پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتوک PDF 19,347
فایلێن پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لە ئابووری؛ چی کارەساتێک ماوە دەوڵەت بەسەرمان نەهێنێت؟
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لە ئابووری؛ چی کارەساتێک ماوە دەوڵەت بەسەرمان نەهێنێ...

دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لە ئابووری؛ چی کارەساتێک ماوە دەوڵەت بەسەرمان نەهێنێ...
ناونیشانی بابەت: دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لە ئابووری؛ چی کارەساتێک ماوە دەوڵەت بەسەرمان نەهێنێت؟
ئامادەکردن: #نیاز نەجمەدین#

دەوڵەت لە هەموو شوێنێکی ژیانماندایە. شتێک نییە دەستی بۆ ببەیت و دەوڵەتت لێ ڕاست نەبێتەوە. دەوڵەت هەموو شتێکە و نیو هێندەی ئەو کارەساتانەی بەسەری هێناوین، ژیانی باش و خۆش نەکردووین.
دەوڵەتێکی پارچەپارچە و شەق و شڕ لە پەنجاکانی سەدەی بیستەوە تا ئەمڕۆ کانگای کۆدەتا و ململانێ زیاتر نەبووە، خۆی سەرئێشە بووە لە بری ئەوەی کێشە چارەسەر بکات. یەک ملیۆن کەس (کە دەیکردە لە 20%ی هێزی کار) دەوڵەت لە کۆتایی هەشتاکاندا کردنی بە سەرباز و دواتر سەقەت و سقوتیکردن و ناردینەوە بۆ ماڵەوە. ئەویش بوو نزیکەی 250 هەزار کەسی کردبوو بە سیخوڕ بەسەرمانەوە.
ئیشە سەقەتەکانی حکومەتی تازەش، خەڵکی کردووە بە ژێر قەرزی یەکی نزیکەی 3-4 هەزار دۆلارەوە، دواتر هەڵئاوسان درووست دەکات تا لەسەر حسابی خەڵک قەرزەکانی بداتەوە.
نزیکەی پێنج ملیۆن کەس لە ئێراقدا لەژێر تەمەنی پێنج ساڵانەوەن و نزیکەی 1.2 ملیۆن کەس لە ڕیزی بەساڵاچوانن. ژمارەی منداڵ و بەساڵاچوانیش لە هەرێمی کوردستاندا هێجگار زۆرن. یەکەمیان بەرەو خوێندن و دواتریش بازاڕی کار هەنگاو دەنێن و دوومیان جەنگ و جینۆساید و گەمارۆی ئابووریی ماندووی کردوون و دەیانەوێت دوا وێستگەی ژیانیان کەمێک ئاسوودە بژین، کەچی حکومەت سەرقاڵی بیرە نەوتەکان و ململانێ مەزهەبیی و حزبییەکانێتی.
