بەداخەوە هەواڵى کۆچى دواييى کەسايەتى و تێکۆشەرى ديارى کوردستان خوالێخۆشبوو حەيدەر فەيلى، ئەندامى پێشووى مەکتەبى سياسيى حزبى شيووعيى کوردستان و وەزيرى پێشووترى گواستنەوە و گەياندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستانم پێگەيشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشيى قووڵم ئاراستەى خێزان و کەسوکار و هاوڕێيانى دەکەم، هاوسۆز و هاوخەميانم. لە خواى مەزن داواکارم گيانى بە بەزەيى و ميهرەبانيى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوايى بە هەمووان ببەخشێت.
خوالێخۆشبوو حەيدەر فەيلى، نموونەى مرۆڤێکى پاکى نيشتمانپەروەر و دڵسۆزى کوردستان بوو، تەمەنێکى لە کاروانى پێشمەرگایەتی و خەبات و تێکۆشاندا بۆ ئازادى بەسەر برد و لەو پێناوەدا ساڵانێکى زۆر بەرگەى زيندان و ئازار و ئەشکەنجه و ئاوارەیی گرت. هەميشە دەيويست ئەوپەڕى خزمەت بە گەل و وڵاتەکەى بکات و خۆى بە خزمەتکارى خەڵک دەزانى. گيانى شاد و يادى هەميشە بە خێر بێت. [1]
#نێچيرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#04-05-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 619 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!