#پارتى دیموکراتى کوردستان# بە ڕەسمى تاوەکوو دانیشتنى داهاتووى دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى نادەستووریبوونى درێژکردنەوەى تەمەنى پەڕڵەمان هەموو گفتووگۆیەکیان لەبارەى هەڵبژاردن هەڵپەسارد.
پارتى دیموکراتى کوردستان هەموو جۆرە گفتووگۆیەکى لەبارەى یاساى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ڕاگرتووە, تاوەکوو کۆبوونەوەى ڕۆژى #24-05-2023# دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى سکاڵاکانى تایبەت بە درێژکردنەوەى تەمەنى خولى پێنجەمى پەڕڵەمان و یاساى هەڵبژاردنەکان.
پارتى دیموکراتى کوردستان چاوەڕێى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى دەکات و نایەوێ بەر لە بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى هیچ هەنگاوێک بهاوێت و داواشیان کردووە لە مەسەلەى کۆمیسیۆن و یاساى هەڵبژاردن بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ یەکێتیى هیچ هەنگاوێک نەگیرێتەبەر. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 363 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!