بەرێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی #ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان#
بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتانەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی زیاتری لاواندا.
وەک چۆن لە خەبات و تێکۆشانی سیاسیدا #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هەل و بواری بۆ پێشەنگی و سەرکردایەتیکردنی لاوان ڕەخساندوە، هەر لەو ڕوانگەیەوە بووە ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بە جۆرێک دەرفەتی کاری بۆ ڕەخساوە کە لە مێژووی تەمەنی پڕ کۆششی خۆیدا و لە ڕێگەی پڕۆژە و چالاکییەکانییەوە ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی هۆشیاریی لاوان و هێنانەدی خەونەکانیاندا.
هیوادارین لە ئایندەی نزیکدا ڕێکخراوی ئازادیی لاوان بەداڕشتنی بەرنامەی کاری سەردەمیانە و سەرکردایەتیی خوێنی نوێوە کۆنگرەی خۆی ببەستێت و بە گوڕ و تینی زیاتر لە جاران خەبات بکات و ببێتە خەونی گشت لاوان لە تەواوی کوردستاندا. [1]
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=