گورگی نیشاندا.
گورگ ئاژەڵێکی دڕندەیە مێمڵی مەڕوماڵاته، ئاژەڵی بچووکی وەکوو مەڕ و بزن زۆر لە گورگ دەترسێن و بە بینینی پێیان دەوەستێت و قەڵەمیان دەشکێت، نموونەی چیڕۆکی گیسکەکەی هەیاس و بەستنەوەی گورگێک بەرانبەری لەناو کورداندا باوە کە بەهۆی ترسی گیسکەکە لە گورگەکە هەرچەند هەموو ڕۆژێک جۆی خواردەوە بەڵام بەهۆی ترس لە گورگەکە گۆشتی پێ نەگرتووە، ئەو گورگ نیشاندانە بووە بە ئیدیۆم و بۆ ترساندنی کەسێک بە قسەیەک یان بەکارێکی ترسناک ئەو کەسەش نەیەوێت کارەکە ئەنجام بدات دەوترێت: گورگی نیشاندا بۆیە کارەکەی پێ ڕاگرت یان کارەکەی ئەنجام نەدا.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 764 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!