=KTML_Bold=سەیرە ھونەرمەند بیت و پێت وایە بەھۆی ئەوەی کە کچە مۆدێل نییە ئیھمالکراوە!=KTML_End=
تۆ ھونەرمەندێکی سەرکەوتووبە ، بەرھەمی جوان پێشکەش بکە، زۆرینەی خەڵک کێبڕکێ دەکەن لەسەر کڕینی بلیتەکانت تا کارە ھونەریەکانت ببینن، یان گوێ لە دەنگت بگرن، بەڵام تۆ کە ناوی خۆت ناوە ھونەرمەند و ھیچ شتێکی جیاواز و باڵات لە ھونەردا پێشکەش بە خەڵک نەکردووە ، دێیت و دەڵێیت منیش دەبمە کچە مۆدێل تا ھەوادارم ھەبێت ، لەم ساڵدا، ھەرکەس ویستی لایک و کۆمێنت و فۆلۆوەرسی زیاد بکات ھات و ڕەخنەی لە کچە مۆدێل گرت تا خۆی خۆشەویست بکات ، واز لە باسی کچە مۆدێل بهێنن، وەرە تۆ پێمان بڵێ چیت پێیە پێشکەشی گەنجی ئەم وڵاتە بکەیت، خەریکی بەرەوپێشبردنی خۆتبە.
من لێرەدا بە نموونە ھونەرمەندێکی وەک (#زەکەریا عەبدوڵڵا#) باس دەکەم، لەبەر ئەوەی ئەم گەنجە لە کاتی خۆیدا ھونەرێکی جوانی پێشکەش کردووە بە ئێستاشەوە کە دوورکەوتۆتەوە لە کاری ھونەری ھەمان ھەواداری ھەیە و ئێستاش کۆنسێرتێک ساز بکات دڵنیام زۆرترین خەڵک ئامادە دەبن گوێی لێبگرن ، لە کاتێکدا زەکەریا نە دژایەتی کەسی کرد تا خۆی بەناوبانگ بکات نە خۆی ھەڵواسی بە باسی خوا و پێغەمبەردا تا بە ئیمانێکی ساختەوە سۆزی خەڵک ڕاکێشێت.
نموونەیەکی جوانی تر
(شانۆی دووا ڕۆژەکانی بابلۆ) کە لە ھەموو شار و شارۆچکەکان خەڵک پەرۆشی بینینی بوون، چونکە کارێکی جوان بوو. ئەی پێم بڵێ تۆ چیت پێیە پێشکەشمان بکەی تا بە پەرۆشەوە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان خەڵک پەلەی کڕینی بلیتی تەماشاکردنی تۆیان بێت؟
کاکی بەناو هونەرمەند، بە ڕەخنەگرتن لە کچە مۆدێل و پیشاندانی ئیمانی ساختە خۆشەویست نابیت لامان و نابینە هەوادارت، وزەت لە درووستکرنی کارێکی هونەری جواندا سەرف بکە تا مێژوو وەک هونەرمەندی باڵا ناوت تۆمار بکات.
جا ئەوە من ئێستاش ھەر گوێ لە زەکەریا دەگرم بۆیە وێنەیەکی ئەوم لەگەڵ ئەم پۆستە دانا .ھیچ کارێکی ھونەری جوان چ گۆرانی بێت یان دراما و فیلم و شانۆ لە بیر و چاوی خەڵکدا ون نابێت، تەنانەت ئەگەر خودی هونەرمەندەکەش ون بێت. [1]
#ناسک واحید#