دەوڵەت نەبوایە، چۆن 10-12 ملیۆن ئێراقیی دەکەوتنە ناو چاڵی ڕەشی هەژارییەوە؟ بۆچی جارێک نەمانبینی باڵادەستێکی دەوڵەت لەسەر هەژارێک دەربکرێت؟ بیرۆکراسییەکانی دەوڵەت چی تر دەکەن جگە لەوەی دەبن بە دەمڕاستیدان تا لەسەر گیرفانی بەتاڵی هەژاران گیرفانی خۆیان پڕ بکەن؟
دەوڵەت نەبوایە، چۆن 10-12 ملیۆن ئێراقیی دەکەوتنە ناو چاڵی ڕەشی هەژارییەوە؟ بۆچی جارێک نەمانبینی باڵادەستێکی دەوڵەت لەسەر هەژارێک دەربکرێت؟ بیرۆکراسییەکانی دەوڵەت چی تر دەکەن جگە لەوەی دەبن بە دەمڕاستیدان تا لەسەر گیرفانی بەتاڵی هەژاران گیرفانی خۆیان پڕ بکەن؟
کێی تر جگە لە دەوڵەت نزیکەی لە 14٪ی دانیشتوانی ئێراقی تووشی شەکرە و لە 30٪ تووشی فشاری خوێن (زەخت) کرد؟ کوا کوورتەباڵایی و مەرگی دایکان لە کاتی منداڵبووندا بوون بە مەراقی دەستڕۆشتووانی دەوڵەت؟ ئەو هەموو خاوەن بڕوانامە ناڕۆشنبیر و کەم توانایە کێ خستنییە بازاڕەوە جگە لە دەوڵەت؟
تۆ بە تەمایت لە هەژاریی و بێکاریی ڕزگارت ببێت، تواناکانی مرۆڤ لە وڵاتەکەتدا باشتر ببێت، سەرچاوەکانت باشتر بخرێنەگەڕ و سامان کەڵەکەتر ببێت، ئاستی بەکاربردنت بەرزتر بکەیتەوە بەوەی دەوڵەت لە کون و قوژبنی ماڵەکانیشتدا ئامادەیی هەبێت؟ نەیخۆیت تاڵە.
هەموو ئەوانەی سەرەوە بۆچون و ڕەخنەکانی لیبڕالیستێکە کە بۆی بکرێت ناهێڵێت دەوڵەت هیچیتر بکات جگە لە پاسەوانی خاوەندارێتیی تایبەتیی و کێبڕکێ (ئازادکردنی بازاڕ) و نایەوێت ببێت بە ڕێنماییکاری تاک. بەڵام ئەم بیرکردنەوانەی لیبڕاڵیستەکان و نیۆلیبڕاڵیستەکان (نیۆکلاسیکەکان) لە کوێوە هاتن و چی بە ئاڵتەرناتیڤ دەزانن؟
ساڵی 1776 کاتێک ئادەم سمیس بیروبۆچونەکانی تاکخوازیی لە پەڕتووکی “سامانی نەتەوەکان”دا کرد بە تیۆرییەکی مەحکەم، دەرەبەگەکان هەزار و یەک فێڵیان بۆ ڕووتاندنەوەی جوتیاران بەکاردەهێنا و هیچیان بۆ نەهێشتبوونەوە جگە لەوەی گوزەرانی خۆیان وەک بەشی ئیلاهیی سەیر بکەن. یەکەم ئیش سمیس کردی ئەوە بوو تێگەیشتن لە کۆمەڵگە و نەهامەتییەکانی بگێڕێتەوە بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان و لەوە دەربازیان بکات ببەسترێنەوە بە پلانێکی پێشوەخت بڕیارلەسەردراو. دووەم هەنگاوی ئەوە بوو ڕەخنەی کۆمەڵگەی سەردەمی خۆی بکات، پاشان چآرەسەر بخاتەڕوو.
بۆ سمیس، کێشەکە ئەوە بوو تاک درووست نەبووبوو، ددانپێدانراو نەبوو، بەڵکوو دەیان و سەدان بەربەستی خرابووە بەردەم. ئەوەی هەبوو مەزهەبپەرستیی و کڕنوشبردن بوو بۆ خاوەن موڵکەکان. سمیس دەیویست تاک لەم زۆنگاوە دەربهێنێت. ئەو وایدەبینیی مرۆڤ خۆی ڕوبەڕووی حەز و ئارەزوو و پێداویستییەکی لە بن نەهاتوو بووەتەوە و لەولاشەوە سەرچاوەکانی دەگمەنن و توانا (کاپاستی) ی بەرهەمهێنانی سنووردارە. بەپێی هەبوونی سەرچاوەکانی، تواناکانی دەخاتەگەڕ تا زۆرترین حەز و ئارەزووی تێر بکات. حەز و ئارەزووەکانی، سەرچاوەکانی، لەگەڵ تواناکانی کەفیلی ئەوەن بە عەقڵانیی بڕیار بدات و بژاردەکانی بکات: بخوێنێت یان ئیش بکات؟ ئیش بۆ حزبێک یان کۆمپانیایەک بکات؟ شوو بکات یان کچی ماڵ بێت؟ پارەکانی بۆ جێهێشتنی وڵاتە ناسەقامگیرەکەی تەرخان بکات یان شوقەیەک بکڕێت و لێی دانیشێت و خۆی و بەختی، یان گاڵ دەهێنێت یان پەموو؟ بە کوورتیی مرۆڤ بایی ئەوەندە عەقڵی هەیە بزانێت کام زەمیلەیە لە کاڵا و خزمەتگوزاریی بۆی گرنگترن لە زەمیلەیەکی تر و دەیگەیەنن بە زۆرترین ئاستی تێربوون و چێژبینین.
