پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,566
وێنە 105,231
پەرتوک PDF 19,487
فایلێن پەیوەندیدار 97,516
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کاریگەری باج لە سەر داهاتی حکومەت
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاریگەری باج لە سەر داهاتی حکومەت

کاریگەری باج لە سەر داهاتی حکومەت
ناونیشانی بابەت: کاریگەریی باج لەسەر داهاتی حکومەت
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

“دەستپێک”
ئابووری کۆڵەکەی سەرەکی و پایەکی تۆکمەی دەسەڵاتە، “هاری ترومان” یەکێک لە سەرۆکەکانی ئەمریکا دەڵێت: من پێویستم بە ئابووری زانە بە بارێکدا، چونکە هەرکات پرسیار لە یەکێک لە ڕاوێژکارەکانم دەکەم لە وەڵامدا دەڵێن: بەم دیوەدا کارەکە وادەخوازێت، هەموو سەرۆکەکانی ئەمریکا لە بڕیارە ئابوورییەکانیاندا پشتیان بە ئابووری زانەکان بەستووە، لە ئێستادا لەپاڵ گشت وەزارەکانی ئەو وڵاتەدا نووسینگەی ڕاوێژکاری ئابووری هەیە، بۆ نموونە نووسینگەی سەرۆک کۆمار ساڵانە ڕاپۆرتی ئابووری ڕادەستی سەرۆک دەکات، تەنانەت گۆنگرێسیش بۆ چاودێری کاروباری دارایی پشت بە ئابووریناسەکان دەبەستێت، هەبوونی ئەو هەموو نووسینگەیە گەندەڵی ئابووری کەمدەکاتەوە و گەورەیی و مەزنی ئەو وڵاتە پیشاندەدات. باج کۆنترین سەرچاوەی دارایی دەوڵەتە و گرنگییەکی زۆری هەیە، بەشێکە لە داهاتی گشتی دەوڵەت، باج وەک سەرچاوەیەکی دابینکردنی کار، خزمەتگوزاریە گشتییەکان و درووستکردنی ژێرخانی دەوڵەت کەڵکی لێ‌ وەردەگیرێت بەگشتی بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری دەوڵەت بەکاردەهێنرێت.
=KTML_Bold=“باج چییە؟”=KTML_End=
بەشدارییەکی دارایی ناچارییە، حکوومەتە ناوچەیی، هەرێمی و نیشتمانێکان دەیسەپێنێت بە سەر کەسەکان و کۆمپانیاکاندا، ئامانجی دابینکردنی پارەیە بۆ چالاکییەکانی حکومەت، بە نموونە جێبەجێکردن و تەواوکردنی خزمەتگوزاریە گشتییەکانی وەک درووستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە، یان بەرنامەکانی دەستبەری “الزمان الإجتماعی” کۆمەڵایەتی و چاودێری تەندرووستی، حکوومەت لە ڕێگای بریکار و یەکەکانی بەڕێوەبردنەوە باج وەردەگرێت.
=KTML_Bold=“پێناسەی باج”=KTML_End=
1- بڕێکی نەختینەیە حکوومەت بە مەبەستی دابینکردنی پارە بۆ خەرجییەکانی دەوڵەت لە دامەزراوەکان و کەسەکانی وەردەگرێت، دواتر داهاتەکە لەو کەرتانەدا خەرجدەکات کە پێویستیان پێیەتی، وەک پەروەردە، تەندرووستی، یان کڕینی کاڵا و شمەک، یاخود لە بوونیادنانی ژێرخانی دەوڵەتدا خەرجدەکرێت بە نموونە درووستکردنی ڕێگابان و بەنداو، یاخود لە دابینکردنی بیمەی بێکاریدا سەرف دەکرێت.
2- بریتییە لە بڕێک پارە دەخرێتە سەر کەسێک یان قەوارەیەکی قانوونی، قانوون سزای ئەو کەسە یان لایەنە دەدات کە خۆیی لە باج دەدزێتەوە یان باج نادات.
=KTML_Bold=“مێژووی باج”=KTML_End=
باج مێژوویەکی دورو درێژی هەیە، لە کۆمەڵگەکانی ڕۆمان و یۆنانی کۆندا باج سەریهەڵداوە، بەشێکی پارەی سەپێنراو بووە بە سەر کاڵای هاوردەکراودا، وەک هۆکارێکیش بۆ پاڵپشتی جەنگ کەڵکی لێ‌ وەرگێڕاوە، بەڵام شێوەی سەرەتایی باج لە ڕۆما وەک باجی بەکاربەر دەرکەوتووە، هەندێک سەرچاوە دەڵێن سێ‌ هەزارساڵ بەر لە زاین یەکەم نووسراوی باج لە وڵاتی میسربووە. لە مێژووی ئێراقدا بۆ یەکەمجار لە ڕۆژی 27/ مایس/ 1927 قانوونی باجی داهات دەرکراوە.
