دوای کۆبوونەوەکەی پەڕڵەمان کە تیایدا ئەنجوومەنی کۆمسیاران کاراکراوەیە و یەکێتی دەڵێت دانیشتنەکە نایاسایی بووە، #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەنیازی جوڵەی دووەمە.
ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو #28-05-2023# ئەندامانی نوێی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی لە هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی دەخۆن.
ئەو هەنگاوەی پارتیش لە کاتێکدایە، د. #ڕێواز فایەق# سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان نووسراوی بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کردووە کە کار بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ڕابردوی پەڕڵەمانی کوردستان نەکەن.
تا ئێستاش دیارنییە یەکێتیی چ هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەگرێتەبەر. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 385 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!