پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,968
وێنە 106,406
پەرتوک PDF 19,323
فایلێن پەیوەندیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئیکۆلۆجی لە بیرکردنەوەی ئۆجەلاندا؛ کاریگەرییەکانی بوکچین لەسەر ئۆجەلان چین؟
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیکۆلۆجی لە بیرکردنەوەی ئۆجەلاندا؛ کاریگەرییەکانی بوکچین لەسەر ئۆجەلان چین؟

ئیکۆلۆجی لە بیرکردنەوەی ئۆجەلاندا؛ کاریگەرییەکانی بوکچین لەسەر ئۆجەلان چین؟
ناونیشانی بابەت: ئیکۆلۆجی لە بیرکردنەوەی ئۆجەلاندا؛ کاریگەرییەکانی بوکچین لەسەر ئۆجەلان چین؟
ئەم توێژینەوەیە بڵاوکراوەتەوە لە ڕۆژی: #11-04-2023#
توێژینەوەی: جیهاد حامی، تایبەت بە کوردستان تایمز
وەرگێڕانی: #زانا عوسمان#

بەشی یەکەم:
“ئۆجەلان بەو چارەسەرە ڕیفۆڕمخوازانەی لەلایەن بزووتنەوەی سەوزە وە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانە ئیکۆلەژیەکەدا پێشنیار دەکرا قایل نەبوو. لەبری ئەوە، ئەو وای دەبینی کە “بۆ شیکارییەکی درووستی پەیوەندیی مرۆڤ بە سرووشتەوە، ناتوانین خۆمان لە ڕێبازە شۆڕشگێڕەکان لابدەین”. ئۆجەلان بە قووڵی باوەڕی وا بوو کە پێویستە هەر بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە سنووردارییەکانی پارادایمی سەدەی نۆزدە تێپەڕێنێت -گەر وشەکانی ئیمانوێل واڵێستاین بەکار بهێنین- لەمەشەوە شیکارییەکەی فراوان کردووە تا لەخۆگرتنی “خەباتکردن دژی وێرانکردنی ناهەمواریی ژینگە و سەرشێتیی بەرخۆری. ئەو وای وێنا دەکرد کە پارادایمی نوێی سۆشیاڵیزم دەبێت ئیکۆلۆجی، یۆتۆپیانیزم، زانست و ئاکار لەخۆ بگرێت.”
لە ماوەی بەرخۆدانی مێژوویی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە شەڕی کۆبانێدا بوو کە شۆڕشی ڕۆژاڤا سەرنجی بەرەی چەپی لە ئاستی جیهانیدا ڕاکێشا. هەر لەو کاتەوە، هەرچەندە لە ئاستی پێویستیشدا نەبووە، مژاری شۆڕشی ڕۆژاڤا هەم لە توێژینەوە ئەکادیمییەکاندا و هەم لە دەزگا میدیاییە ڕادیکاڵەکانی دەرەوەی ئەکادیمیادا شوێنێکی بۆ خۆی کردەوە.
لەم دەقانەدا، نووسەران بەگشتی بەلای ئەوەدا دەچن کە وەرچەرخانی ڕادیکاڵانەی بیریاری سیاسی و هاودامەزرێنەری #پەکەکە# #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# کەم تا زۆر کوورت بکەنەوە لە دەرگیربوونی ئەو بە مێژووناس و فەیلەسووف مورای بوکچینەوە. ئارگۆمێنتی بنەڕەتی لەم توێژینەوانەی بوارەکەدا ئەوەیە کە ئۆجەلان شۆڕشگێڕێکی مارکسی-لینینی بوو کە دواتر، پاش ئەوەی لە زیندان خۆی بە کارەکانی بوکچین ئاشنا دەکات، دەبێتە سۆشیالیستێکی ئازادیخوازی ڕادیکاڵ بە مەیلێکی بەهێزی ئانارشیستانە و کۆمیونیستانەوە. وەک وەڵامێک بۆ ئەمە، هەندێک لە ئەکادیمیست و چالاکوانە ناسیۆنالیستە بیرتەسکە کوردەکان کاریگەریی بوکچین لەسەر ئۆجەلان، بە شێوەیەک لە شێوەکان، کەم دەنرخێنن یان ڕەت دەکەنەوە. هیچکام لەم ڕێبازانە لە ڕوونکردنەوەی پەیوەندیی فەلسەفی و سیاسیی ئۆجەلان و بوکچین سوودێک ناگەیەنن.
ئارگۆمێنتی من ئەوەیە کە ئۆجەلان بە سادەیی وەرگر بووە کاتێک ڕووبەڕووی کارەکانی بوکچین بۆتەوە. لەم بەشەدا، ئەوە دەخەمە ڕوو کە چۆن ئۆجەلان بەر لە خوێندنەوەی بوکچین بە گەشەکردنێکی وردەوردەی هزریدا دەڕوات لە مارکسیسم-لینینینزمەوە ڕووەو سۆشیالیزمی ئازادیخوازانە. لە زینداندا، دەست دەکات بە “گەڕانەکەی بۆ مافیقەت” (Öcalan 2012a) . ئەو خۆی لەسەر ڕێگەی گەڕان بۆ جێگرەوەکاندا بوو کاتێک بوکچینی دۆزییەوە، ئەو کەسەی وەڵامەکانی دەخاتە بەردەست.