=KTML_Bold=“تایبەتمەندێکانی باج”=KTML_End=
باج بڕێکی پارەیە کەسەکان و کۆمپانیاکان دەیدەن بە حکوومەت.
باج بە زۆر وەردەگیرێت و بێ‌ بەرانبەرە، واتە بڕێکی پارەی زۆرەملێییە بە سەر تاکەکانی کۆمەڵگەدا دەسەپێنرێت، کاری سەروەری حکوومەتەکانە، هەموو حکوومەتێک قانوونی تایبەتی باجی هەیە.
باج هۆکاری هاوکارییە، تاک بەو پێودانگەی لە کۆمەڵگەدا دەژی و بەشێک لە بەرپرسیارییەتی دەوڵەتی دەکەوێتە ئەستۆ، جێبەجێکردنی باج بەشێکی بەرپرسیارییەتییەکە لە ئەستۆی لا دەبات.
حکوومەت باج دەسەپێنێت، دامەزراوە و دەستەکانی حکوومەت کەسایەتییەکی مەعنەوەیان هەیە و باج دەسەپێنن، وەک هۆکارێکی دارایی بەکاری دەهێنێن.
سەپاندنی باجەکە لە موڵکایەتی تاکەوە دەگوێزێتەوە بۆ موڵکیەتی دەوڵەت
=KTML_Bold=“گرنگی باج”=KTML_End=
باج هۆکارێکە بۆ پارەدارکردن یان دابینکردنی دراو بۆ گشت کەرتەکانی حکوومەت کە خەرجیان لە ئەستۆی حکوومەتدایە وەک پەروەردە و تەندرووستی و …هتد.
باج سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتە، کۆکردنەوەی بە قانوون ڕێکدەخرێت لەلایەن نوێنەرانی گەلەوە “پەڕڵەمان”، دوای دیاری کردنی بودجە دابەشدەکرێتەوە بە سەر کەرتە جیاوازەکانی حکومەتدا.
باج هۆکارێکی گرنگی بە دیهێنانی گەشەی ئابوورییە لە وڵاتدا، لەم ڕێگایەوە حکوومەت باج لەسەر کۆمپانیاکان دادەنێت و بڕێکی بەرچاو دراو کۆدەکاتەوە و ئەوکارەش ڕەوڕەوی گەشەی ئابووری وڵات خێراتر دەکات.
باج لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا یەکێکە لە هۆکارە بە هێزەکانی ئابووری، بەکاردەهێنرێت بۆ دورخستنەوەی بازاڕی وڵات لە پڕکردن یان نغرۆکردنی بە شمەکی زیان بەخش یان ئەو کڵاو شمەکانەی حکومەت بەکارهێنانیان یاساخ دەکات.
باج هۆکاری ڕێکەوتنی بازرگانییە لەنێوان وڵاتاندا، بەشێوەیەک کەمکردنەوەی باج لەسەر کاڵا و شمەکی هەردوو وڵات بە هۆکاری هاندانی بازرگانییە لەنێوانیاندا.
“=KTML_Bold=جۆرەکانی باج”=KTML_End=
یەکەم: باجی داهات، جۆرێکە لە باج بەشێوەیەکی زۆرەملێ‌ و بە ڕێژەیەکی سەدی حکومەت دەیسەپێنێت بە سەر ئەو کەس و کۆمپانیانەدا کە دەسەڵاتی دادگایان بە سەردا زاڵە، ئەمجۆرە باجە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ حکومەت لە پەیوەستبوون بە ئەرکەکانی بەرانبەر بە کۆمەڵگە، بەنموونە دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژە گشتییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە، گشت ئەو کەس لایەنانەی ئەمجۆرە باجە دەیانگرێتەوە پێویستە ساڵانە ئەو بڕە باجە بدەن کە دەکەوێتە ئەستۆیان.
