پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,616
وێنە 106,286
پەرتوک PDF 19,200
فایلێن پەیوەندیدار 96,788
ڤیدیۆ 1,358
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەختەپووسی میدیایی ئەردۆغان و خەونی عوسمانیگەریی نوێ
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەختەپووسی میدیایی ئەردۆغان و خەونی عوسمانیگەریی نوێ

ئەختەپووسی میدیایی ئەردۆغان و خەونی عوسمانیگەریی نوێ
ناونیشانی بابەت: ئەختەپووسی میدیایی ئەردۆغان و خەونی عوسمانیگەریی نوێ
ئامادەکردن: #عارف سەلیمی#
=KTML_Bold=ئەم وتارە لە 01-11-2020 نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە=KTML_End=
ئەم ڕۆژانە چیتر سیاستە دەسەڵاتخوازانەکانی ئەردۆغان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کە بە “عوسمانیگەریی نوێ” ناسراوە، لە کەس شاراوە نییە. دەستتێوەردانە سیاسی و سەربازییەکانی تورکیا لە وڵاتانی عەرەبی، لە لیبیا، ئێراق، سووریا و تەنانەت قەتەر و یەمەن، ستراتیژیی نیشتمانی شین لە دەریای ناوەڕاست، سەرمایەگوزاریی درێژخایەن لەسەر ڕەوتە نەتەوەگەراکانی تورکی ئازەری لە ئێران و هەروەها هەڕەشەی بەردەوامی لەسەر وڵاتانی ئەرمەنستان و یۆنان هەمووی دەرخەری نییەتی ئەردۆغان بۆ زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆریی عوسمانین.
بەڵام مەسەلەکە تەنیا بەم ساڵانەی دوایی و هەروەها دەستتێوەردانی سەربازی و سیاسی لە کاروباری وڵاتانی دیکە نەبەستراوەتەوە. لە ڕاستیدا ئەردۆغان زۆر لەمێژە و بگرە لە هەمان سەرەتای هاتنە سەرکارییەوە، زۆربەی ئیمکانیات و چالاکییە کولتووری، دیپلۆماتیک و میدیایییەکانی حکوومەتەکەی خستووەتە خزمەتە ئەو ئامانجەیەوە. ئەمەش لە هەوڵدان بۆ دزەکردن لە ناوەندە سیاسییەکانی ئەمریکاوە تا درووستکردنی تۆڕەکانی سیخووڕی لە ئەورووپا، لە بەرهەمهێنانی زنجیرەدرامای تەلەڤزیۆنییەوە کە پڕۆپاگەندەی عوسمانیگەری دەکەن تا دزەکردن لە ڕاگەیاندنە جیهانی و ناوچەیییەکان لەخۆدەگرێت.
مایکل ڕۆبن توێژەر لە ئەنستیتۆی “ئەمریکەن ئینترپڕایز” و یەکێ لە بەرپرسانی پێشووی پەنتاگۆن بەمدواییە لە دوو وتاری جیاوازدا ( ئێرە و ئێرە) لە ماڵپەڕی “واشینگتۆن ئێگزەماینەر” باسی لەوە کردووە کە تورکیا بە شێوەیەکی هاوتەریب هەوڵ دەدات دزە بکاتە ناو کەمپەینەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا. ڕۆبن نووسیویەتی کە دەستوپێوەندییەکانی ئەردۆغان لە هەردوو کەمپەینی هەڵبژاردنی ئەمریکا لە ئەمساڵ و ساڵی 2016 بە ملیۆنان دۆلاری لە هەردوو کەمپەینی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان سەرف کردووە، تا لە ئەگەری سەرکەوتنی هەرکام لە دوو بەربژێرە سەرەکییەکە بتوانێ پێگە و نفووزی خۆی لە کۆشکی سپیی گەرەنتی بکات. ڕۆبن بە ڕاشکاوی هۆشداریی داوە کە ئەگەرچی پەیوەندییەکی شەخسیی باشی لەگەڵ دۆناڵد تڕامپ هەیە، بەڵام هاوکات سەرمایەگوزاریی لەسەر ئەگەری بردنەوەی جۆ بایدنیش کردووە.