دەبێت دان بەوەدا بنرێت کە زۆر فەیلەسووف و بیریار هەبوون کە کاریگەریی بەهێزیان لەسەر ئۆجەلان هەبووە. ئەمانە هەندێکیانن: ئیمانوێل واڵێستاین، فێرنارد برادڵ، ئەندرێ گەندەر فرانک، سەمیر ئەمین، فریدریک نیچە، میشێل فۆکۆ، ئیدوارد سەعید، هانا ئارنێت، فیمینستە مارکسییەکان، ڕۆزا لوکسمبێرگ، هەروەها قوتابخانەی فرانکفۆرت. لە ڕاستیدا، هەر یەک لەم ناو یان قوتابخانانە پێویستیان بە بەشی جیا هەیە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی چۆن بەشدار بوون لە گەشەکردنی بیرکردنەوەی ئۆجەلاندا. هەروەها هەرچەندە بوکچین و ئۆجەلان لەسەر هەندێک پرسی فەلسەفی و تیۆری هاوڕا نیین، من باوەڕم وایە ئەوان هەمان ئامانجی سیاسیی هاوبەشیان هەیە.
هەرچەندە پرسیاری تری بنەڕەتی هەبوون - بۆ نموونە، ئازادیی ژنان - کە کاریگەرییان لەسەر وەرچەرخانی ئۆجەلان بەدرێژایی تێکۆشانەکەی هەبووە، من سەرەتا بە شێوەیەکی سەرەکی تیشک دەخەمە سەر ئەوەی چۆن ئۆجەلان لە ناوەڕاستی 1980 کانەوە تا سەرەتای 2002، قۆناغی بەر لە بەرکەوتنی ئۆجەلان بە کارەکانی بوکچین، بە شێوەیەکی دیالێکتانە بیرکردنەوە سیاسی و فەلسەفییەکانی وەرچەرخاندووە بە چەشنێک کە دواتر دەچێتەوە سەر ئیکۆلۆجی. لە بەشی دوەمدا، ئەوە پیشان دەدەم کە چۆن ئۆجەلان ڕەهەندە فەلسەفی و سیاسییەکانی ئیکۆلۆجیی کۆمەڵایەتی هەڵدەگرێتەوە.
=KTML_Bold=هۆشیاریی ئیکۆلۆجی:=KTML_End=
لە پڕۆسەی خوێندنەوە ڕەخنەییە بەردەوامەکەیدا - لە ناوەڕاستی 1980 کان و بەرەودواوە - بۆ بنەما فەلسەفییەکەی مارکسیزم-لینینیزمی یەکێتی سۆڤیەت، ئۆجەلان پەیی بە سنوورداریی ئەو شیکرنەوە تەسکە بۆ چین\class برد کە ئەو دژیەکییە دوالیزمە پاڵپشتی دەکات کە مارکس پێی دەگووت “دوو کەمپە دوژمنە مەزنەکە”ی ناو سیستمی سەرمایەداری: بۆرژوازی و پڕۆڵیتاریا. بە بڕوای ئۆجەلان، سەرمایەداری نەک تەنیا بەشێوەیەکی خۆماکیانە لە ڕێگەی چەوساندنەوەی چینی کرێکاری بێبەشکراو (پڕۆڵیتاریا) لەلایەن چینی باڵادەستی خاوەن‌موڵک (بۆرژوازی) یەوە دژیەکی درووست دەکات، بەڵکوو دژیەکیی کۆمەڵایەتی فراوانتریش دێنێتە ئاراوە کە درێژ دەبێتەوە بۆ وێرانکردنی سرووشت:
ئەو دژیەکییەی نێوان چینەکان کە سەرمایەداری بەگەڕی خستووە چیتر تەنیا دژی کۆمەڵگە نییە، بەڵکوو دژی سرووشتیشە. ئەم دڕندەیە (سەرمایەداری) تەنیا دابەشبوونی چینەکان و کۆڵۆنیالیزم بەهێز ناکات، بەڵکوو سرووشتیش وێران دەکات. سەرمایەداری چۆتە ناو ئاسمان و خاکەوە، لەوەشەوە هاوسەنگیی ئیکۆلۆجی سەرەوژێر کردۆتەوە و کۆمەڵگەی بردۆتە لێواری لەناوچوونەوە (Öcalan 2003، 29) .
لە هەمان پەڕتووکدا (1998 بڵاوکراوەتەوە) ، بە تێڕامان لەو مەترسییە گەورەیەی سەرمایەداری دەیخاتە سەر سرووشت و ژیانی کۆمەڵایەتی، ئۆجەلان چەند کێشەیەکی زۆر گرنگ و بەپەلە دیاری دەکات کە سەرمایەداری درووستی کردوون، وەک گەشەی پێشترنەبینراوی دانیشتوان، سەرهەڵدانی پەتاکان، گۆڕانی کەشوهەوا، گەرمبوونی زەوی، پیسبوونی ژینگە و بەبیابانبوون. ئۆجەلان ئەم کێشە ئیکۆلۆجیانەی بە کێشەی تەواو مەترسیدار هەڵسەنگاندووە، مەترسیدارتر لە “مەترسیی ململانێی چین بە چل جار.” سەرباری ئەوە، ئۆجەلان زیاتر دەڕوات تا وەسفکردنی سەرمایەداری بە شێرپەنجەیەک بۆ سەر ژینگە و ژیانی کۆمەڵایەتی. “سەرمایەداری ژینگە و گۆی ژیان پیس دەکات، شێرپەنجەیەکی بێدەرمان دووچاری کۆمەڵگە دەکات” (Öcalan 2003، 72) .