دووەم: باجی کرێ‌، حکوومەت ئەم جۆرە باجە دەسەپێنێت بە سەر کۆمپانیاکاندا، بە باجی مووچە یان کرێ‌ ناودەبرێت بە شێوەیەک ڕێژەیەکی دیاریکراوی لە سندوقی دەستبەری کۆمەڵایەتی و بیمەدا دادەنرێت، بە شێوەیەکی ئاسایی دابەشدەبێت بە سەر دوو بەش بەشێکی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیاکە و ئەوی تری کرێکارەکە بە ئەندازەیەکی کەمتر لە پشکی کۆمپانیاکە یان دامەزراوەکە لە ئەستۆی دەگرێت.
سێیەم: باجی داهات لە سەرمایە، ئەمجۆرە باجە ئاماژەیە بۆ ئەو قازانجانەی لە داهاتی بنەماکان “أسول” دەستدەکەوێت کاتێک نرخی فرۆشتنیان زیاتر بێت لە نرخی کڕینیان، بە نموونە خانوو، کەرەستە، ئامێر، قەواڵە و پشک و …هتد.
چوارەم: باجی خانووبەرە، ئەمجۆرە باجە بە سەر خەڵکانێکی کەمدا دەسەپێنرێت کە دەوڵەمەند و داران، بەشێوەیەک خاوەن باڵەخانەیەکی گران بەها یان زیاد لە باڵەخانەکن، لە هەندێ‌ وڵاتدا ڕێژەی ئەمجۆرە باجە دەگاتە 40%.
پێنجەم: بریتییە لەو بڕە پارەیە کە حکوومەت لە کەسەکانی دەسەنێت و لە خەرجکردنی شمەکێکدا سەرفی دەکات، هۆکارەکەش کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئەو کڵاو شمەکانەیە وەک جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان.
شەشەم: باجی کڵاو بەرهەمی فرۆشراو، لەنێو وڵاتاندا بەربڵاوترین و ناسراوترین جۆری باجە، ئەمجۆرە باجە بە سەر بازرگانی تاک فرۆش و کۆفرۆشدا دەسەپێنرێت، بە شێوەیەک وەک بەشێک لەو کاڵا و شمەکە دیاری دەکرێت کە بەکاربەر دەیکرێت و بەکاری دەهێنێت، دواجار ئەو بڕە پارەیە دەچێتە گەنجینەی دەوڵەتەوە.
حەوتەم: باجی بەهای زیادکراو یان زیادە، ئاماژەیە بۆ ئەو بەها زیادەیەیی لەنێوان نرخی کاڵا و بڕی تێچوونیدا هەیە، بۆ نموونە قاتێک لە بازاردا بە 120 دۆلار دەفرۆشرێت، بەڵام نرخی تێچوونی 85ە، 15 وەک بەهایی بەهای کارو تێچوون دێتە ئەژمار، ئەوی تری دەخرێتە سەر قاتەکە کاتێک مارکەیەکی ناسراوی وەک “VIP” دەخرێتە سەر.
هەشتەم: باجی کاڵای جوانکاری Luxury Tax: حکوومەتەکان ئەمجۆرە باجە دەخەنە سەر ئەو کالایانەی گران بەهان وەک خشڵ و ئوتومبێل کە بە هەزاران دۆلار دەژمێردرێن، ئەمجۆرە کاڵایانە لە بواری ئابووریدا گرنگی تایبەتیان هەیە.
نۆیەم: باجی مامەڵەی ئاساییش Security Transaction Tax: ئەمجۆرە باجە دەخرێتە سەر مامەڵە ئابوورییەکانی بازاڕی دارایی، وەک پشک و سندوقی وەبەرهێنان کە تایبەتن بە وەبەرهێنە ناخۆیی و بیانیەکان لە یەککاتدا، ئەمکارە لەپێناو ئەو هەوڵانەی حکوومەتە کە بە مەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنان لە سنووری دەوڵە تەکەیدا پیادەی دەکات.
دەیەم: باجی گومرک Custom Tax: ئەمجۆرە باجە حکوومەت لەسەر هاوردە و ناردنی کاڵا و شمەک لە وڵاتێکەوە بۆ یەکێکیتر دیاریدەکات، بە گوێرەی کەرت و جیاوازی کاڵاکە باجەکە دەگۆڕێت، حکوومەت بەمەستی هاندانی وەبەرهێنان ڕێژەی باجەکە دەگۆڕێت.
