#قوباد تاڵەبانی# سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کەسایەتییە کاکەییەکانی ناوچەکانی #موسڵ# و #هەولێر# و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بۆ بەدواداچوونی بەردەوام بۆ کێشە و گرفتەکانیان نوێنەرایەتی تایبەت بە کاکەییەکان لە سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دابمەزرێت. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە #25-05-2023# بەڕێوەچوو، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال گوێی گرت لە گرفت و کێشەکانی کاکەییەکان و بەڵێنی پێدان لەمەودوا بۆ ئاگاداربوونی بەردەوام لە حاڵ و گوزەران و کێشەکانیان، نوێنەرایەتی تایبەت بە کاکەییەکان لە سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دابمەزرێت. قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا کاکەییەکان لە پێکهاتە گرنگ و ڕەسەنەکانی کۆمەڵگەی کوردستانن و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پاراستنی کاکەییەکان و داکۆکیکردن لە مافی سەرجەم کەمایەتییەکانی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی کێشەی مەزارەکانی کاکەییەکان کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ گرفتەکە بکات و کێشەی مەزارەکان و شوێنە پیرۆزەکانی کاکەییەکان چارەسەر بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 312 جار هاتیە دیتن