خواردنی دەرمانی گیایی بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی، کارێکی هەروا ئاسان نییە، بیکڕیت و بیخۆیت پێویستی بەوەیە، نەخۆش سەردانی پزیشکی پسپۆڕی دەرمانی گیایی بکات یان کەسانێک کە لە بواری دەرمانی گیایی شارەزان و پسپۆڕن دەبێت لای ئەوان چارەسەر بەدەرمانی گیایی بۆ نەخۆشییەکەی وەربگرێت.
بەکارهێنان و فرۆشتنی دەرمانی گیایی بە نەخۆش و بە خەڵک بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیە، چونکە دەرمانی گیایی کار لەسەر ئەندامەکانی جەستە دەکات و ئەگەر بە نەشارەزایی دەرمانی گیایی بدرێت نەخۆش بەدڵنیاییەوە زیانێکی زۆر گەورەی دەبێت یان ئەندامێکی جەستەی لەدەست دەدات یا دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون و گیان لەدەستدانی نەخۆش.
ئەو کەسانەی دوکانی بەهارات فرۆشیان هەیە، دەرمانی گیایی دەدەن بە نەخۆش یان بە خوێندنەوەی چەند پەرتووکێک لەسەر گژوگیای پزیشکی نابێت دەرمانی گیایی ئامادە بکەن و بیدەن بە نەخۆش.
هەر گژوگیایەکی پزیشکی و دەرمانێکی گیاییت ویست بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشییەکەت بەکاری بێنیت، لە ڕێگەی سۆشیال میدیا مەیکڕە و داوای مەکە، چونکە زۆر جار دەرمانی گیایی ساختە و قاچاغ و بەسەرچووە، کەسانێکی نەشارەزا دەیفرۆشن و زۆر جاریش دەرمانی کیمیایی تێکەڵ بە گژوگیای پزیشکی دەکرێت، ئەوەش زۆر مەترسیدارە لە ڕابردوو چەندین کەس بەهۆی ئەو جۆرە دەرمانانەی کڕیان لە ڕێگەی سۆشیال میدیا کە سرووشتی و گیایی نەبوون گیانیان لەدەستدا، بەتایبەت دەرمانی گیایی بۆ مەبەستی قەڵەوی دەموچاو یا قەڵەوی هەموو جەستە و گەورەکردنی سینگ و سمت و ڕان و لاوازی جنس و نەزۆکی پیاوان و خانمان. زۆر خراپ و مەترسیدارن بەتایبەت لەسەر گورچیلە و جگەر و گەدە و قۆڵۆن و غودە و دڵ چاو. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 588 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!