ئاوی کەڵەگا فڕێنه
کەڵەگا: نێرەگای بەگوونە، هەڵبەت خورت و سەرکێش و بەهێزە، زاراوەی کەڵەگایش هەر لەمەوە هاتووە چونکە خودسەرە و مل بنێت بەکەس ناگەڕێتەوە، هەندێ جۆبار و جۆگە و ڕووبارۆچکە و چەم و چۆم لە کوردستاندا هەن ئاوەکەیان تیژ و خوڕە ئەوەی بێتە سەر ڕێگەی ڕایدەماڵێت و دەیڕفێنێت بۆیە لقێکی ڕووباری زێی بچووکیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێی دەوترێت: گافڕێن، بۆ خواستن لە کوردەوارییدا بە و ئاوانەی کە خوڕ و تیژەن وتراوە: ئاوی کەڵەگا فڕێنە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 282 جار هاتیە دیتن