پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,496
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,480
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان بکەین؟
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان بکەین؟

داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان بکەین؟
ناونیشانی بابەت: داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان بکەین؟
ئامادەکردن: #ئاراس مەسیفی#

هەڵەیەکی مێژوىی و فیکری و سیاسی و مەعریفییە قەوارەی هەرێمی کوردستان تەنیا وەکوو دەستکەوت و موڵکی چەند بنەماڵەیەک و حزبێک لە قەڵەم بدرێت، چونکە قەوارەی هەرێمی کوردستان جگە لەوەی لە ڕوی خەباتی مێژویییەوە بەرهەمی خەباتی چەندان نەوەی یەک لە دوای یەکە، کە لەپێناو بەدیهێنانیدا ژیان و تەمەنی لاویەتی خۆیان کردۆتە قوربانی، لە ڕوی فەلسەفەی سیاسی و ئیداریش کە بنەماکەی مەبدەئی فیدراڵییە، لە چەندان وڵات نموونەیەکی سەرکەوتوی بەڕێوەبردنە. هەروەها لە دو- مەوداش تاکە گەرەنتی پاراستنی بەرژەوندیی و شوناس و ناسنامەی گەلی کوردە لە ئێراقێکی فیدراڵ و یەکگرتودا.
شکستی سێ دەیەی ڕابردوی حوکمڕانی کوردی قەوارەی هەرێمی کوردستانی خستۆتە بەردەم مەترسی داڕمانی ناوخۆیی و هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی دەرەکی. ئەگەر لە ڕوانگەی سەرەتاییترین پێناسەی زانستی سیاسی بۆ هەر قەوارەیەکی سیاسی دەستپێبکەین، کە خۆی لە پاراستنی ئەمن و ئاساییشی ناوخۆیی و دەرەکیی، دابینکردنی ژیان و گوزەران و فەراهەمکردنی خزمەتگوازییەکان دەبینێتەوە، ئەوە وەک مانگی چواردە هاواردەکات، کە حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان لە بەجێگەیاندنی ئەرکە بنەڕەتییەکانی بەتەواوی شکستیخواردوە. خۆ ئەگەر باسی بەدیهێنانی خەونە سەردەمیی و دیموکراتییەکانىش بکەین، کە خۆی لە دابینکردنی ژیانێکی ئازاد و سەربەست و ئاسوودە بۆ وڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سەروەربوونی یاسا و سەربەخۆبوونی دادگاکان و ڕۆژنامەگەریی ئازاد و دەستاو دەستکردنی ئاشتییانەی دەستەڵات دەبینێتەوە، ئەوە حوکمڕانیی هەرێم نەک تەنیا سەرکەوتو نەبووە، بەڵکوو هەرێمی کوردستانیشی کردۆتەوە کابوسێکی ئەبەدی بۆ بەشە هەرە زۆرەکەی وڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە لەژێر ترس و مەترسی دەزگا داپڵوسێنەرە ئەمنییەکان و قورخکاری کۆمپانیا زەبەلاحەکانیان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە ئێستا و داهاتوی هەرێمی کوردستان بێهیواتر و بێئومێدتر دەبن. لە ئێستادا ئەگەر بە یەک ڕستە پێناسەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەین ئەوە زیادەرۆیی تێدا نییە کە ئەگەر بلێن؛ هىچی تر نییە جگە لە کۆکراوەی چەند دەزگایەکی ئەمنی و دارایی و میدیایی دو حزبی سەرەکی بۆ بەرژەوەندیی چەند بنەماڵەیەک و دەستەیەکی سیاسی چاوچنۆک. ڕۆلی دەزگاکانی پارلەمان و دادەوەری و جێبەجێکردنیش بچوککراوەتەوە بۆ ڕەوایەتیدان بەو پاوانخوازی و قورخکاریەی بنەماڵە سیاسییەکان. قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا هیچ نییە جگە لە چوارچێویەکی یاسایی و ئیداری بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی چەند بنەماڵەیەکی سیاسی، کە بێڕەحمانە سامانی سەر زەوەی و ژێر زەویی هەرێمی کوردستانیان بۆ چەندین ساڵی تر قورخکردووە و بەمەش نەک تەنیا نەوەی ئێستا، بەڵکوو نەوەی داهاتووشیان لە خێر و بێری زۆری ئەم وڵاتە بێبەش کردووە.
ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە نارەزایەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەریکە بەرانبەر بە حوکمڕانی هەرێم سەرهەڵدەدەن. لەم نێوەندەشدا ئەو دەنگانەی کە داوای هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن، هەتا دێت بەرزتر و زۆرتر دەبن. بێئومێدی و بێهیوایی و نارەزاییی وڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە هەموو ئەو دەنگانەشی کە داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن جگە لە بەرهەم و دەرئەنجام و درێژکراوەی شکستی سێ دەیەی ڕابردویی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، هىچی تر نییە. قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهۆی بێتوانایی و ناشارەزایی و کوورتبینی و بێروئیایی سیاسی بڕیاربەدەستەکانی ڕابردو و ئێستا گەیشتۆتە لێواری داڕوخان.