لە بری ئەوەی تواناکانی مرۆڤ لە ململانێی حزبیی و بۆ خزمەتی ئەم دەستە و ئەو دەستەی بەرپرس دژی ئەوی تریان بخەینەگەڕ، بەشێوەیەک تەرخان دەبن چارەسەری کێشەکانی خۆی و کۆمەڵگەکە بکات. ئەم ئاستە مانای ئەوەی خەڵکێکی زۆرتر لە کرێچێتیی ڕزگاریان دەبێت، توانای ئەوەیان دەبێت جلی مارکە بکڕن، یان ڕێ بگرن لەوەی مشک و جرج و سیسرک بە تەوالێت و ژووری نووستن و مەتبەخیاندا هاتوچۆ بکەن
مرۆڤ ئیدراکی بەوەش هەیە کە ناتوانێت بەخێرایی بەرەو سەرووتر شەقاو هەڵنێت و زەمیلەیەکی گرانتر بکڕێت. ئەشزانێت ئەگەر دوو شمەکی کڕیی، لەبەرانبەریدا دەبێت واز لە یەک دوو شمەکی تر بهێنێت، چونکە بەئاگایە لەوەی لایەنی خستنەڕوو (کار، زەوی، سەرمایە، هتد) لە ئاستێکدا نین دەرفەت بدەن بە کەیفی خۆی بکڕێت و بفرۆشێت. ئەوە ڕاستە بە سرووشت حەزدەکات بە پەیژەی داهاتدا پلە بە پلە سەرکەوێت تا بگاتە ئاستێکی تێربوونی بەرزتر، بەڵام بەربەستی هەیە. تۆ ئازادی بکە و بیپارێزە، ئەو خزمەتی خۆی و نیشتمانەکەی دەکات، هەڵەکانیشی بەسەریدا تێناپەڕن و باجەکەی دەدات، بۆ نموونە کاتێک بیەوێت زۆرتر لە تواناکانی خۆی خەرج بکات و خۆی بخاتە ژێر قەرزی زەبەلاحەوە. گرنگ ئەوەیە لە کۆتاییدا فێردەبێت بە تێچوویەکی کەمتر زەمیلەیەکی دەوڵەمەندتر بەرهەمبهێنێت و بکڕێت، ئاستی بەرهەمهێنان و بەکاربردنی بگەیەنێت بە ترۆپک.
