پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,283
وێنە 105,179
پەرتوک PDF 19,474
فایلێن پەیوەندیدار 97,352
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پەرتووکی زەردەشت وەها دووا
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەرتووکی زەردەشت وەها دووا

پەرتووکی زەردەشت وەها دووا
پەڕتووکی زەردەشت وەها دووا
=KTML_Bold=منداڵە ئاوێنە بەدەستەکە=KTML_End=
ئینجا زەردەشت دیسانەوە گەڕایەوە بۆ کەژوکێوەکان و تەنیایی ناو ئەشکەوتەکەی و لە مرۆڤەکان تەریک بوو و وەکوو کشتیارێک کە تۆوی خۆی وەشاندووە، چاوەڕێی کرد. بەڵام دڵی پڕ بوو لە بێئۆقرەیی و تاسە بۆ دیداری کەسە ئازیزەکانی: چونکە ئەو هێشتا زۆری پێ ماوە کە دەیەوێ پێیان ببەخشێت. لەبەرئەوەی دژوارترین شت ئەوەیە: عاشق بیت و لەبەر خۆشەویستی دەستی کراوەت دابخەیت و بەخشندە بیت و شەرم بکەیت ببەخشیت.
مانگان و ساڵان بەسەر مانەوەی ئەم تەنیایەدا تێپەڕین؛ بەڵام حیکمەتی ڕووی لە زۆربوون کرد و هێندە سەرشار بوو لێی، کە ئازاری دەدا.
ڕۆژێکیان بەر لە سپێدە و دەمەوکازیوە لە خەو هەڵسا و ماوەیەک لەناو پێخەفەکەیدا نوقمی تێفکرین بوو و سەرەنجام بۆ دڵی خۆی دووا:
خەونم بە چییەوە دەبینی وا بە ترسەوە لە خەو ڕاپەڕیم؟ منداڵێکی ئاوێنەبەدەست نەبوو لێم نزیک بۆوە و بەرەو ڕووم هات؟
منداڵەکە پێی وتم:”هۆ زەردەشت، سەیری خۆت کە لە ئاوێنەکەدا!”
کاتێ لە ئاوێنەکەدا سەیری خۆمم کرد، هاوارم کرد و دڵم داخورپا، چونکە من لە ئاوێنەکەدا خۆمم نەبینی، بەڵکوو ڕوخسارێکی دزێو و ددان ڕیچکردنەوەی شەیتانێکم بینی.
ڕاستییەکەی، من زۆر باش لە هێما و ئاژێری خەونەکەم تێدەگەم: ڕێنماییەکانم لە مەترسیدان. گیاکەڵە دەیەوێ وەک گەنم خۆی بنوێنێت.
دوژمنەکانم بەهێز بوون و ڕێنماییەکانی منیان شێواندووە، تا ئەو ڕادەیەی ئازیزترین کەسەکانیشم شەرمەزارن لەو دیارییانەی کە من پێم بەخشیون. هاوڕێکانم ون کردووە و کاتی ئەوە هاتووە بە دوایاندا بگەڕێم.
زەردەشت لەگەڵ ئەم قسانەدا لە جێگەکەی خۆی ڕاپەڕی، بەڵام وەک تەنگەنەفەسێک نا کە بە دوای هەوادا بگەڕێت، بەڵکوو وەکوو پێشبین و سترانبێژێک کە ڕۆحی هاتبێتە جۆش. باز و مارەکەی بە سەرسوڕمانەوە سەیریان کرد. لەبەرئەوەی خۆشنوودییەکی چون سپێدە لەسەر ڕوخساری نەخشابوو.
زەردەشت وتی: گیانەوەرەکانم، من چیم بەسەر هاتووە؟ نەگۆڕاوم؟ ئاخۆ شادمانی وەک باهۆزێک بەسەرمدا هەڵی نەکردووە؟
شادمانییەکەم کەودەنە و کەودەنانەش دەدوێ: ئەو هێشتا ڕواڵە، لێی مەگرن و بەسەبر بن لەگەڵیدا.
من بەهۆی شادمانییەکەمەوە زامدارم: با تەواوی دەردەداران بێن و ببنە پزیشکی من.
ئێستا لە توانامدایە سەرلەنوێ بچمەوە خوارەوە بۆ لای هاوڕێکانم، بگرە بۆ لای دوژمنەکانیشم. زەردەشت وا دووبارە دەتوانێ بدوێ و دیاری ببەخشێ و چی باشە بۆ کەسە ئازیزەکانی خۆی بکات.
عیشقی بێئۆقرەم وەک ڕووباری بەلووزەو بەرەو خوار دەڕوا، ڕووەو خۆرهەڵاتن و خۆراوابوون. ڕۆحم لە ترۆپکی شاخە خامۆشەکان و باوبۆرانی ئازارەوە دەچێتە خوارێ و شاڵاو بۆ دەربەندەکان دەبات.