تورکیا تۆڕێکی گەورەی سیخوڕی لەژێر پەردەی “ناوەندە ئیسلامییەکان” لە وڵاتانی ئەڵمانیا ( یەکێتیی کاروباری دینیی تورک-ئیسلام دیدیت) ، نەمسا و هەروەها سوید پێکهێناوە و لەو ڕێگەیەوە سیخوڕی بەسەر ئەو وڵاتییە تورکییانەی نیشتەجێێ ئەورووپا دەکات کە بەرهەڵستکاری ئەردۆغانن. زۆربەی ئەو وڵاتییانەی لە ئەورووپا ڕەخنەیان لە ئەردۆغان گرتووە، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ تورکیا ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و زیندانی درێژخایەن بوونەتەوە.
هەروەها بە دەیان ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگری ئەردۆغان ڕووبەڕووی هێرشی ڕێکخراوی گرووپەکانی فشاری ژێر ڕکێفی حکوومەتی تورکیا بوونەتەوە. هایکۆ باغدات یەکێ لەو ڕۆژنامەنووسانەیە کە دوای ئەوەی چەند جارێک هێرش کراوەتە سەری و هەڕەشەی لێ کراوە، کەوتۆتە ژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیاوە.
ماوەیەک لەمەوبەر وڵاتییەکی تورکیایی نەمساوی مکوڕ هاتبوو کە زانیاریی لەسەر بەرهەڵستکارانی ئەردۆغان لە نەمسا کۆکردووەتەوە و بۆ دەزگای سیخوڕیی “میت”ی ناردووە. لە دواترین نموونەشدا، سیخوڕێکی میت بە پۆلیسی نەمسای گوتووە کە میت ئەوی بۆ کوشتنی “بێریڤان ئەسڵان” سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی پێشوی پەڕڵەمانی نەمسا ئەرکدار کردبوو.
حکوومەتی تورکیا هاوکات لە دوو دەیەی ڕابردوو و لە ئاستێکی گەورەدا بە درووستکردنی دەیان زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنیی دەستی بە پڕۆپاگەندەکردن بۆ عوسمانیگەری کردووە. زنجیرە دراماکانی تورکیا لەم ساڵانەدا لە تەلەڤزیۆنە پڕبینەرە عەرەبی، فارسی، کورد و پاکستانییەکان و تەنانەت کەناڵە ئابوونەییە جیهانییەکانی وەک نێت فلیکس نیشان دراون. لە زۆربەی ئەو زنجیرە درامایانەدا ڕێکلام بۆ بەهاکانی ڕژیمی ئەردۆغان و هەروەها “مێژووی تەژی لە شکۆ و شانازیی سەردەمانی سەلجووقییەکان و عوسمانییەکان” کراوە. سەرەتای مانگی سێپتەمبری ڕابردوو “فاتمە بوتۆ” نووسەری پاکستانی لە وتارێکدا لە ماڵپەڕی “فارێن پۆڵیسی” باسی ئەوەی کردووە کە تورکیا لە ڕێگەی ئەو زنجیرە درامایانەوە نفووزی کردووەتە ناو کۆمەڵگەی پاکستانییەوە. ناونیشانی وتارەکە (تورکیا چۆن بە هێزی نەرم پاکستانی فەتح کرد) خۆی لە خۆیدا دەربری ئەو مەسەلەیە.