ئۆجەلان بەو چارەسەرە ڕیفۆڕمخوازانەی لەلایەن بزووتنەوەی سەوزە وە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانە ئیکۆلەژیەکەدا پێشنیار دەکرا قایل نەبوو. لەبری ئەوە، ئەو وای دەبینی کە “بۆ شیکارییەکی درووستی پەیوەندیی مرۆڤ بە سرووشتەوە، ناتوانین خۆمان لە ڕێبازە شۆڕشگێڕەکان لابدەین” (Öcalan 2003، 40) . ئۆجەلان بە قووڵی باوەڕی وا بوو کە پێویستە هەر بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە سنووردارییەکانی پارادایمی سەدەی نۆزدە تێپەڕێنێت -گەر وشەکانی ئیمانوێل واڵێستاین بەکار بهێنین- لەمەشەوە شیکارییەکەی فراوان کردووە تا لەخۆگرتنی “خەباتکردن دژی وێرانکردنی ناهەمواریی ژینگە و سەرشێتیی بەرخۆری” (quoted in Özcan 2006، 100) . ئەو وای وێنا دەکرد کە پارادایمی نوێی سۆشیاڵیزم دەبێت ئیکۆلۆجی، یۆتۆپیانیزم، زانست و ئاکار لەخۆ بگرێت (Öcalan 2003) .
پرسە ژینگەییەکان یەکێک بوون لەو تێما ناوەندیانەی لە نووسینەکانییدا کاری لەسەر کراوە (Öcalan 1999) . بۆ نموونە، لە یەکەم پەڕتووکی گرنگی ئۆجەلان کە لە زینداندا نووسراوە، بەرنامەیەکی نوێ بۆ بزووتنەوەی کوردی نەخشەڕێژ دەکات کە ناوەندەکەی پرسە ئیکۆلۆجییەکان بووە. وەک ئەوەی خۆی دەڵێت: “بۆ دەستپێکێکی ڕاستەقینەی نوێ، پرسە ژینگەیییەکان دەبێت لە بەرنامەکەدا بن.” بەردەوام دەبێت تا جەختکردنەوە لە گرنگیی بەپەلەی پرسە ژینگەییەکان: “ڕکابەرایەتی نێوان مرۆڤ و ژینگە دەکرێت هێندەی پرسە کۆمەڵایەتییەکان کێشەساز بن” (ئۆجەلان 2007، 255) .
چەند دەیەیەک بەرلەوەی ئۆجەلان ڕەخنەکانی بخاتە سەر کاغەز، بوکچین ناڕازیبوونێکی هاوشێوەی بەرانبەر سنووردارییەکانی شیکردنەوەی مارکسی دەربڕی، کە بە بڕوای ئەو دژیەکییەکانی سەرمایەداریی لە پانتاییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکەدا قەتیس دەکرد. بەلای بوکچینەوە، ئەم دژیەکیانەی ناو دەوڵەتی بیرۆکراسی کاپیتاڵیست نەوەک تەنیا بە هەموو فۆڕمە کۆمەڵایەتییە پلەبەندەکاندا بڵاو دەبێتەوە، بەڵکوو هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی سرووشتییش: “ئەم دژیەکییە ڕێکخستنی چەوسێنەرانەی کۆمەڵگە دەکاتە دژی جیهانی سرووشتی: جیهانێک کە تەنیا ژینگەی سرووشتی ناگرێتەوە، بەڵکوو ‘سرووشت’ی مرۆڤیش (Bookchin 2004، 5-6) . ئەو بەردەوام دەبێت تا جەختکردنەوە لە گرنگیی ڕێبازێکی ڕادیکاڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دژیەکیانەدا: “دژیەکیی نێوان ڕێکخستنی چەوسێنەرانەی کۆمەڵگە و ژینگەی سرووشتی لەودیو ئەگەری پێکەوەهەڵکردندایە: بەرگەهەوا، ڕووبارەکان، خاک و ئەو ئیکۆلۆجییەی پێویستە بۆ لەژیاندامانەوەی مرۆڤ شیاوی چارەسەرکردن نییە لە ڕێگەی چاکسازی، سازان، یان گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی ستراتیجییەوە” (Bookchin 2004، 6) .
“لەسەر بنەمای ئەو ڕەخنەکاریانەی ئۆجەلان بۆ سۆشیالیزمی یەکێتی سۆڤیەت پێشکەشیکرد، دەستی کرد بە داڕشتنەوەی ڕێبازەکەی بۆ پرسی ئازادیی نەتەوەیی و ڕێبازی لینینی بۆ چارەیخۆنووسین. لە ماوەی ساڵانی سەرەتایدا لە زیندان و دانووستانەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیدا لە ساڵی 1993دا، ئەو ئۆتۆنۆمییەکی فیدڕاڵی وەک شێوەیەکی چارەیخۆنووسین خستە بەردەست، بەوەش دەستی لە پارادایمی مارکسی-لینینی بۆ دەوڵەت-نەتەوەی سەربەخۆ وەک ئامانجی کۆتایی چارەیخۆنووسین هەڵگرت.”
