لەکاتێکدا پارتى و یەکێتیى ناکۆکى قوڵیان لەسەر بەرنامەى کارى پەڕڵەمان و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن و یاساى هەڵبژاردن هەیە، وابڕیارە هەر ئەمڕۆ #22-05-2023# #مەسرور بارزانى# و #قوباد تاڵەبانى# کۆببنەوە.
کەوتووە هەرچەندە بەهۆى گۆڕانکارى لە بەرنامەى کارى دانیشتنى پەڕڵەمان ناکۆکى کەوتۆتە نێوان پارتى و یەکێتی و مەکتەبى سیاسى هەردوولاش لەسەر پرسى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن و هەموارى یاساى هەڵبژاردن نەگەیشتنە ڕێکەوتن، بەڵام ئەمڕۆ، دووشەممە، 22ى 5ى 2023 مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکەى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى لەسەر کێشەکانى ڕابردووى نێوانیان و دانانى پلانى حکومەت و ڕێککەوتنى کۆتاییە لەسەر ڕەشنووسى وەرەقەى داراییە کە لەماوەى دوو هەفتەى داهاتوو لەسەرى ڕێککەوتبوون. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 348 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!