لە لایەکی دیکەوە، ئەردۆغان بە باشترین شێوە تۆڕی جیهانیی ئیخوانولموسلمینی خستووەتە خزمەتی ئامانجە فراوانخوازەکانی. ڕۆژنامەنووسان، وێبلاگنووسان و شڕۆڤەکارانی سەر بە ئیخوان لە زۆر وڵاتانی ناوچەکە، بە کردەوە بوونەتە باسکی میدیایی ئەردۆغان. ئەگەر سەرنجی چالاکیی ئیخوانەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بدرێت، دەبیندرێت کە بە شێوەیەکی هەماهەنگ و بەردەوام پاساو بۆ سیاسەتی دەرەکی و ناوخۆیی ئەردۆغان دەهێننەوە. (بۆ نموونە لەکاتی گۆڕینی مووزەی ئەیاسۆفیا بۆ مزگەوت) . ئیخوانەکان هەروەها لە بەرنامە تەلەڤزیۆنی و ڕادیۆیییەکانی وڵاتانی ناوچەکەدا پەیتاپەیتا پاکانە بۆ سیاسەتی هەرێمی دەوڵەتی تورکیا دەکەن. شوێنپێی هەندێ لەو ڕۆژنامەنووسە ئیخوانییانە لە کەناڵە جیهانییەکانی وەک بی.بی.سی، سی.ئێن.ئێن، واشینگتۆن پۆست و ئاژانسە هەواڵدێرییە نێودەوڵەتییەکان دیارە.
ئەمە سەبارەت بە دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی سەر بە ئیخوانیش ڕاستە. بۆ نموونە “یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان” کە ڕێکخراوێکی سەر بە ئیخوانە، ئەمدواییە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە شەڕی قەرەباغ بەئاشکرا لایەنی ئازەربایجان و تورکیای گرتووە. لە بەیاننامەکەدا ئەرمەنستان وەک داگیرکەر وەسف کراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو یەکێتییە لە ڕووداوی هاوشێوەی دیکەدا کە تورکیا بە داگیرکردنی خاکی وڵاتێکی دیکە تۆمەتبارە (بۆ نموونە سووریا یان باکووری قوبرس) ، دیسان لایەنی تورکیای گرتووە. یان عەلی قەرەداغی سکرتێری ئەو یەکێتییە، هاوشێوەی ئەردۆغان، ڕەخنەی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل گرتووە. بەڵام سەبارەت بەوەی کە تورکیا یەکەم یان دووەم وڵاتی موسڵمان بووە ئیسرائیلی بە فەرمی ناسیوە یان ئەوەی کە قەبارەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی ساڵانە لەنێوان تورکیا و ئیسرائیل، تەنانەت لە سەردەمی دەستەڵاتداریی ئەردۆغانیشدا، زیاتر لە پێنج ملیار دۆلارە، لام تا کام قسەی نەکردووە.
بابەتەکە هەر بە مانەوە نەبەستراوەتەوە. تۆڕی پڕۆپاگەندای بەرفراوانی دەوڵەتی تورکیا، هاوتەریب لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ، هەوڵی زۆری داوە دزە بکاتە ناو میدیا جیهانییەکان یان ڕۆژنامەنووسانی بیانی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت.
وەک نموونەیەک دەکرێ ئاماژە بە شێوەی ڕووماڵی شەڕی قەرەباغ لە تەلەڤزیۆنە فارسییەکانی دەرەوەی ئێران بکرێت. لە هەندێ لەو تەلەڤزیۆنانە وەک “ئیران ئینترنەشناڵ و “یۆرۆنیوز فارسی”، هەم لە بواری ناوەرۆکەوە و هەم لە بواری کاتی تەرخانکراو بۆ دوو لایەنی شەڕەکە بێلایەنی ڕەچاو نەکراوە. بۆ نموونە هەواڵنێری تەلەڤزیۆنی “ئیران ئینترنەشناڵ” لە شاری ئەستەمبووڵ کە زیاتر ڕوانگەی نزیک لە دەوڵەتی تورکیا دەگوازێتەوە، ڕۆژانە لە دوو بۆ سێ بۆڵتەنی هەواڵدا بەشداریی دەکرد. بەڵام هەواڵنێری ئەو تەلەڤزیۆنە لە شاری یەریڤان پایتەختی ئەرمەنستان کە ئەویش زیاتر ڕوانگەی دەوڵەتی ئەرمەنستانی دەگواستەوە، دوو بۆ سێ ڕۆژ جارێک لە بوڵتەنەکانی هەواڵدا دەردەکەوت.
