ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی #07-05-2023# لە سەڵاحەدین #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز مایک برایسن ڕیجاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکە دا کە بەڕێز ڕۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە #هەولێر# ئامادەی بوو، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی گەلی بەریتانیا کرد بە بۆنەی تاج لە سەرنانی شا چارلسی سێیەم.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ئێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ تاوتوێ کران و جەختیش لە پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و جەخت لە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی کرایەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 460 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!