حکوومەتى ئێراق ئەمڕۆ ڕێکەوتی #17-05-2023# 400 ملیار دینارى دیکەى خستە سەر ئەژمارى وەزارەتى دارایی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بەرپرسی نوێنەرایەتى هەرێمیش لە #بەغدا# زانیاریى زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.
کەمێک پێش ئێستا فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشکرایکرد، لەلایەن بەغداوە 400 ملیار دینار خراوەتەسەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
بەوتەى فارس عیسا، لەو 400 ملیار دینارەی دیکە کە بڕیاری لێدرابوو بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێ، نێردراو کەمێک پێش ئێستاش 200 ملیار دیناری نێردراوه و ئەوى دیکەش ڕەوانە دەکرێت.
ئەوەشى وت، لە ڕێگەی بانکی (ڕەشید و ڕافیدەین) پارەکە خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 392 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!