=KTML_Bold=تەکنەلۆجیا:=KTML_End=
یەکێکی تر لەو پرسانەی ئۆجەلان خۆی پێوە سەرقاڵ کردووە تەکنەلۆجیا بووە. وتووێژ لەسەر ئەم پرسە باڵی بەسەر بەرەی چەپی سیاسیی پاش جەنگی جیهانیی دووەمدا کێشابوو. دیارترین بەشدارانی ڕەخنەی چەپ لەتەکنەلۆجیا بریتی بوون لە بوکچین، قوتابخانەی فرانکفۆرت (هێربەرت مارکۆزە، ماکس هۆرکهایم، تیۆدۆر ئەدۆرنۆ لەناو ئەوانی تردا) ، هەروەها مارتن هایدگەر. ئەم فەیلەسوفانە بەهۆی وێرانکردنی سرووشت لەلایەن تەکنەلۆجیا و ڕۆڵی تەکنەلۆجیا لە هێنانەئارای [ئامرازەکانی] جڵەوکردن و باڵادەستی بەسەر کۆمەڵگە پیشەسازییە پێشکەوتووەکاندا هێرشیان دەکردە سەر تەکنەلۆجیا.
بە ئاگاداربوون لەو وێرانکردنە ئیکۆلۆجییەی سیستمی سەرمایەداری بەردەوامی پێ دەدا، ئۆجەلان دەستی کرد بە تێڕامان لە پرسی تەکنەلۆجیا -ی پاوانکراو لەلایەن سەرمایەدارییەوە- هەروەها پەیوەندیی تەکنەلۆجیا بە جڵەوکردن، زانست و سرووشتەوە. ئەو وانەی ئەوە بە #شەڕڤان#انی پەکەکە دەدات کە “ئەم ڕۆژانە، تەکنەلۆجیا دێوێکە، کە ژینگە و گۆی ژیان وێران دەکات.” سەرباری ئەوە، ئەو تەکنەلۆجیا و ڕۆڵ و پێکهاتەکەی وەک ئامرازێک بۆ لەدەسەڵاتخستنی ویستی خەڵکی، هەروەها بۆ سڕینەوەی ئازادیی هزری دەبینی (Öcalan 2003) .
وەک بیرمەندێکی دیالێکتیکی، ئۆجەلان دوو ئەگەری ڕێتێچووی بۆ تەکنەلۆجیا وێنا دەکرد. ئەو دەستبەجێ تەکنەلۆجیا وەک ئامرازێک تێدەگات بۆ ئازادبوون، کاتێک لە خزمەتی خەڵکدایە لە کۆمەڵگەیەکی ئازاددا، هەروەها وەک چەوسێنەر کاتێک لەلایەن چینی سەرمایەدارەوە بەدنیازانە بەکار دێت. “تەکنەلۆجیا، کە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا دەکرێت یۆتۆپیای مرۆڤ بکات بە ڕاستی [لەبری ئەوە] لەلایەن کەمینەیەکەوە خراپ بەکار دەهێنرێت کە پێویستییە بنەماییەکانی مرۆڤایەتییان بۆ گرنگ نییە و واقیعی مرۆڤ دەگۆڕن بۆ دۆزەخێکی زیندوو.” ئەو درێژە دەدات بە لێکچواندنەکە: “تەکنەلۆجیا وا دەبێتە دێوێک، کە هەڕەشەی هەڵلووشینی درووستکەرەکانی دەکات” (Öcalan، 2007، 245) . بۆ چارەکردنی ئەمە، ئەو پاڵپشتیی بەدیموکراسیکردنی تەکنەلۆجیای دەکرد، لەپێناو ئەوەی کە ڕەنگە بکرێت بە ڕێگایەکی عەقڵانی و ژینگەدۆست بەکار بهێنرێت (Öcalan، 2007، 245) .
ڕوانگەی ئۆجەلان نزیکترە لەوەی مارکۆزەوە، بە ئیلهاموەرگرتن لە بنەماکان (Grundrisse) ی مارکسەوە، کە تێیدا مارکس جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەکنەلۆجیا ماتەوزەی ئەوەی هەبووە کە زۆری و هەبوویی بۆ هەموان بەرهەرم بهێنێت، کە ئەمەش لە ئاکامدا وا دەکات خەڵکی جیهانی پێویستی تێبپەڕێنن و بچنە جیهانی ئازادییەوە. وەک خۆی دەڵێت “تەکنیک لە خۆیدا دەتوانێت برەو بە دەسەڵاتگەرایی و هەروەها ئازادیش، نەبوونی و هەروەها زۆری و هەبووییش، درێژکردنەوە و هەروەها ڕیشەکێشکردنی ڕەنجیش بدات” (Marcuse 1998، 41) .