=KTML_Bold=“ڕسومات چییە؟”=KTML_End=
لە زماندا ڕەسم (میرانە) بە چەند واتایەک دێت، وەک جێما و یان پاشماوە، ڕەسم کۆکراوەی ڕسوومە. لە زانستی دارایی نوێدا میرانە بریتییە: لە بڕە پارەیەک دەوڵەت یان دەزگا گشتییەکانی دەوڵەت لەبەرانبەردا خزمەتگوزاریەکدا لە هاووڵاتییانی وەردەگرێت و سوودەکەی بۆ هاووڵاتییان دەگەڕێتەوە، دەوڵەت پارەی ڕسومات دەخاتە سەر خەرجییە گشتێکان و لەو بوارەدا کەڵکی لێ‌ وەردەگیرێت. ڕسومات جیاوازە لە باج، باج ناچارییە و بێ‌ بەرانبەرە، ڕسومات لەبەرانبەر خزمەتگوزاریکەدا وەردەگیرێت، بە نموونە ڕسوماتی زانکۆ و دادگاکان، پەیوەندی و گەیاندن و …هتد.
پێناسەی ڕەسم “میرانە” نرخێکە تاک لە بری خزمەتگوزاری دەیدات، بڕو شێوازی پارەکە دەکەوێتە سەر سرووشتی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکە، نرخێکی جێگیرە و دەخرێتە سەر خزمەتگوزارێکی دیاریکراو وەک بەکرێ گرتنی بارهەڵگر، ڕسومی پلاندانان و کاتی گەشت کردن.
=KTML_Bold=جۆرەکانی “رسومات” میرانە:=KTML_End=
1- ڕسومی بانکی و بەرهێنان: بانکەکان میرانە دەخەنە سەر کارتی دڵنیایی لە کاتی ڕاکێشانی پارە لەسەر حسابی بانکی یاخود لە کاتێکی درەنگتردا ئەو ڕەسمە وەردەگرێت، هەروەها ئەو میرانەیە بانکەکان لە پشکەکان و سندوقی وەبەرهێنانیشی وەر دەگرن.
2- ڕەسم بە گوێرەی خواست: ئەم جۆرە بە گوێرەی خواستی بەکاربەر وەردەگیرێت، ئەم جۆرە میرانەیە لە مامەڵەکردنی گەشت کردندا بەربڵاوە وەک ئەو خزمەتگوزارییانەی پەیوەستن بە ئەو کەلوپەلە زیادانەی لە گەشتەکاندا بەکاردەهێنرێت.
3- ڕەسمی شاراوە: جۆرێکی شاراوەیە و بەکاربەران هەستی پێ‌ ناکەن، زۆر جار بە یەک کەڕەت لێ یان وەردەگیرێت وەک ئەو ڕسوماتانەی لە خزمەتگوزارییەکانی ئەنتەرنێت، کارتی دڵنیایی، کۆمپانیاکانی دڵنیایی و گەشتوگوزار وەردەگیرێت.
ڕاکردن یان خۆدزینەوە لە باج Tax Evasion: بریتییە لە خۆدزینەوەی کەسێک یان کۆمپانیایەک لە پێدانی ئەو باجەی حکوومەت دەیخاتە سەر داهات و سامانەکەی، یان لەسەر ئەو سەرچاوانە دادەنرێت کە باج دەیانگرێتەوە وەک هاوردەکردن، هەروەها خۆدزینەوە لە باج بە قانوونیش جێبەجێدەکرێت کە گزی، فێل و نیاز خراپییە. ئەوکارەش بەکەڵک وەرگرتن لە دەقەکانی قانوون پیادە دەکرێت یاخود دەقەکان بەشێوەیەک دادەرێژرێن کە ڕاڤە و شیکاری جۆراوجۆر لە خۆ بگرن. بە شێوەیەکی گشتی خۆدزینەوە لە باج تاوانە و تاوانبار لەبەرانبەر قانووندا بەرپرسیارە لە کارەکەی.
=KTML_Bold=شێوازەکانی ڕاکردن لە باج، شێواز و ڕێگاکانی خۆدزینەوە لە باج زۆرن لە ناویاندا:-=KTML_End=
1- کەمکردنەوەی بەهای ئەو داهاتەی باجی دەچێتە سەر.
2- یاریکردن بە داهاتی کرێکار و کارمەندان لە کۆمپانیاکاندا و ڕادەست نەکردنیان بە تەواوەتی بە دەوڵەت.
3- شاردنەوەی دەرچە و بڕی کاڵا و شمەک لە بەڕێوەبەرێتی باج
4- ڕادەستکردنی وەسڵی ساختە بە بەڕێوەبەرێتی گومرک لەپێناو کەمکردنەوەی ڕسومی باج و گومرک لەسەر کڵاو شمەکی هاوردە کراو.
