پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,327
وێنە 105,507
پەرتوک PDF 19,418
فایلێن پەیوەندیدار 97,444
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەنفال؛ قەتماغەی برینێکی تەڕ و تازە
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنفال؛ قەتماغەی برینێکی تەڕ و تازە

ئەنفال؛ قەتماغەی برینێکی تەڕ و تازە
ناونیشانی بابەت: ئەنفال؛ قەتماغەی برینێکی تەڕ و تازە
ئامادەکردن: #عادل قادری#

دوای تێپەڕینی سی و چوار ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال هێشتا ئەم برینە تازەیە، هێشتا پرسیارەکان لە دەورووخولی هۆکارەکانی ئەم برینە ئامادەن.
(لە یادی سی و چوارەمین ساڵوەگەڕی “ئەنفال”ی کورد)
ئەنفال هێشتا زامێکی تازە و تەڕە، خوێناوی و دەم بە هاوارە. نە هونەر و توانست و سوبژێکتیڤیتەی ئێمە دەرەقەتی گێڕانەوە و، نواندنەوەی برین و، قیژە و بێدەنگییەکانی ناو بیابان و، یانە شەوانەکانی میسر و، فرمێسکی دایکانی ڕەشپۆش و پێڵوی چرچ و لۆچیانی و… هەبووە و نە جیهانیش وەکوو ڕووداو و کارەساتێک سەرنجێکی وای خستووەتە سەر کە ببێت بە مژارێکی تێڕامان لە ئاستە جیاجیاکانی مەعریفە و زانستی مرۆیی لە دونیادا، ڕاستە ئێمە وەکوو کورد کەمتەرخەمی و پەشێوی و تەمەڵیی خۆمان هەبووە و هەیە، بەڵام ئەمە بە ڕادەی بەرژەوەندیپەرستی و بێدەنگی و بێئەخلاقییەکی گشتگیری جیهانی نییە لە ئاست ئەنفالدا!. هەموومان دەزانین ئەنفال تا کاتێک کە ڕۆژاوا و بەدیاریکراوی ئەمریکا هەستی نەکرد ئیتر سەدامی بۆ ناگیرێت ئاوڕی لێ نەدرایەوە، “تەیمووری ئەنفال” تەنیا کاتێک وەکوو شایەتحاڵێکی زیندووی گۆڕی ژنان و کچانی ئەنفالکراو دانی پێدا نرا و وەرگێڕا کە ئەمریکا و ڕۆژاوا خەریکی ڕێکخستنی پڕۆژەیەکی گەورە بۆ لەناوبردنی سەدام بوون، ئەم کایەیەی ڕۆژاوا لەگەڵ ئەنفال و کەیسی ئەنفال فەزای گشتی و زانکۆ و ڕۆشنبیریشیانی داگیر کردووە، و ئەمە مایەی ناهومێدی و دڵتەنگییەکی گەورەیە بۆ ئێمەی کورد، ‌ بە زایەڵەیەکی خوێناوییەوە بمانەوێت ڕۆژاوا و سیستەمە ئەخلاقی و سیاسییەکەی، ئەنفال ببەنە سەر شانۆی مێژوو و بکەران و سەرچاوە مەعریفی و ئایدۆلۆژییەکەی بخەنە بەر لێپرسینەوە و بڕیاری لەسەر بدەن، حاشا بۆ هەلپەرستان کە لە زایەڵەی ئازار و ئەشکەنجەی مێژوویی ئێمە لە هەمبەر بکوژان و ئایدۆلۆژیستانی ناوچەکە و جیهان، بتوانن هەنگاوێک لە دادوەری و عەدالەت نێزیک ببنەوە.