لەسەر پرسی تەکنەلۆجیا، هاوکارەکانی مارکۆزە، هۆرکهایم و ئەدۆرنۆ، ڕیشەی پرسی لایەنی چەوسێنەر و نەرێنیی تەکنەلۆجیایان گەڕاندۆتەوە بۆ پەیوەندییە سەرمایەدارەکانی بەرهەمهێنان و دەسەڵاتی سیاسیی سەرمایەدار (Horkheimer and Adorno 2002، 95) . چەشنی هۆرکهایم و ئەدۆرنۆ، ئۆجەلان خودی تەکنەلۆجیای ڕەت نەکردۆتەوە، بەڵکوو زیاتر دۆخی سەرمایەدارانەی بەرهەمهێنان و ئەو فۆڕمانەی دەسەڵاتی سیاسیی سەرمایەداریی ڕەت دەکاتەوە کە تەکنەلۆجیا قۆرخ دەکەن: “سووچی ئەم دۆخە ناعەقڵانیە دەبێت بخرێتە ئەستۆی دۆخی کۆنی بەرهەمهێنان، هەروەها دەسەڵاتی سیاسیی پشتی” (Öcalan 2007، 244) .
بوکچینیش دەربارەی تەکنەلۆجیا نووسیویەتی و لە ساڵانی 1960 ەکاندا دەستی پێ کردووە، ئەو کاتەی کارەکانی کاریگەریی گەورەیان لەسەر چەپی سەوزی ڕوولەزیادبوو هەبوو. لە “بەرەو تەکنەلۆجیایەکی ئازادکەر”دا، بوکچین باسی ڕێتێچوویی تەکنەلۆجیا دەکات لە نەهێشتنی ڕەنج، نادڵنیایی مادی، جڵەوکردنی ئابووریی بەناوەندکراو (Bookchin 2004) . هەوەها جەختیشی لەوە کردۆتەوە چۆن تەکنەلۆجیا -لەژێر پیشەسازیگەرایی، شارگەرایی و، سەمایەداریی دەوڵەتیدا- بووەتە هۆی خراپترکردنی نامۆبوونی مرۆڤایەتی لە سرووشت ، هەروەها لە خودی خۆیشی.
وەک ئەوەی خۆی دەیڵێت، “تەکنەلۆجیا وەرچەرخێنراوە بۆ هێزێک لە سەروو مرۆڤەوە، کە ژیانی مرۆڤ بەپێی نەخشەڕێیەک هەڵدەسووڕێنێت کە بیرۆکراسیی پیشەسازی گەڵاڵەی کردووە.” (Bookchin 2004، 78) . وەک زۆرێک لەو بیریارانەی سەرەوە، بوکچین تەکنەلۆجیای وەک شتێکی زیانبەخش لە خۆیدا نەدەبینی؛ “بینینی پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکان وەک شتێکی بە خۆڕسک زیانبەخش… چەندێک کوورتبینییە هێندەش لەخۆدەرچوونە.” (Bookchin 1995a، 238) هەر بۆیە، ئەو وای دادەنا کە “فەرامۆشکردنی تەکنەلۆجیا بەدڵنیاییەوە چارەسەر نییە” (Bookchin 2004، 79) . ئەو جەختی لەوە دەکردەوە کە تەکنەلۆجیا، لە کۆمەڵگەیەکی ئازاددا، دەتوانێت [شێوەکانی] بارهاتنی مرۆڤ و ئەگەرە جڤاتییەکانی [ی بەردەمی] فراوان بکات، توانای داهێنەربوون دەوڵەمەند بکات، هەروەها هەوسەنگکردنەوەی نێوان سرووشت و مرۆڤ بهێنێتە کایەوە. بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێبووەوە، وەک وزەی خۆر و با، توانای ئەوە دەداتە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و ناناوەند تا بە هاوسەنگی لەگەڵ سرووشتدا دەرگیر ببێت: “گەڕاندنەوەی خۆر، با، زەوی، تەنانەت جیهانی ژیانیش بۆ ناو تەکنەلۆجیا، بۆ ناو ئامرازەکانی لەژیاندامانەوەی مرۆڤ، دەبێتە نوێبوونەوەیەکی شۆڕشگێڕانەی ڕایەڵەکانی مرۆڤ بە سرووشتەوە” (Bookchin 2004، 76) . سەرباری ئەوەش، بوکچین دەربارەی ڕۆڵی تەکنەلۆجای جێگرەوە و ئیکۆلۆجی لە “بەخەبەرهێنانەوەی هەستی پێوەبەستراویی مرۆڤ بە ژینگەوە” نووسیویەتی (Bookchin 2004، 64) .