=KTML_Bold=“هۆکارەکانی ڕاکردن لە باج”=KTML_End=
1- هەستکردن بەلاوازی دامەزراوەکان و کەم توانایی دەوڵەت لە جێبەجێکردن و سەروەری قانووندا، پیادە نەکردنی بەرپرسیاریتی چاودێری لە دەست خستنە سەر ئەو کارانەی کە بە هەڵهاتن لە باج دەژمێردرین و ڕاپێچکردنی خاوەنەکانیان بۆ بەردەم دادگا.
2- بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە ناو دامودەزگاکانی دەوڵەت و بەڕێوەبەرێتییەکانی باج بە شێوەیەکی تایبەت، پێدانی بەرتیل لە جیای باج.
3- بەرزرکردنەوەی ڕێژەی باج و بارگرانی باج لەبەرانبەر نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت، چونکە ئەو کات هاووڵاتی جێماو کاریگەریی پێدانی باج نابینێت لە ژیانی ڕۆژانەیدا.
4- هەستنەکردن بە شەرعیەتی باج لە بنەڕەتدا، بە تایبەت ئەگەر سیستمی حوکمڕانی شەرعیەتی نەمابوو.
5- هەڕەمەکی و خەمڵاندن لە جێبەجێکردنی دەسەڵات لەلایەن بەڕێوەبەرێتییەکانی باجەوە، ئەوکارە پاساو دەبێت بۆ هاووڵاتییان کارەکانیان بەشێوەیەکی نهێنی پیادە بکەن “درووستبوونی کەرتی نهێنی” و بیشارنەوە، یاخود لە بەڕێوەبەرێتییەکانی باج کارو پیشەکانیان تۆمار نەکەن.
=KTML_Bold=“زیانەکانی خۆشاردنەوە لە باج”=KTML_End=
1- کاریگەریی لەسەر کەمتوانایی دەوڵەت لە خەرجی گشتییەکانییدا دەردەکەوێت،
2- کەمکردنەوەی هەلی وەبەرهێنان لەژێرخانی ئابووری، خزمەتگوزاریە گشتییەکانی وەک پەروەردە، کەرتی تەندرووستی و پۆستە و گەیاندن و …هتد.
3- هەڵهاتن لە باج حکوومەت ناچار دەکات باجی زیاتر لە کاڵا و شمەک و خزمەتگوزارییەکان زیاد بکات، ئەمکارە باری شانی هاووڵاتییان قوورستر دەکات.
=KTML_Bold=“هۆشیاری چییە؟”=KTML_End=
هۆشیاری بەر و ئەنجامی ژیانی مرۆڤە، ناسین و زانینە، هەست پێکردن و تێگەیشتنە دەربارەی مرۆڤ و دەوروبەر، هۆشیاری ئەرکی مێشکە، مرۆڤ بەهۆی ژیری و هەستەکانییەوە دەوروبەری دەناسێت، تێیان دەگات، خەیاڵ، هەست، بینراو بیستراو تۆمار دەبن لە مێشکدا، وێنەو شێوەکان لە ڕێگای هۆشیارییەوە دێنەوە بیرمان، هۆشیاری بیرکردنەوەی پێشخستووە، یاریدەی مرۆڤی داوە بۆ بەردەموامی ژیان، مرۆڤ هۆشیاری بەکاردەهێنێت بۆ ڕێکخستن و خۆشکردنی ژیانی، بۆ زاڵبوون بە سەر هەندێ‌ دیاردەی سرووشت یان، بۆ خۆپاراستن لێ‌ یان، بە دەر لە مێشک، هەستەکان، ژینگەی سرووشتی و کۆمەڵایەتی، بیرکردنەوە و زمان، تێگەیشتن و زانیاری هۆشیاری درووست نابێت، کەواتە هەر وێنە، ڕووداو، ڕواڵەت و دیاردەیەک ڕاڤەیەکی هەبێت هۆشیاری تیادایە، هۆشیاری باجیش دەچێتە ژێر ئەم قانوونەوە.
