#پارتی دیموکراتی کوردستان#، بە هەڕەشەی کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی ئێراق ڕووبەڕووی ئەو هەوڵەی یەکێتی نیشتمانی دەبێتەوە، کە لە #بەغدا# دەستی پێ کردووە.
دوای ئەوەی یەکێتی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لایەنە شیعەکان ڕازی بن بە جیاکردنەوەی پشکی بودجەی #سلێمانی# لە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی ئێراق، پارتی پەیامێکی ئاڕاستەی لایەنە شیعەکان کردووە.
پارتی لە ڕێگەی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی ئێراق پەیامەکەی ئاڕاستەی نووری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا کردووە، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشنیازەکەی یەکێتی.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە پەیامەکەی پارتی هەڕەشەی ئەوەی تێدا بووە، ئەگەر لایەنە شیعەکان بەو پێشنیازەی یەکێتی ڕازی بن، ئەوان لە پڕۆسەی سیاسی عێڕأق دەکشێنەوە و بەشێک نابن لە پەڕڵەمان و حکومەتێک دژی هەرێمی کوردستان و قەوارە سیاسییەکەی بوەستێتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 417 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!