حکوومەتی ئەردۆغان هەروەها بە کۆمەڵێ بیانووی وەک “پشتگیریی لە تیرۆریزم”، یان “پڕۆپاگەندە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان” بە سەدان ڕۆژنامەنووسی ئەو وڵاتەی خستووەتە زیندانەوە. تورکیا لەسەر ئاستی جیهان بەگوێرەی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوری جیهانییەوە دووەم گەورەترین زیندانی ڕۆژنامەنووسانە. هەروەها چەندین ڕۆژنامەنووسی بیانیش، تەنیا لەبەر ئەوەی ڕاپۆرتی ڕەخنەگرانەیان لەسەر تورکیا بڵاو کردۆتەوە، لەو وڵاتە دەرکردووە.
“یورگ براسه” ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی تەنیا لەبەر ئەوەی ڕاپۆرتێکی لەبارەی باکووری سووریا بڵاو کردبووەوە، لە تورکیا دیپۆرت کرا. ئەو ماوەیەکی کوورت دوای ئەوەی جارێکی تر ڕێگەی پێدرایەوە لە تورکیا کار بکات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕەخنەی توندی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە، گرت.
ڕۆژنامەنووسانی ئێرانیش لەو شەپۆلی تەتمیع و تۆقاندنەی حکوومەتی ئەردۆگان بێبەش نەبوون. ڕۆژنامەنووسێکی ئێرانیی دانیشتووی تورکیا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، دەڵێ تەواوی چالاکییەکانی ئەوان لەلایەن دەزگایەکەوە بەناوی “ناوەندی ئێرانناسیی ئەنکەرە”وە چاودێری دەکرێت. هەرکات لە لێدوان و بابەتەکانیاندا بچووکترین ڕەخنە لە ئەردۆغان بەرچاو بکەوێت، یەکسەر ئەو ناوەندە ئاگاداریان دەکاتەوە و تەنانەت هەڕەشەی دیپۆرتکردنیان لێ دەکات. ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێ خۆی تا ئێستا چەند جارێک لەلایەن ئەو ناوەندەوە هۆشداریی پێدراوە.
هەروەها زۆربەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لەم ساڵانەدا سەردانی ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کردووە، ئەگەر سەردانی تورکیایان کردبێت، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە، دەرکراون یان تەنانەت ڕووبەڕووی هەڕەشەی گرتن بوونەتەوە.
ژیار گوڵ پەیامنێری بی.بی.سی فارسی یەکێ لەو کەسانەیە کە چەند ساڵ لەمەوبەر لە فڕۆکەخانەی ئەستەمبوولەوە دیپۆرتی بەریتانیا کراوە. بەوە تۆمەتبار کرابوو کە لە ڕابردوودا لە قەندیل لەگەڵ بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە، وتووێژی کردبوو. هەروەها چەند جارێکیش لە چوارچێوەی کاری ڕۆژنامەگەریدا سەردانی ڕۆژاڤای کردبوو. ژیار گوڵ ئێستا ئیتر چەند ساڵێکە لە ڕێی تورکیاوە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت هەرێمە کوردییەکان لە ئێراق و سووریا نەکردووە.
حکوومەتی ئەردۆغان هەروەها هەوڵدەدات ڕێگەی لە کاری ئەو ڕۆژنامەنووسانە بیانییانە لە هەرێمی کوردستان بگرێت کە لەلایەن ئەو حکوومەتەوە وەک کەسانی نەخوازراو پێناسە کراون. دەوڵەتی ئەردۆغان زۆرتر لە ڕێگەی هاوپەیمانە هەرێمییەکانییەوە ئەو کارە دەکات.
بەتایبەت بەهۆی ئەو پەیوەندییە نزیکەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) بە سەرکردایەتیی مەسعوود بارزانی، هەیەتی، میدیاکانی زۆنی زەردی تا ڕادەیەکی زۆر کۆنترۆڵ کردووە.