بەرزترین ئاستی بەکاربردن و بەرهەمهێنان واتای ئەوە نییە تەواوی کۆمەڵگەکان، بۆ نموونە هەرێمی کوردستان و ئێراق، دەتوانن ژیانێکی ئەمریکییانە بژین. نەخێر، تەنیا ئەوەیە بەپێی بڕی سەرچاوەکانی بەردەستمان، لەگەڵ تواناکانی خۆمان و ئارەزووەکانمان، دەگەین بە بەرزترین پلەی بەرهەمهێنان و بەکاربردن لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا، ئەمەش واتای ئەوەی سەرچاوەکانمان بە باشترین شێوە خستووەتەگەڕ. سەرچاوەکانمان وەک چی؟ وەک مرۆڤ. لە بری ئەوەی تواناکانی مرۆڤ لە ململانێی حزبیی و بۆ خزمەتی ئەم دەستە و ئەو دەستەی بەرپرس دژی ئەوی تریان بخەینەگەڕ، بەشێوەیەک تەرخان دەبن چارەسەری کێشەکانی خۆی و کۆمەڵگەکە بکات. ئەم ئاستە مانای ئەوەی خەڵکێکی زۆرتر لە کرێچێتیی ڕزگاریان دەبێت، توانای ئەوەیان دەبێت جلی مارکە بکڕن، یان ڕێ بگرن لەوەی مشک و جرج و سیسرک بە تەوالێت و ژووری نووستن و مەتبەخیاندا هاتوچۆ بکەن، بگرە پشیلە و سەگ و باڵندەکانیان کەمتر بێ ناز دەبن، دڵیشیان لە مشتیاندا نابێت کاتێک بە ئوتومبێل تا شارێکی تر سەفەر دەکەن. چیتر؟ کەس لە کەس زیاتر یان کەمتر سەیر ناکرێت بەو هۆیەوە سەر بە هۆز و عەشیرەتێک/حزبێکی بەهێزترە لەویتر. ئەو چەترەی حزب و حکومەت بۆ سەرمایەگوزارەکانی خۆیان هەڵیانداوە، دەشکێت و سێبەرەکە لە پڕوپوچ و بێ مەعریفەتەکان تێکدەچێت، عەشیرەتەکانیش منداڵەکانیان لەسەر عەشق و سێکس سەرنابڕن. کاتێک ئەمانە ڕوویاندا، قۆناغ بە قۆناغ دەتوانین بگەینەوە بە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان. خۆشبەختانە، پڕۆسەی گەیشتنەوە وەک جاری جاران خاو نییە و کاتی زۆر ناوێت. لەم سەردەمەدا دەکرێت هەنگاوەکانمان گەورەتر و خێراتر بن و زووتر پێیان بگەینەوە.
بەم واتایە، بازاڕێک کە پڕە لە شیعری سارد و سڕ، لە ڕۆمانی بێ تەکنیک و بێ ناوەرۆک، لە موزیکێک کە نە کەس دەخاتە سەما و نە کەس ئارام دەکاتەوە، لە شانۆ و فیلمێک کە ئەکتەرەکانی بێ ڕۆحن و میکانیکییانە نمایش دەکەن، لە میوەفرۆش و کوتاڵفرۆشی قۆڵبڕ، لە بەدبەختیی بەشێوەیەک هەستدەکەیت بچیتە سەر سیروان وشک دەکات، هۆیەکی تری نییە جگە لەوەی کۆمەڵگە و دەوڵەتەکەی ئازادییان بە تاکەکانی ڕەوا نەبینییەوە، دەرفەتیان پێ نەبەخشیون شوێن بەرژەوەنیی و ئارەزووەکانیان بکەون و ئەو دەگمەنییەی تیایدا دەژین تێپەڕێنن، باسی ئەوەش ناکەم پاڵپشت نین بەڵکوو مەترسیین بەسەرتەوە. تۆ بڵێیت چی حکومەت لەناکاودا باج لەسەر بەرهەمەکانت دادەنێت و ناهێڵێت پلانی خۆت جێبەجێ بکەیت؟ چی خەتایەکی تۆی تێدایە کە ناهێڵن بە مەبەستی کارکردن و خۆژیاندن لە شارۆچکەکەتەوە ڕووبکەیتە شار؟
