ماوەی نزیکەی سێ ڕۆژە شەپۆلێکی باران بارین بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، لە #سلێمانی# نزیکەی دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە.
لە سنووری سلێمانی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 74 ملیم باران باریوە و تێکڕای باران بارینیش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بۆ نزیکەی دوو هێندە بەرز بووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 47 ملیم باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: بارانی ئەمساڵی 2023 سلێمانی 787 ملیمە لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو هەتاکوو ئەمڕۆ #21-05-2023# 434 ملیم باران باریبوو. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 339 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!