=KTML_Bold=وەرچەرخانی سیاسی:=KTML_End=
لە ساڵانی 1990 کاندا، ئۆجەلان دەستی کرد بە خستەڕووی پرسیاری گرنگ سەبارەت بە سرووشتی دەوڵەتی نادیموکرات و پاوانکراو-لەلایەن-چینی-بۆرژواوە، هەرەوەها دەستی لە بیرۆکەی دەوڵەت-نەتەوەی کوردی وەک چارەسەرێک بۆ پرسی کورد لە تورکیادا هەڵگرت. وەک جێگرەوەیەک، ئەو ئۆتۆنۆمی و فیدڕالیزمی ناناوەندی لە کۆمارێکی دیموکراتدا خستە بەردەست. گەر ڕاستگۆ بین، ئەو لەڕووی هزرییەوە ئامادە نەبوو تا ڕادیکاڵانە ڕەخنەکردنی دەوڵەت لە چواچێوەی نەریتە مارکسییەکاندا کە پێشتر شوێنیان کەوتبوو تێپەڕێنێت. هەتا ساڵی 2002، سەرباری هەوڵدانی جدی بۆ تێگەیشتن لە سرووشتی دەوڵەت و ڕیشە مێژووییەکانی (کە ئەو دەیگەڕاندەوە بۆ شارستانییەتی سۆمەر، لەژێر کاریگەریی کارەکەی ڤیەر گۆردن چایەڵد و ساوێل نوح کارمەردا) ، ئەو هەمیشە هەڵوێستێکی ڕاڕا و پێکدژی هەبوو لە هەمبەر دەوڵەتدا. لە پەڕتووکی ڕیشەکانی شارستانییەتدا، ئۆجەلان ڕوانگەیەک سەبارەت بە کێشەی دەوڵەت دەگرێتەبەر کە هاوشێوەیە لەگەڵ مارکس، کە دەوڵەتی بە ئۆرگانێکی سیاسی بێلایەن دانەدەنا، بەڵکوو وەک دەزگایەکی سیاسی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی چینی بۆرژوا. بە پێچەوانەی ئەوەوە، مارکس بەهای بۆ ڕۆڵی کارگێڕیی دەوڵەت دادەنا (Eagleton 2011، 197-99) .
ئەوەی گرنگە دەربارەی ئەم ڕێبازە ئەوەیە کە ڕێگەی بۆ ئۆجەلان خۆش کرد تا بە جدی دەست بکات بە کارکردن لەسەر ڕەخنەکردنی دەوڵەت، هەروەها بیر لە جێگرەوە سیاسییەکان بکاتەوە لە دۆخی نائامادەیی دەوڵەتدا. بە دیاریکراوی ئەمە بوو کە وای لێ کرد لە ساڵی 2002 دا تیۆری گرامشی بۆ کۆمەڵگەیەکی مەدەنی “ئۆرگانیک” وەک پانتاییەک بۆ “ئەگەرە دیموکراسەکان” هەڵبگرێتەوە، لەمەشەوە گەڕان بۆ ڕێگەیەکی نوێ بۆ ڕزگاربوون لە دەوڵەت (Bar-on، 2015) . سەرباری هەوڵە جدییەکانی، ئەو هێشتا لە چواچێوەکانی نەریتی مارکسیدا کاری دەکرد (کە دەوڵەتی وەک هەنگاوێکی پێویست بۆ سۆشیالیزم دەبینی) ، هەروەها بوێری ئەوەی نەکرد هەنگاوێک دورتر بڕوات و نەریتی مارکسی تێبپەڕێنێت.
هاوشێوەی ڕەخنەکانی بیرمەندی شۆڕشگێڕی شەهید و مارکسی ڕۆزا لۆکسمبێرگ لە پلەبەندییە توند و مەیلە تەواو بەناوەندکراو و بیرۆکراسییەکانی لینین لە حیزبەکەدا، ئۆجەلان، بە دەستپێکردن لە ساڵانی 1980 کانەوە، ڕەخنەیەکی بەئەمەکانەی لە یەکێتی سۆڤیەت سەرڕێ خست پەیوەست بە دەستگا دەوڵەتییە تەواو بیرۆکراسەکەی و، “ڕیشەکێشکردن”ی ئازادیی تاک لەلایەن یەکێتی سۆڤیەت و نائامادەیی تەواوەتی دیموکراسییەکی مانادار. بەم چەشنە، لە ناوەڕاستەکانی 1980 کاندا، ئۆجەلان دەستی دایە تێڕامان لە سرووشتی دیموکراسی، حیزب و، پرسی مرۆگەرایی. دواتر گەشتە ئەو دەرئەنجامەی کە ناکرێت سۆشیالیزم بەدی بهێنرێت گەر دیموکراس و مرۆگەرا نەبێت. لە ساڵانی 1990 کاندا جەخت لەوە دەکاتەوە کە “[…]پێداگرتن لەسەر سۆشیالیزم بە مانای پێداگرتن دێت لەسەر مرۆڤ”. ئەو زیاتر جەخت دەکاتەوە بەوەی کە “ئامانجی ئێمە ئازادکردنی ئەو مرۆڤەیە کە لەلایەن سیستمی سەرمایەدار-ئیمپریالیستەوە تێک شکێنراوە” (Öcalan 1998) .
