پاش ماوەیەکی زۆر لە خۆگیڤکردنەوەی بێسوود و موناوەراتی جۆراوجۆر، پاش ئەوەی خۆیان بۆ #بەغدا# و تاران و ئەنقەرە و داروبەرد هەرزانفرۆش کرد و کەس نەیکڕین، پاش دونیایەک شیڕەشیڕ و دەیان سێت (ڕێدبوڵ) خواردنەوە و چی و چی، لە کۆتاییدا هیچیان نەچنیەوە و دەرکەوت ئیرادەی بەهێزی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لە هەوڵی تاڵانچیانی داهاتی #سلێمانی# و داڵدەدەرانی تیرۆریستان.
ئێستا یەک ڕێگە لە بەردەم تۆراوەکاندا ماوەتەوە، یان دەبێ بەسەرکزی بگەڕێنەوە نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و هیچ نەڵێن، یان هەر دەبێ بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و هیچ نەڵێن، کەواتە ڕێگەی دووەم نییە!
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە، پێمان ناڵێن بۆچی هێندە ئەو خەڵکەتان ماندوو کرد و ئەو هەموو شیڕەشیڕەتان دابەستا؟ پێمان ناڵێن بۆچی هێندە خەڵکتان بە خۆتانەوە ماندوو کرد مادام داواکارییەکانتان شەرعی نەبوو؟ ئەرێ کەی لەوە تێدەگەن بەرد لەجێی خۆی سەنگینە و تا سەر ناکرێ هەر ڕۆژەی خۆتان بە یەکێک بفرۆشن و دەبێ لەناوخۆدا یەکڕیز بن؟! [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 508 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!