هەندێک لە خانمان حەز بە قژی درێژ دەکەن و بەم شێوەیە زیاتر خانمیتان دەردەکەوێت، بەڵام هەندێک نیشانە دەریدەخات کە پێویستە قژت ببڕیت بۆ ئەوەی بەشێک لە جوانی قژت لەدەست نەدەیت.
1. قژت بە شێوەیەکی بەرچاو دەڕوتێتەوە، ئەگەر لەسەر ئەمەش بەردەوام بێت واتای ئەوەیە ستایلی قژت هۆکارە بۆ ڕوتانەوە، باشترە قژت کوورتتر بکەیتەوە.
2. بە شێوەیەکی هەستپێکراو قژت وشک بووە، بەشی کۆتایی قژت پێش بەشەکانی دیکەی قژت وشک دەبێت، ناتوانێت بە شێداری بمێنێتەوە.
3. قژت بریسکەدارە بەڵام لە سەرەوە، بەشی خوارەوە ڕەونەقی لەدەستداوە.
4. هیچ ستایلێکی تێدا نەماوە.
5. بەشی کۆتایی قژت تووشی مخورکە و دووکەرتبوون دەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 384 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!