=KTML_Bold=“هۆشیاری باج”=KTML_End=
هەستپێکردنی تاکە بەرانبەر بەرپرسیارییەتی دارایی لە مەڕ کۆمەڵگە، هەرکات هەستی خەڵک پێگەیشتوو بێت بەرانبەر ئەرکەکانیان لە کۆمەڵگەدا و متمانەیان زیاتر بێت بە حکومەتەکانیان زیاتر پابەندی پێ‌ دانی باج دەبن. ئەوکارەش پەیوەندییەکی گەورەی بە باجی داهاتەوە هەیە، دیارو بەرچاوە لە کۆتایی سەدەی ڕابردوو سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمدا ژیانی بەشێکی بەرچاو لە توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵ باشتربوو، هاوکات زۆر قانوون لەو بواری هۆشیاری باج و ڕسوماتدا دەرچوێنران، بەڵام هێشتا هۆشیاری کۆمەڵگە لە ئاستی پێوپیستدا نییە و بەشێکی بەرچاوی خەڵک خۆیان لە پێدانی باج دەدزنەوە لە ناویاندا کەسانی دیار و ناسراون، بۆ نموونە لە تەمووزی ساڵی 2016 دادگای بەرشەلۆنە بە بڕی بیست و یەک مانگ بەندکردن یاریزانی جیهانی میسی و باوکی تۆمەتبارکرد بە هەڵهاتن و خۆدزینەوە لە پێدانی باج کە بڕەکەی نزیکەی چوار ملێون دۆلاربوو.
=KTML_Bold=“هەرێمی کوردستان و باج”=KTML_End=
داهاتی سەرەکی هەرێمی کوردستان غاز و نەوتە، سرووشتی داهاتی دەوڵەتی کرێخۆر ئەوەیە کەمتر چاوی لە باجە و وەک داهاتێکی سەرەکی وڵات تەماشای ناکات، هاوکات مەترسی کڕین و فرۆشتنی ئەم سەرچاوانە زۆر بەرزن تەنانەت هەندێجار حکوومەتەکان لە ئاستیداندا شکست دەهێنن. لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتان بە دوای سەرچاوەی جیاواز و جۆراوجۆردا دەگەڕێن بۆ داهات و گەشەی بەردەوامی کۆمەڵگە”Sustainability” لە ئێستادا حکوومەت بیری لە سەرچاوەی جیاوازی داهات کردۆتەوە کە باج و گەشتیاری دوو سەرچاوەی جیاواز و بەرچاوی بوارەکەن، حکوومەت ڕێژەی 15% باجی وەک قازانجی کۆمپانیاکان دیارکردووە، هاوکات ڕێژەی 5% باجی لە سەرداهاتی ئەو فەرمانبەرانە دیاریکردووە کە حەوت سەد هەزار دینار زیاتر مووچەیانە.
سەرباری باجی هاوردە و هەناردەکردن، خاڵە سنوورێکان ڕێگاو دەرچەی بەرچاوان لە بوارەکەدا. لەبەرانبەردا ڕێژەی ڕسوماتیش بە ڕادەیەکی بەرچاو بەرزکراوەتەوە، بەڵام نەبوونی هۆشیاری باج و کەمی متمانەی هاووڵاتییان بە حکوومەت ڕێگرن لە بەردەم تەواوکردنی ئەرکەکانی باج و ڕۆڵی باج لە پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردستاندا، حکومەت دەتوانێت لە ڕێگای ڕاگەیاندن و شەفافیەتەوە ئاستی هۆشیاری باج لە کۆمەڵگەدا بەرەو پێشببات لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە گرنگی و ماهیەتی باج و ڕۆڵێ‌ باج لە گەشەو بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و نەتەوەدا پیشانبدات و کۆمەڵگە لە چاوەڕوانی ئاسۆیەکی ڕوونترو داهاتوویەکی گەشاوەتردا بێت لە ئاست کارو خزمەتگوزارێکانی حکوومەت.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
1 1. محاڤرات فی إقتساد السوق مع إشارات حول الإقتساد العراقی د، محەمەد ڕچا عباس ال#سنە# 2021
02 minutes 13 seconds02:13
هۆشیاری فوئاد تاهیر سادق/ چاپخانەی ئیرشاد/ بەغدا ساڵی 1987
فەرهەنگی کارگێڕی/ وەهاب حەسیب محەمەد/ لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری بڕیار ساڵی 2015
مجلە دراسات محاسبیە و مالیە/ مجلد الپانی عشر/ عدد 41 الفسل الرابع لسنە 2017
ئینتەرنێت
https://www.equiti.com/ae-ar/newsroom/articles/taxes-importance
https://www.aljazeera.net
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 290 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئابووری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 04-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 04-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 04-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 290 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,566
وێنە 105,231
پەرتوک PDF 19,487
فایلێن پەیوەندیدار 97,516
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.437 چرکە!