دوای شاندە ئەمنییەکەی ئێراق، شاندێکی ئەمنی هەرێمی کوردسانیش سەردانی ئێرانی کردووە و بڕیارە لە تاران بەشداری کۆبوونەوەیەکی باڵای هەردوو وڵات بکەن.
شاندە باڵاکەی هەرێمی کوردستان بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەرێکەوتوون و بڕیارە بەشداری کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی نێوان بەرپرسانی ئێراق و ئێران بکەن.
کۆبوونەوە ئەمنییەکەی تاران تایبەتە بە پرسی جموجوڵ و بارەگای هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کە تاران داوای داخستنی بارەگای ئەو حیزبانە و ڕێگری لە جموجوڵەکانیان دەکات.
ئەو شاندەی ئێراق، کە ئێستا لە تارانن و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانی سەرۆکایەتی دەکات، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە هەرێم بوون و لەبارەی ئەو پرسەوە گفتوگۆیدان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، بەتایبەتی بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی لە #سلێمانی# کردووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 420 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!