زۆربەی کوردەکان کەناڵەکانی “ڕووداو” و “کوردستان 24” کە سەر بە نێچیروان بارزانی و مەسروور بارزانین، وەک دوو کەناڵی لایەنگری ئەردۆغان پێناسە دەکەن. کەناڵی ڕووداو تاکە کەناڵی کوردی بوو کە لەکاتی داگیکردنی کانتۆنی عەفریندا، ڕێگەی پێدرابوو هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ئەو کانتۆنە لە دیوی تورکیاوە ڕووماڵ بکات.
ژمارەیەک لەو ڕۆژنامەنووسانەی لە “ڕووداو” جیابوونەتەوە، باسی باڵادەستیی لایەنگرانی ئەردۆغان لەو کەناڵەیان کردووە. کەناڵی ڕووداو هەتا ئەمدواییەش زۆربەی وتارەکانی ئەردۆغان لە ناوخۆی تورکیای بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەگواستەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستانیش، لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەند ساڵی ڕابردوودا هەوڵی داوە چالاکیی ڕۆژنامەنووسانی ڕەخنەگری ئەردۆغان سنووردار بکات.
دوای کودەتاکە شکستخواردووەکەی ساڵی 2016ی تورکیا، ژمارەیەک لە کارمەندانی میدیاکانی سەر بە پارتی کە گومانی ئەوەیان لێدەکرا لە ڕەوتی فەتحوڵڵا گولەن نزیک بن، دەرکران و هەندێکیان تەنانەت ناچاربوون هەرێم بەجێبهێڵن.
ڕێبوار کەریم وەلی، یەکێ لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی “ڕووداو” یەکێ لەو کەسانەیە کە لە ساڵی 2016ەوە ناچار بووە هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵێت. ئەو تا ئێستا چەند جارێک ڕایگەیاندووە کە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرچووە.
ساڵی ڕابردووش، سۆران قوربانی پەیامنێری کەناڵی تەلەڤزیۆنیی “ئیران ئینترنەشناڵ” کاتێ بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرت سەردانی هەولێری کردبوو، لەلایەن دەزگای پاراستنەوە قۆڵبەست کرابوو. دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، هەڕەشەی ئەشکەنجە، بەتاڵکردنەوەی زانیارییەکانی ناو تەلەفۆنەکەی و تەنانەت پشکنینی ژوورەکەی لە هوتێلەکەی، ئازاد کرابوو. سۆران قوربانی چەند هەفتە دواتر گەشتکردن بۆ هەرێمی کوردستانی لێ قەدەغە کرا. ئەو دەڵێ پێدەچێت هۆکاری سەرەکیی ئەو قەدەغەیە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە لە ڕابردوودا چەند جارێک وەک ڕۆژنامەنووس سەردانی ڕۆژاوای کوردستانی کردووە.
خاڵی سەرنجڕاکێش لێرەدا ئەوەیە کە چەند مانگ دوای ئەو ڕووداوە، ژمارەیەک کارمەندی ڕۆژهەڵاتیی میدیاکانی پارتی، لە کەناڵی ئیران ئینترنەشناڵدا دامەزران. ئەو ڕۆژنامەنووسانە بەهۆی نزیکیی لە پارتی، ڕاپۆرتی ڕەخنەیی لەسەر حکوومەتی هەرێم یا حکومەتی تورکیا بڵاو ناکەنەوە و تەنانەت ئەگەر ناچار بن سەربارەت بە هەندێ مژاری هەستیار لە ڕوانگەی پارتی یان تورکیاوە کار بکەن، “ئیحتیاتی” خۆیان وەردەگرن. لەم بابەتەدا پرسیارێک کە دێتە ئاراوە ئەمەیە کە گەلۆ دەستی تورکیاش لەو هەوڵەی پارتیدا بۆ نفووزکردن لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییە فارسییەکان هەیە یان نا؟ [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 435 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 07-05-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 01-11-2020 (4 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 07-05-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 07-05-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 07-05-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 435 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,616
وێنە 106,286
پەرتوک PDF 19,200
فایلێن پەیوەندیدار 96,788
ڤیدیۆ 1,358
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.891 چرکە!