ئازادکردنی بازاڕ (واتە ئازادکردنی خواست و خستنەڕوو، کڕیار و فرۆشیار) و پاراستنی موڵکایەتیی تایبەتیی بۆ خۆی لە بەرژەوەندیی گشتیی، دەسەڵات دابەش دەکاتەوە. ڕیچارد ۆڵف لە پەڕتووکی (Contending economic Theories) زۆر بەباشیی ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە مەبەستی نیۆکلاسیکەکان لەمە ئەوەیە لە کۆمەڵگەی مۆدێرندا، مرۆڤ پتر لە هەر شتێک لە کۆنتڕۆڵکردن و هەیمەنەی بەسەر نرخ و کرێی کاردا، دەسەڵات وەردەگرێت. ئازادکردنی بازاڕ و پاراستنی موڵکایەتیی تایبەتیی لێدانە لەم دەسەڵاتە. لە بازاڕدا، هێندە فرۆشیار پەیدا دەبن هیچ یەکێکیان نەتوانێت بە تەنیا نرخ دابنێت و بیسەپێنێت، نەشتوانێت کرێی کرێکار دەستنیشان بکات، یان نرخی بەرز و کرێی کاری کەم دابنێت. بەو هۆیەوە خاوەندارێتیی تایبەتیی پارێزراوە، کەس بۆی نییە موڵکی کەسێکی دیکە داگیر بکات، بە زۆرەملێ خۆی بکات بە خاوەنی، یان بە شەق پشکێکی لێ وەرگرێت. نەبوونی ئەمانەش وادەکات سەروەت بە کەیفی فرۆشیارەکان نەچێتە دەستیان، بەکاربەرانیش لە بەرزترین ئاستی تێربووندا دەبن مەگەر کەسێک بە ویستی خۆی حەزبکات زیاتر خەریکی شاخەوانیی و سەیران و گەڕان بێت (واتە کاتی حەوانەوە) وەک لە کارکردن. کێبڕکێ خۆی وادەکات بە تێپەڕبوونی کات نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانمان دابەزێت و کوالتیان باش ببێت.
جگە لە سەرمایەداریی، کام سیستمی تر هێندە ڕێزی حەز و ئارەزووەکانمان دەگرێت و چارەسەری دەگمەنیی سەرچاوەکانمان دەکات؟ لای لیبڕاڵیست و نیۆلیبڕاڵیستەکان، سەرمایەداریی سەمفۆنیایەکی هەستبزوێنە کە دەشێت جاروبار نەشازێکی تێکەوێت، کەسێک یان چەند کەسێک لە ڕیتمی میلۆدییە نووسراوەکە لابدەن و ناهاڕمۆنییەتێک (ناهاوسەنگییەک) درووست بکەن، بەڵام تەنیا گرفتێکی کاتیی دەبێت و زۆر بەزوویی لە هەڵەکانیانەوە فێردەبن و خۆیان ڕێک دەخەنەوە دەنا لە بازاڕ دەردەکرێن. ئیدی پێویست بەوە ناکات هاوهو لە سیستمی نۆتە و نووسینەوەی میلۆدییەکان بکرێت و داوای دەستوەردان و چاکسازیی و گۆڕینی بکرێت.
ئەزموون و تیۆریی سەلماندی کە ناکرێت چی موڵکی گشتیی هەیە بکرێت بە موڵکی تایبەتیی و ملکەچی یاسای خواست و خستنەڕوو بکرێت. هەموو شت بۆ فرۆشتن نییە، بەتایبەت کە لە پشتی بیرۆکەی بازاڕی ئازادە وە، تاڵانکردن خۆی شاردووەتەوە.
چی لەمە باشترە؟
کە ئاوا سەیری دەکەیت، بە خۆت دەڵێیت “هیچ!”. ئەسڵی بیرۆکەکە زۆر جوانە. لەو سەردەمەدا دەسەڵاتی دوو توێژی مشەخۆری وەک قەشە و دەرەبەگ بە چی لاواز دەکرا ئەگەر دەسەڵاتی زیاتر بە تاک نەدرایە؟ بۆ ئێمەی کورد، تیۆریی لیبڕاڵیزم یارمەتیمان دەدات لە مێژووی خۆمان و ئێستامان تێبگەین، بزانین دەوڵەت لە کوێدا بەربەستی گەشەسەندن بووە، تەنانەت دەستنیشانی بکەین تا چەند ئەدەب و هونەر لەژێر کاریگەرییدا بوون.
