ناونیشانی بابەت: سەرئێشەی سترێس یاخود سەرئێشەی گرژبوون چییە؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
سەرئێشەی گرژبوون یان سەرئێشەی سترێس باوترین جۆرەکانی ژانەسەرە، نزیکەی (80٪) ئەمریکیەکان تووشی دەبن، خانمان دووهێندەی پیاوان تووش دەبن ، تەنانەت لە منداڵاندا زۆرە و زۆربەی مێردمنداڵان پاش تەمەنی پانزە ساڵای تووشی دەبن.
=KTML_Bold=نیشانەکانی سەرئێشەی سترێس:=KTML_End=
- ژانەسەرێکی کەم یان مامناوەند؛ بەهێواشی زیاد دەکات ، بەڵام زۆر بەهێز نییە.و ڕێگەگر نییە.لە چالاکی ڕۆژانە و ئەنجامدانی ئیش وکار.
- ئازار لەنێوچەوان یان هەردوو لای سەر (هەندێ جار یەک لا) یان پشتی سەر و مل و شان.
- ئازارەکە وەک بوونی فشارێکە لەسەر نێوچەوان و کەلەی سەر و مل یان وەک ئەوە وایە بگوشرێت.
- زیاد بوونی ئازار لە ناوچەوان و کەلەی سەر و مل، کاتێ دەستی دەخەیتە سەر.
- هەست کردن بە ماندووبوونێکی زۆر ، کەمی تەرکیز ، تووڕەیی ، تێکچوونی خەو.
- هەستیاریەکی کەم بە ڕووناکی یان دەنگ.
- بەڵام هیچ کاتێک ژانەسەرەکە وەک شەقیقە بەهێز نییە.و ئۆرای لەگەڵ نییە.و نەخۆشەکە نیشانەی وەک ڕشانەوە ، دڵ تێک هەڵهاتن ، لێڵی لە بینین ، ئازاری ناو سک ، بێهێزی و سڕبوونی دەست و قاچی نییە.
=KTML_Bold=جۆرەکانی:=KTML_End=
1- جۆری دووبارەبوو: سەرئێشەکە بۆ ماوەی نیوکاتژمێر چەند ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە (15 ڕۆژ) کەمتر سەرهەڵدەداتەوە لە مانگێکدا.
2- جۆری درێژخایەن: سەرئێشەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تا زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و زیاتر
لە (15 ڕۆژ) سەرهەڵدەداتەوە لە کۆێ ڕۆژانی مانگەکە.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی:=KTML_End=
- تا ئێستا هۆکاری ڕاستەقینەی سەرئێشەی سترێس بەوردی نەدۆزراوەتەوە بەڵام زۆربەی پزیشکان دەی گەڕێنەوە بۆ ڕەقبوون و گرژبوونی ماسوولکەکانی سەر یان نێوچەوان یان مل.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی زیادبوون و وروژاندنی سەرئێشەی گرژبوون:=KTML_End=
- دڵەڕاوکێ و سترێس یان فشاری دەروونی یان جەستەیی.
- هیلاکی و ماندوو بوونی زۆر.
- نووستن لە شوێنکی سارد یان لە جێگای نەشیاو وەک ناو ئوتۆمبیل یان سەر کورسی.
- شێوازی هەڵەی ناتەندرووستی دانیشتن یان وەستان بەپێوە.
- خواردنەوەی بڕێکی زۆر چا و قاوە.
- برسیەتی یان نەخواردنی ژەمێک لە کاتی خۆیدا.
- وشک بوونەوەی لەش و نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و شلەمەنی.
- کێشەی دەروونی وەک خەمۆکی یان سۆزداری.
- کەمخەویی و شەونخوونی.
- زۆر بەکارهێنانی مۆبایڵ و لابتۆپ و ئایپاد و هەر ئامێرێکی زیرەکی تر.
- بەکارهێنانی هەندێ دەرمانی وەک دەرمانی دژی ترشەڵۆکی گەدە، هەندێک دەرمان کەبەکاردێت پاش چاندنی گورچیلە یان مۆخی ئێسک.
- ددان جیڕکردنەوە و ئازاری ددان.
