سەگی پێ سووتاو
بنی پێی سەگ و پشیلە و شێر و پڵینگ گۆشتێکی نەرمە، سەگ لە قرچەی گەرما و هاوینێ زۆر حەز دەکات بچێتە بەر سێبەر و ناو زەلکاو و شوێنی تەڕ و نمرگە، چونکە گەرما زۆر تێنی بۆ دەهێنێت و بنی پێشی بەهۆی داخبوونی زەوی دەسوتێت و لەبەر گەرمی خاکەکە و سوور بوونەوەی ژێر پێیەکانی یەک بەخۆی غار دەدات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی بێ حەجمان و ماڵانگەڕ لە هیچ شوێنێک ئارام نەگرێت دەوترێت: بووە بە سەگی پێ سووتاو یان دەڵێی سەگی پێ سوتایە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 111 جار هاتیە دیتن