کێشەکە ئەو کاتە درووست دەبێت لە داخی فیۆداڵیزم و مەزهەبپەرستیی، یان لەتاو سیستمێکی گشتگیری دیکتاتۆریی کە خۆی بە سۆشیالیزم یان ئیسلامیی ناساندووە، تۆ بێیت و باوەش بۆ لیبڕاڵیزم بکەیتەوە و لەناویدا بتوێیتەوە لە کاتێکدا دەنگی ناڕەزایی و ڕەخنە لە سەرتاسەری جیهاندا بە ڕوویدا بەرزکراوەتەوە.
ڕەخنەگرتنی قوڵ لە لیبڕالیزم و نیۆلیبڕالیزم، بەتایبەت لە گۆشەی کینزەوە، جێدەهێڵم بۆ کاتێکی تر. لێرەدا بە سادەیی چەند سەرنجێک دەخەمەڕوو.
یەکەم، ئەزموون و تیۆریی سەلماندی کە ناکرێت چی موڵکی گشتیی هەیە بکرێت بە موڵکی تایبەتیی و ملکەچی یاسای خواست و خستنەڕوو بکرێت. هەموو شت بۆ فرۆشتن نییە، بەتایبەت کە لە پشتی بیرۆکەی بازاڕی ئازادە وە، تاڵانکردن خۆی شاردووەتەوە. ئەزموونی قەیرانی ئابووریی ساڵانی 1929-1933 و دوو دەیەی پێشوو سەلماندیان کە ئابووریی لە خۆیەوە و بێ دەستوەردان و ڕۆڵی دەوڵەت هاوسەنگ نابێتەوە. کینزیش لە ڕووی تیۆرییەوە سەلماندی شیکاریی کلاسیک و نیۆکلاسیک ڕەچاوی کاریگەریی ماکرۆی لەسەر تاک و بازاڕ نەکردووە.
دووەم، بازاڕی ئازاد دەشێت داهات و دەرفەت نادادپەروەرانە دابەش بکاتەوە، ئەم دەکات بە ئاسماندا و ئەو بە ژێر زەوییدا، بەتایبەت کە لە بەردەم هیچ کڕیار یان فرۆشیارێکدا زانیاریی پێویست بەردەست نییە. پلان و بڕیاریش بەبێ زانیاریی شکست دەهێنێت. نەبوونی زانیاریی پێویست وادەکات ڕوبەری ئیستیغلال لەنێوان کڕیار و فرۆشیاردا فراوان بێت. سێیەم، سیستمی سەرمایەداریی تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوو لەوەدا تاک لە ئینتیما بچوکەکانی وەک مەزهەب و عەشیرەت و ناوچە ڕزگار بکات، بەڵام ئینتیمایەکی تری بۆ درووست کرد کە بریتییە لە ئینتیما بۆ چینێک. لێرەشەوە دەوڵەمەندیی بوو بە خەونی زۆرینە و ملیۆنان مرۆڤ فریویان خوارد، بەردەوامیشن لەسەر ئەوەی تاو ناتاوێک مایەپوچ ببن و بڕوخێن، ملیۆنان مرۆڤیش لەپێناوی دەوڵەمەندبووندا ئەوەی نەشێت بە مرۆڤایەتییان کرد بە پیسبوونی ژینگەشەوە. ئەگەر نەکەوتیتە بەرەی سەرمایەدار و باڵادەستەوە، بەناچاریی دەبێت دژی ئەم چینە بیت و شۆڕش لە دژیان بکەیت. لێرەشەوە هەتاوی ئارامیی و سەقامگیریی دیسانەوە ئاوا دەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 153 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 02-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئابووری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 02-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 02-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 02-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 153 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتوک PDF 19,347
فایلێن پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!