=KTML_Bold=چۆنییە.ی دەستنیشانکردنی:=KTML_End=
دەستنیشانکردنی نەخۆشی سەرئێشەی سترێس بە پلەی یەکەم پشت دەبەستێت بە نیشانەکانی نەخۆشەکە و مێژووی نەخۆشەکە و پشکنینی نەخۆشەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بەڵام ڕەنگە پێویست بە ئەنجام دانی کۆمەڵێک پشکنینی تر بکات، کە پزیشک بڕیاڕ دەدات لەوانە:
1- پشکنینی تیشکی (MRI) بۆ مێشک و بۆری خوێنەکانی ناو سەر و بڕبڕەکانی مل.
2 تیشکی (CT سچان) بۆ مێشک و بڕبڕەکانی مل.
3 پشکنینی خوێن بە پێی حاڵەتەکە بۆ نموونە: غوددەی دەرقی و هۆرمۆنی کوورتیزۆن و هۆرمۆنی شیر و چەوریەکانی خوێن و شەکرە و گورچیلەکان.
=KTML_Bold=شێوازی چارەسەرکردنی:=KTML_End=
1- لە ڕێگای دەرمانەوە:
- کاتی ئازار:
- گرووپی دژەهەوکردنە ناستیرۆیدەکان ( NSAID) .
- دەرمانی تێکەڵاو لە پاراستەمۆڵ یان ئەسپرین لەگەڵ کاڤاین یان کۆداین.
- گرووپی ترپیتان.
=KTML_Bold=بۆ ڕێگە گرتن لە سەرهەڵدانەوەی سەرئێشەکە:=KTML_End=
- دەرمانی چارەسەری پەرکەم ، کە لێرەدا بەچەند میکانیزمێک ڕێگری دەکەن لە درووست بوونی سەر ئێشەکە.
- دەرمانی دژی خەمۆکی و هێورکەرەوەکان.
=KTML_Bold=ڕێگاکانی تر:=KTML_End=
- مەساج و شێلان.
- دەرزی ئاژنینین (دەرزی چینی) بە پێی گایدلاینی دامەزراوەی نەتەوەیی تەندرووستی و چاودێری بەریتانی بێت (NICE) ، دەرزی ئاژنین سوودێکی زۆری دەبێت لەم جۆرە سەرئێشانەدا بەتایبەت ئەگەر دە جەلسە بۆ دوانزدە جەلسە ئەنجام بدرێت لە ماوەی (5- 8) هەفتەدا.
- چارەسەری سرووشتی.
- (Deep breathing, biofeedback and behavior therapies.)
کەئەمانە تەکنیکی جیاوازن نەخۆشەکە فێردەکەن کە خۆی ڕابێنێت لەگەڵ ئازارەکەدا.
- لەهەندێک حاڵەتدا دەتوانرێت دەرزی بۆتۆکس بەکاربهێنرێت بۆ ماسوولکەکانی مل و پشتی سەر بۆ نەهێشتنی گرژییەکە.
- سڕکردنی دەمارەکان و گرێ دەمارەکان لەڕێگای دەرمانی تایبەت و لەژێر ئامێری سۆنەردا ، یاخود بەکارهێنانی ئامێری لەرەلەری گەرمی (radiofrequency) بۆ کەویکردنی دەماری هەست.
=KTML_Bold=گرنگترین ڕێنماییەکانی خۆراک:=KTML_End=
- خواردنی ژەمەکان لە کاتی خۆی دا بە تایبەت ژەمی
بەیانی.
- خواردنی چەند ژەمێکی کەم باشترە لە خواردنی بڕێکی زۆر لە سێ ژەمدا.
- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لەنێوان ژەمەکان بە بەردەوامی، بە تایبەت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.
- ڕێککردنەوی خەو و دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی و نووستنی زیاتر لە نۆ کاتژمێر لەشەو و ڕۆژێک دا.
- خواردنی سەوزە و میوەی تازە (ئەو جۆرانەی سەرئێشەکە ناورێژنن) ڕۆژانە چەند جارێک.
- وەرزش کردن و زیاتر کردنی جووڵە و دوور کەوتنەوە لە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر. [1]