لە ڕاستیدا داواکاری و ڕەخنەی بەشێک لە ڕەخنەگران بە هەموویان بەقەد حوکمڕانی ئێستا مەترسیان لەسەر داروخانی قەوارەی هەرێم لە ناوەوە درووستنەکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا داواکردنی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەرکەسێک بێت، هیچ نییە جگە لە خۆلادان و خۆدزینەوە لە کرۆکی کێشە بنەڕەتییەکانی وڵاتییانی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو دەنگانە جگە لەوەی هیچ بیرێک و چارەسەرێکی گونجاویان بۆ هەموو ئەو کێشە و ئاریشە بنەڕەتییانەی کە لە سەرەوە باس کراون نەخستۆتەڕو، پاساوێکی هەرزانیشیان داوەتە دەست حوکمڕانانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بە ناوی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، خۆیان لە چارەسەریی کێشەکان بدزنەوە.
هەڵەیەکی مێژوىی و فیکری و سیاسی و مەعریفییە قەوارەی هەرێمی کوردستان تەنیا وەکوو دەستکەوت و موڵکی چەند بنەماڵەیەک و حزبێک لە قەڵەم بدرێت، چونکە قەوارەی هەرێمی کوردستان جگە لەوەی لە ڕوی خەباتی مێژویییەوە بەرهەمی خەباتی چەندان نەوەی یەک لە دوای یەکە، کە لەپێناو بەدیهێنانیدا ژیان و تەمەنی لاویەتی خۆیان کردۆتە قوربانی، لە ڕوی فەلسەفەی سیاسی و ئیداریش کە بنەماکەی مەبدەئی فیدراڵییە، لە چەندان وڵات نموونەیەکی سەرکەوتوی بەڕێوەبردنە. هەروەها لە دو- مەوداش تاکە گەرەنتی پاراستنی بەرژەوندیی و شوناس و ناسنامەی گەلی کوردە لە ئێراقێکی فیدراڵ و یەکگرتودا. داوای هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەبەر ئەوە تەنیا زوڵمێکی ئەخلاقی نییە بەرانبەر ئەوانەی لە ڕابردودا گیان و خوێنی خۆیان و کەسوکاریان لەپێناو بەدیهێنانیدا بەختکردووە، بەڵکوو زوڵمێکی مەعریفیشە لە ئێستا و داهاتوی هەرێمی کوردستان و ئێراق و بنەماکانی حوکمڕانیی چاک، چونکە لە ڕوی فەلسەفەی سیاسی و ئیداریشەوە، مەبدەئی فیدراڵی تەنیا ڕێگە واقیعی و گونجاوەکەیە بۆ کێشەی کورد و کێشەکانی دیکەش لە ئێراق، ئەگەر بمانەوێت بەرژەوندی و شوناس و ناسنامەی وڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و داهاتوی ئێراق پارێزراو بێت.
شکستی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە جەوهەری مەبدەئی فیدراڵی لە ئێراق و گەرەنتی دەستووری قەوارەی هەرێمی کوردستانەو نییە، بەڵکوو دەرئەنجامی کۆڵەواری و نەزانی و چاوبرسییەتی دەستەبژێری سیاسی هەرێمی کوردستانە، کە ئەویش دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی شکستی کۆی پڕۆسەی سیاسی و ئیداری ئێراقە لە ساتی درووستبوونیەوە لە بەسرەوە تا زاخۆ. چارەسەری کێشە بنەڕەتییەکانی هەرێمیش لەبەر ئەوە بە داواکاری هەڵوەشاندنەوەی مەبدەئی فیدراڵی و قەوارەی هەرێمی کوردستان نابێت، بەڵکوو لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی خستنەگەڕی هەموو ئامرازە مەدەنی و دەستوورییەکانەوە دەبێت و لەسەر ئاستی ئێراقیش لە ڕێگەی قوڵکردنەوەی مەبدەئی فیدراڵی، جێبەجێکردنی مادە دەستوورییەکان و پتەوکردنی دامەزراوە دەستوورییەکانی تری دەوڵەتی ئێراقەوە دەبێت. هەر هەوڵێکی پێچەوانەی نادەستووری نەک تەنیا قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو کۆی پڕۆسەی سیاسی لە ئێراق دەخاتە بۆشایی دەستووری، کە مەترسی بنکۆڵکردنی زیاتری دامەزراوەکانی دەوڵەتی لە هەرێم و ناوەند بەدواوە بێت، کە لە کۆتاییدا بە زیانی وڵاتییانی و سوودی دەستەبژێری حوکمڕانانی هەرێم و ئێراق تەواو دەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 202 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 06-05-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 06-05-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل : 06-05-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 202 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,496
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,480
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
فۆڵدەر
کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - موزیک کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - هونەری کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - کلتوور کورتەباس - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم کورتەباس - جوڕێ وەشانێ - سکێنکراو کورتەباس - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کورتەباس - باژێر و باژارۆک - هەولێر کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور وێنە و پێناس - دەساڵ - 80کان (80-89)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.375 چرکە!