ئەم خوێندنەوە ڕەخنەییە تەنیا تیۆرسازییەکی ئەکادیمی نەبوو بۆ سۆشیالیزمی “ڕاستەقینە” و تاوانەکانی کۆمۆنیزمی دەوڵەت لە یەکێتی سۆڤیەتدا، بەڵکوو زیاتر خۆڕەخنەکردنێکی بێڕەحمانە بوو دژی خۆی و بناغەی ئایدۆلۆجیی بزووتنەوەی کوردی لەو کاتەدا. لە ڕێگەی ئەم ڕەخنەکارییەی سۆشیالیزمی “ڕاستەقینەوە”، ئۆجەلان هەوڵی دەدا کە بزووتنەوەی کوردی وەرچەرخێنێت تا هەڵوێستێکی مرۆگەراتر و دیموکراتتر لەئامێز بگرێت کە ڕیشەکەی لە خەڵکدا بێت. ئەمە بووە بەشێکی چەسپیو لە ڕەخنەکردنی پێکهاتەی بەناوەندیکراو، پاوانکراو و بیرۆکراسیی حیزبەکە و کادرەکانییدا وەک دەزگایەک بەسەر کۆمەڵگەوە. بۆ چارەکردنی ئەم قەیرانە، ئۆجەلان جەختی لە گرنگیی دیموکراسی و بەشداریکردنی خەڵکی لە بزووتنەوەی کوردیدا کردەوە. هەر وەک بە ڕوونی دەری دەبڕێت:
ئێمە ئەوەمان لا پەسەندە کە ڕێگە خۆش بکرێت بۆ خەڵکی تا [حوکم بکەن] و پارێزگاری لەم [ماف]ە بکەن. بەڵام زۆر کادری حزبی هەن کە لەبری خەڵکی بڕیار دەدەن، کە تەنانەت مافی قسەکردنیش بە خەڵکی نادەن… [لەمەودوا] خەڵکی قسە دەکەن، خەڵکی بڕیاد دەدەن، خەڵکی بژاردەی خۆیان هەڵدەبژێرن، خەڵکی گۆڕانکاری درووست دەکەن. تێگەشتنی ئێمە لە دیموکراسی بەدیاریکراوی ئەمەیە: نابێت بشێوێنرێت (quoted in Özcan 2006، 141-42) .
خوێندنەوەی ڕەخنەیانەی لینینیزم هەر لەوێدا نەمایەوە، بەڵکوو درێژ بوویەوە بۆ خودی کرۆکی ئایدۆلۆجیای پەکەکە بۆ ئازادی نەتەوەیی و چارەیخۆنووسین: مافی بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان. بە دەستپێکردن لە ساڵانی 1970کانەوە، پەکەکە کوردستانی وەک داگیرگەیەکی نێودەوڵەتی پێناسە دەکرد. ئەوەش مانای وابوو کە پێویستی بە ئازادبوون بوو لە داگیرکەرەکانی: دەوڵەتی تورکیا و هێزە ئیمپریالیستەکانی پشتی. لەو کاتەدا، پرنسیپی لینینی بۆ چارەیخۆنووسین (کە دەوڵەت-نەتەوەی سەربەخۆی بە لووتکەی پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەی کۆڵۆنیالیزم دادەنا) لەناو چەپەکانی جیهانی سێیەمدا بەربڵاو بوو، پەکەکەش لەمەدا ئاوارتە نەبوو (Jongerden 2016) .
لەسەر بنەمای ئەو ڕەخنەکاریانەی سەرەوە بۆ سۆشیالیزمی یەکێتی سۆڤیەت، ئۆجەلان دەستی کرد بە داڕشتنەوەی ڕێبازەکەی بۆ پرسی ئازادیی نەتەوەیی و ڕێبازی لینینی بۆ چارەیخۆنووسین. لە ماوەی ساڵانی سەرەتایدا لە زیندان و دانووستانەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیدا لە ساڵی 1993دا، ئەو ئۆتۆنۆمییەکی فیدڕاڵی وەک شێوەیەکی چارەیخۆنووسین خستە بەردەست، بەوەش دەستی لە پارادایمی مارکسی-لینینی بۆ دەوڵەت-نەتەوەی سەربەخۆ وەک ئامانجی کۆتایی چارەیخۆنووسین هەڵگرت. ئەم ڕێبازەش هاوشێوەی ئەوەیە کە لەلایەن دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ڕەشپێستی (Négritude) ، ئامێ سیزێری مارتینی و لیۆپۆد سیدار سنگۆری سەنیگالییەوە، گیرایەبەر کە، وەک ئۆجەلان، لەسەر بنەمای هەڵوەشاندنەوەی کۆڵۆنیالیزم مامەڵەیان لەگەڵ بابەتەکە کرد و بەوەش بە پارادایمی نەریتیی چارەیخۆنووسیندا چوونەوە. هەردوو بیرمەندەکە بیرۆکەی نموونەیی سەروەریی دەوڵەت-نەتەوەیان ڕەت کردەوە و لەبری ئەوە فیدڕالیزمێکی ناناوەندی و دیموکراسیان کردە ئامانج کە بنەماکەی بەشداریکردن و هەماهەنگی خەڵکی بێت وەک بەرنامەیەک بۆ چارەیخۆنووسین (Wilder 2015) .