بۆ ماوەیەکی زۆر پڕ بووم لە تاسە و چاوم بڕیبووە مەودا دوورەکان. بۆ ماوەیەکی زۆر من ئەسیری تەنیایی بووم. هەر بۆیە بێدەنگیم بیرچووەتەوە.
وا یەکپارچە بوومەتە پەیڤی پڕ بە زار، وەک هاژەهاژی شەتاوێک لە ڕەوەزێکی بەرزەوە دێم بەرەوخوار. من دەمەوێ هەر لەم بەرزاییانەوە بۆ دۆڵەکان، بێمە قسان.
گریمان سێڵاوی عیشقم بەرەو بنبەستێک دەڕوا، وەلێ چ ڕووبارێک هەیە ڕێ نەدۆزێتەوە بۆ دەریا؟
لەڕاستیدا، دەریاچەیەک وا لە ناخما؛ تەنیا و خۆژێن، بەڵام ڕووبارەکەی عیشقم لەگەڵ خۆیدا ئەویش بەرەو دەریا ڕاپێچ دەکا.
ڕێگایەکی نوێ دەپێوم، لەبەرئەوەی پەیڤێکی نوێ هاتۆتە سەرلێوم. وەک تەواوی داهێنەران، بێزار بووم لە زمانە کۆنەکان. چیتر ڕۆحم نایەوێ بە دوو سۆلی شڕەوە بڕوا.
ڕەوتی تەواوی پەیڤەکان بەڵامەوە سست و خاوە: ئەی باوبۆران، من دەمەوێ خۆم فڕێدەمە نێو گالیسکەکەی تۆوە. دەمەوێ تەنانەت قامچیی کینەم لە تۆش بوەشێنم. وەکوو قیژە یاخود هاواری خۆشییەک دەمەوێ دەریا دوورەکان تەی بکەم تا دوورگەکانی خۆشنوودی دەدۆزمەوە، ئەو دوورگانەی هاوڕێکانم لێی نیشتەجێن. دوژمنەکانیشم لەنێویاندان. ئێستا هەموو ئەوانەم خۆشدەوێن کە دەتوانم بۆیان بدوێم! دوژمنەکانیشم بەشێکن لە خۆشنوودیم.
هەرکاتێکیش ویستم سواری چەمووشترین ئەسپی خۆم بم، ڕمەکەم دەبێتە باشترین یاوەرم؛ ئەو هەمیشەبەندەی بەردەستمە: ئەو ڕمەی دەیگرمە دوژمنەکانم، ئای کە سوپاسگوزاری دوژمنەکانمم، لەبەرئەوەی دەتوانم ڕمیان تێبگرم.
هەورەکەم چەند پڕ و بارگاوییە: من دەمەوێ بەناو قاقای بروسکەکاندا بەلێزمە تەرزە بگرمە قووڵاییەکان. هەنگینێ سینەم بەزەبرەوە هەراو دەبێت بەزەبریشەوە زریانی سەختی خۆی بەسەر کێوەکاندا هەڵدەکات: بەمجۆرە باری سووک دەبێت.
لەڕاستیدا، بەختەوەری و ئازادیی من وەک زریانێک دێن، بەڵام لێگەڕێ با دوژمنەکانم وابزانن کە شەڕەنگێزێکی تووڕە وا بەژوور سەریانەوە.
هاوڕێیانم، لەڕاستیدا ئێوەش لەو حیکمەتە کێوییەم دەترسن و لەوانەیە پێ بە پێی دوژمنەکانم لێی هەڵێن.
ئای! خۆزیا دەمزانی چۆن بە ئەفسوونی شمشاڵی شوانان دووبارە ئێوەم دەگەڕاندەوە. ئای! خۆزیا شێرەژنی حیکمەتم دەیزانی چۆن بە نەرمی بنەڕێنێ. ئێمە لە ڕابردوودا پێکەوە زۆر شت فێربووین.
حیکمەتی کێویم لە شاخ و داخە تەریکەکاندا دووگیان بوو و لەسەر گاشەبەردەکان دواهەمین ساوای خۆی بوو.
ئەوەتانێ وا دێوانەئاسا بەناو هەرد و چۆڵە وشک و بەیارەکاندا ڕادەکا و بەدوای چیمەنێکی نەرمدا دەگەڕێ، ئەم حیکمەتە کێوییەی من.
هاوڕێیانم، ئەو دەیەوێ لەناو چیمەنی نەرمی دڵتاندا، لە عیشقتاندا، ساوا خۆشەویستەکەی خۆی بخەوێنێ.
زەردەشت وا دووا.
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپیکراو نووسراوە=KTML_End= [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 182 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 03-05-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل : 03-05-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 10-01-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 182 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,283
وێنە 105,179
پەرتوک PDF 19,474
فایلێن پەیوەندیدار 97,352
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان پەڕتووکخانە - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - هەمەجۆرە پەڕتووکخانە - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.437 چرکە!