەکییەکان تیایدا ناودەبرێن بە ژێر-زەبەلاح و لە ڕەوتی ژیانی خۆیاندان بۆ گەیشتن بە زەبەلاح.
$زەبەلاحە سوورەکان$
قۆناغی دواتری سووڕی ژیانی ئەستێرەکان لە ڕەوتی گەیشتن بە ئەستێرەیەکی زەبەلاح، بریتییە لە زەبەلاحی سووڕ. لەم قۆناغەدا، ئەستێرەکە هیچ سەرچاوەیەکی هایدرۆجینی نەماوە بۆ ئەنجامدانی تواندنەوەی ناوکی و تەنیا بە هایدرۆجینی ماوە لە هەناویدا بەرەو مردن دەڕوات. لەگەڵ تەواوبوون و کۆتایی هاتنی ئەو هایدرۆجینە ماوەش، ئەستێرەکە زیاتر و زیاتر دەکشێت و فراوان دەبێت بۆ تەنانەت چەند سەد جارێکی قەبارەی ئاسایی پێشووتری ئەستێرەکە خۆی! کە، هەر بۆ لەبەرچاوگرتن، لە حاڵەتی ئەستێرەیەکی ئاسایی وەکوو خۆرەکەی ئێمە کاتێک کە دەگات بە قۆناغی زەبەلاحی سوور لە داهاتوودا، بەو هەڵاوسانە دەکرێت هەندێک لە هەسارەکان بخواتەوە و کێشیان بکات تا قووتیان بدات. پلەی گەرمی ئەستێرەکەش، بەهۆی ئەم فراوانبوونەوە ئەوەندە کەمدەکات، کە ڕۆشناییەکەی لە زەرد و سپییەوە دەگۆڕێت بۆ سوور، کە ناوەکەشی هەر لەسەر ئەم بنچینەیەوە پێبەخشراوە. ئەم فراوانبوون و سوور هەڵگەڕانە بۆ گەیشتن بە قۆناغی زەبەلاحێکی سوور، ملیۆنان و ملیۆنان بۆ ملیار ساڵ دەخایەنێت، هەر بە نموونە وەک وتم خۆرەکەی خۆمان جارێ لە قۆناغی زەبەلاحی زەرددا 5 ملیار ساڵ تەمەنی ماوە. چارەنووسی زەبەلاحە سوورەکانیش دوای ئەمە؟ وەک ئاماژەم پێیدا، ئەگەر بارستایی لەناو پێوەری بوون بە کوورتەبنەیەکی سپیدا بوو (واتە 8 ئەوەندەی خۆر کەمتربوو) ، ئەوە بە کوورتەبنەیەکی سپی کۆتایی پێدێت. ئەگەریش، لەو بڕە زیاتربوو، ئەوە هێشتاش فراوانتر و سوورتر هەڵدەگەڕێن بۆ پێکهێنانی زەبەلاحێکی سووری نایاب (Super Red Giants) و پاشان سوڕی ژیانیان بە تەقینەوەیەکی سوپەرنۆڤادا دەڕوات و، لێرە بەدواوە، چیرۆکی ژیانی گەردوون لە بەشێکی تردا بە شێوەیەکی تر دەڕوات و بەردەوام دەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 189 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | pernus.org 20-04-2023
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زانست
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل: 02-05-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 02-05-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 18-05-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 189 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1192 KB 02-05-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,755
وێنە 105,758
پەرتوک PDF 19,696
فایلێن پەیوەندیدار 98,586
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
فۆڵدەر
پەڕتووکخانە - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - پەروەردە پەڕتووکخانە - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - گەشەپێدان (تەکامول) پەڕتووکخانە - جوڕێ دۆکومێنتێ - وەرگێڕدراو پەڕتووکخانە - جوڕێ وەشانێ - چاپکری پەڕتووکخانە - جوڕێ وەشانێ - دیجیتاڵ پەڕتووکخانە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ پەڕتووکخانە - PDF - بەلێ شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - نەتەوە - کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.828 چرکە!