لەکاتێکدا ئۆجەلان سەرقاڵی ئەم ڕەخنەکاریانە بوو، وتارەکەی بوکچین لە ساڵی 1993دا، “ناشناڵیزم و پرسی نەتەوایەتی، ” ئاماژەی بە هەمان ئەو مژارە دەدا کە ئۆجەلان لەگەڵی دەرگیر بوو. بوکچین ڕەخنەیەکی زۆری هەبوو لە بزووتنەوەکانی ڕزگاریی نەتەوەیی و ئەو شێوانەی چارەیخۆنووسین کە پاڵپشتییان لێ دەکرد، کە لەسەر بنەمای دەوڵەتگەرایی و ناسیۆنالیزمی بەرتەسک بوو: “ئەو ناسیۆنالیزمانەی کە تەنیا نەوەیەک لەمەوبەر ڕەنگە وەک خەباتگەلی ئازادیی نەتەوەیی چاویان لێ بکرایە ئەمڕۆ زۆر ڕوونتر… وەک شتێک لە چەشنی مۆتەکەی کۆمەڵایەتی و بەڵای بەناشارستانیکەر دەردەکەون” (Bookchin 2015، 133) . سەرباری ئەمەش، ئەو وای دەبینی کە ئەم چەشنە بزووتنەوانە لە ئاکامدا هەمان ئەو فۆڕمانەی دەسەڵاتگەراییان درووست کردۆتەوە کە خۆیان لە سەرەتادا دژی جەنگاون. بوکچین تێبینی ئەوەی کرد کە سەرکەوتنی ئەم بزووتنەوانە “کاریگەریی درووستکردنی ئەو ڕژێمە دەوڵەتییە سیاسییە سەربەخۆیانەی هەبووە کە بە هەمان شێوەی هێزە کۆنە، زۆرجار گەوجە، ئیمپریالیستەکانەوە بوونەتە داردەستی هێزە سەرمایەدارە نێودەوڵەتییەکان.” لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم ئاستەنگانەدا، بوکچین پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئەم بزووتنەوانە دەبێت لەسەر بنەما دیموکراس و گەردوونییەکان ڕۆ بنرێن، هەروەها دەبێت، هەر وەک ئۆجەلان هەوڵی بەدەستهێنانی دەدا، “گەرودوونی بن لە تێڕوانینیاندا بۆ مرۆڤایەتی، هەماهەنگ بن لە تێڕوانینیاندا بۆ پەیوەندییە مرۆییەکان لە هەموو ئاستەکانی ژیاندا، هەروەها بەرانبەرخواز بن لە بیرکردنەوەیان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان” (Bookchin 2015، 131) . ئەم تێڕوانینە بەڕوونی لەلایەن ئۆجەلانیشەوە دەربڕدرابوو: “ئێمە ناکەوینە ناو زەلکاوی نەتەوەگەرایی بەرتەسکەوە. ئێمە ناهێڵین پرسی سنوورەکان ئێمە دیاری بکەن. ئێمە گەنگەشەی ئەوە ناکەین کێ چەندێک زەویی هەیە. گەر ئێمە ئازادیی خەڵکی بەدی بهێنین، ئەوا گرنگترین نێونەتەوەگەرایشمان هێناوەتە ئاراوە.” (Öcalan 1998) .
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
Bar-On، Tamir. 2015. “From Marxism and Nationalism to Radical Democracy: Abdullah Öcalan’s Synthesis for the 21st Century.” In Challenging Capitalist Modernity II: Dissecting Capitalist Modernity - Building Democratic Confederalism، edited by Network for an Alternative Quest، 77-88. Neuss: Mezopotamya Publishing House.
Bookchin، Murray. 2004. Post-Scarcity Anarchism. Oakland: AK Press.
Bookchin، Murray. 2015. The Next Revolution. London: Pluto Press.
Eagleton، Terry. 2011. Why Marx Was Right. New Haven: Yale University Press.
Horkheimer، Max، and Theodor W. Adorno. 2002. Dialectic of Enlightenment. Stanford: Stanford University Press.
Jongerden، Joost P. 2016. “Colonialism، Self-Determination and Independence: The New PKK Paradigm.” In Kurdish Issues: Essays in Honor of Robert W. Olson، edited by M. Gunter، 106-121. Costa Mesa، CA: Mazda Publishers
Marcuse، Herbert. 1998. Technology، War and Fascism: Collected Papers of Herbert Marcuse. London: Taylor and Francis.
Öcalan، Abdullah. 1998. “Our goal is the liberation of the human، ” a text from “Sosyalizmde Israr - Insan Olmakta Isrardir” (To insist on socialism means to insist on being human) . Translated and published by Komun Academy، 2020: https://komun-academy.com/2020/05/01/our-goal-is-the-liberation-of-the-human/.
Öcalan، Abdullah. 2003. “Sosyalizm Israr - Insan Olmaktan Isrardir” (To insist on socialism means to insist on being human) Arabic translation، Democratic Enlightenment Union publication. الإصرار على الاشتراکية إصرار على “بناء الإنسان”. منشورات اتحاد التنوير الديمقراطي2003
Öcalan، Abdullah. 2007. Prison Writings I: The Roots of Civilisation. Translated by Klaus Happel. London: Pluto Press.
Özcan، Ali Kemal. 2006. Turkey’s Kurds: A Theoretical Analysis of the PKK and Abdullah Öcalan. London: Routledge.
Öcalan، Abdullah. 2012a. “Seeker of Truth.” In Challenging Capitalist Modernity: Alternative Concepts and the Kurdish Quest: Documentation of the 2012 Conference، edited by Network for an Alternative Quest، 25-34. Bonn: Pahl-Rugenstein.
Wilder، Gary. 2015. Freedom Time: Negritude، Decolonization، and the Future of the World. Durham، NC: Duke University Press.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 440 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 03-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 03-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 03-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 03-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 440 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,968
وێنە 106,406
پەرتوک PDF 19,323
فایلێن پەیوەندیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!