دوای تێپەڕینی سی و چوار ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال هێشتا ئەم برینە تازەیە، هێشتا پرسیارەکان لە دەورووخولی هۆکارەکانی ئەم برینە ئامادەن، هێشتا وەکوو ڕەشایی و نووتەکێکی سامهێنەر و ترسناکە، هێشتا وەکوو دۆڵپا و دێوەزمەیەک دەستی ناوەتە بینی کۆمەڵگە و نەتەوەی کورد و و ئارەزوو و خەون و خەیاڵەکانی، هێشتا کۆمەڵگەی ئەنفال بەرەو ئاسمان و باشووری بیابانەکان و بەرزایی شاخەکانی باکوور چاو دەگێڕن و دەپرسن چی بوو؟ بۆ؟ بۆچی؟ بە چ تاوانێک؟ بۆچی دونیا بێدەنگیی لەم کارەساتە کرد؟ ئایا بەرژەوەندیی وڵاتانی بەناو مرۆڤدۆست و زلهێز لە شەڕی ئێران و ئێراق لەوەدا بوو کە ئێمەی کورد ئاوا سەروماڵمان تیا بچێت؟ ئەمانە و دەیان پرسیاری دیکە لە ناخی مرۆڤی وشیاری کورد دا پەنگی خواردووەتەوە و کەم تا زۆریش وەڵامی بۆیان هەیە و کۆی پڕۆسەی پاکتاوکردن و قڕانکردنەکە و بێدەنگیی دونیا و وڵاتانی دەروبەریش لە ‌لای بوغز و ڕقی ئەم برینە قووڵ و ساڕێژهەڵنەگرەی، زیاتر کردووە. “مەریوان وریا قانع” لە وتارێکدا ئەم پرسیارە دەخاتە ڕوو؛ کە ئایا ئەنفال ڕووداوێکە لە دوامانەوە یان ئەگەرێکە لە بەردەمماندا؟ ڕەنگە بە ئاسانی تەنز و ئایرۆنییەکی تاڵ کە لەم پرسیارەدا هەیە نەخوێنینەوە، بەڵام “ئەنفال” چ ڕووداوێک بێت لە دوامانەوە و چ ئەگەر بێت لە پێشمانەوە کارەسات و برین و تاوانێکی وەها گەورەیە کە شووناس و سایکۆلۆژی کوردی بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە لە “ئێستا”ماندا خستووەتە ژیر کاریگەریی و سێبەری ڕەشی خۆیەوە، خەون و خەیاڵکردنەکانی بردووەتە ناو سەردابێکی تاریک و ترسناکی مێژووییەوە کە تێیدا خەریکی لێوەلەرە و لاواندنەوە و سۆزە بۆ برینێکی بەکوڵ، بۆ ئەو چرکەساتانەی کە بەر لە ئەنفالبوونی ئەنفالەکان نە ئاو، نە نان، نە ژیان و نە تەنانەت نوێژ و عیبادەت بە زمانی ئەنفالچییان بۆ خودایەک، بۆ ئەڵڵایەک کە ئەنفالچییان و باپیرانیان بە خزمی خۆیانیان دەزانی، ڕەوا نەبوو و بواری نەدەدرایە.
خاڵی جێی سەرنج لە پرسیارەکەی “مەریوان وریا قانع”دا جگە لەلایەنی ڕابردووی ئەنفال و زەمەنی داهاتوو و مەترسی دووبارە بوونەوەی ئەنفال، ڕەهەندێکی دیکەی کاتە لە زەین و ڕۆح و سوبژێکتیڤیتەی کورد واتە زەمەنی “ئێستە”یە! ئێمە لە ئێستەی پاش ئەنفال و داهاتووی دوای ئەنفال و ئەگەری بارگاویبوونی بە ئەنفالدا دەژین. “ئێسته”‌یەکی پڕ لە شیوەن و خەمۆکی و لێوەلەرە و ڕەشپۆشانە، لێرەدا دەتوانین هەڵوێستە لەسەر ئەم پرسیارە بکەین؛ ‌ بۆچی ئێمەی پاش ئەنفالی ڕابردوو و پێش ئەنفالی داهاتوو لە ئێستەیەکی ئەنفالزەدەدا دەژین و ڕزگارمان نابێت؟ ئەوەی لە هەناوی ئەم پرسیارەدا خەوتووە ئاماژە بە قووڵایی برینێک و سامی کووشتن و مەعدوومکردنێکە کە پەیوەندی ئێمەی لەگەڵ ئێستەدا تووشی ئاڵۆزی و ناتەبایی و پەرتپەرتبوون کردووە، ئایا ئەو قەیرانەی کە ئێمە وەکوو کورد “ئێستە” لەناویدا دەژین وەکوو قەیرانی شووناس و قەیرانی ئینتیمای نەتەوایەتی و… ئەنجامی هەمان پڕۆسەی لێسەندنەوە و داگیرکردنی جەمسەری “ئێستە”ی کات نییە لە ڕیگەی ئەنفالکردنەوە‌؟ ئەگەر ئەزموون-ژینەکانی مرۆڤ وەکوو بوونەوەرێکی قسەکەر لە ناو سێ جەمسەری ڕابردوو، ئێستە و داهاتوودا پێناسە بکەین، ئەوا ئەنفال وەها شۆک و سەدمەیەکی بۆ زەینییەت و سوبژێکتیڤیتەی ئێمە درووست کردووە کە ناتوانین زەمەن لە ئاستە ئاسۆیی و ئاساییەکەیدا ئەزموون بکەین، ڕابردوویەک کە ئەنفالی تێدا کراوە، ئێستەیەک کە بیر لە ڕابردوویەکی ئەنفالزەدە دەکەینەوە و داهاتوویەک کە دەترسین وەکوو ڕابردوو دووبارە بێتەوە و ئێستە لە ترس و دڵەڕاوکێیدا دەژین و هەناسە هەڵدەکێشین! ئەنفال بووە بە کاتژمێری بەرباخەڵی ئەو پیاوانەی کورد کە لە بیابانەکاندا کران بە ژێر خۆلەوە! سووڕان و پێوانە و ژمارەکردنێکی دیکەی وەرگرت، هیچ فریشتە و خوداو و فریادڕەسێکیش نەبوو هەرچی هەبوو سێبەری عروبە و زمان و زیلەکانیان بوو! کاتژمێرێکی نوێ کەوتە گەڕ! کە زەمەنی سرووشتی و خوداوەندییانەی لێ ون بووە، بە چرکەی پەشۆکان و خولەکی دڵەڕاوکێ و کاتژمیری بێدەسەڵاتی میلەکانی دەسووڕێتەوە، 12 کاژێرەکەی بووە بە 182 هەزار کاژێر، بە پێوانەی گەردوونی و پێوەری خەلیقەتی ئیلاهی لە شە و و ڕۆژدا ئیش ناکات، ئەم زەمانپەشێوی و تێکدانی کات و زەمانییە، داهاتووی ئێمەی وەکوو خەیاڵکردن و ئاسۆبینین خستۆتە ژێر پەشێوییەکانی “ئێستە” کە لە ڕابردوویەکی کوشندەوە‌ بەناوی “ئەنفال” سەرچاوە دەگرێت، ناتوانین حاشا لەم ڕاستییە بکەین کە لە هەندێ چرکەسات و خولەکی زەمەنی ئێستەماندا قووڵبوونەوە و تیشکپژاندێک لەسەر تاریکە قووڵ و نووتەکەکانی ئەنفال هاتۆتە ئاراوە و یادەوەری و وشیاریی گشتیی نەتەوەیی و بەکۆمەڵی ئێمەی ڕوون کردووەتەوە، حاشا لەوە ناکرێت کە برین و کارەساتی ئەنفال دەنگی بەشێکی زۆری کوردانی چوارپارچە و جیهانی لە یەک نێزیک کردەوە، لەسەر پێوەری برین، ژانی هاوبەشی مێژووییانی قووڵتر کردەوە، ژانێکی لەبیرنەکراو و یادەوریبزوێن و وشیاریساز کە ڕۆحێکی گشتی و بەکۆمەڵی لە وێرانە و پێچ و پەناکانی مێژوومان ڕاساندەوە و ئیرادەی وشیارییانی قیت و قوت کردەوە، ئەگەرچی ئەنفال کارەساتێکە کە هەموان واتە هەموان لەسەر گۆی زەوی، دەبێ وەڵامدەرەوەی بن و بە جۆرێک لێی بەرپرسیارن و ئەگەر تاوانباریش نەبن ناتوانین بە بێتاوان دایانبنێین، بەڵام کورد و سوبژێکتیڤیتەی کوردی بە هەموو دەرکەوتەکانی زیاتر بەرپرسیارە، زیاتر ئەرکی لەسەرە بۆ ناساندن و گێڕانەوە و نیشانەسازی و بەڕەمزکردنی ئەنفال و بۆ ئەمەش پێش هەر شتێک دەبێ لە خۆی و جیهان-ژین و دەوروبەری خۆیەوە دەست پێ بکات، لەو ساڵانەی کە ئەنفال وردەوردە ئێسک و پرووسەکانی کەوتە دەرەوە، یەک جەمسەری تۆکمە و بەهێز کە کوردی لە ڕۆژهەڵات هاودەنگ و هاوسۆز دەکرد لەگەڵ برا دابڕاوەکانی باشووری نیشتمان، ئەنفال و ئەو ڤیدیۆ و وێنە کەمە سامناک و دڕندانەیە بوون کە بە زمانی عەرەبی فەتوای لەناوبردنی ژیار و مرۆڤ و منداڵیان دەردەکرد، هەر ئەمە هەوێنی یەکگرتن و یەکانگیری بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی کورد لە هەموو زانکۆکانی ئێران بوو، خاڵێکی ڕەش بۆ جیاکردنەوەی خود لە ئەویدی فارس و عەرەب، خاڵێکی وەها ڕەش کە جگە لە ئازار و ئیرادە بۆ پێشگیریکردن لە ئەنفالچێتی و داهاتووی ئاوس بە ئەنفال هیچ قەدەر و ڕیگایەکی دیکەی لە بەردەمدا زەق نەدەکردەوە، تیشکێک لە وشیاری لە کوانووی ڕەشی برینەوە دەدرەوشایەوە.
لەگەڵ ئەم تیشکە درەوشاوە تاڵەدا هەمدیس ئێمە لە کۆمەڵگەیەکین کە تارمایی و سێبەرەکانی ئەنفال و ئەنفالچێتی لەسەری نەڕەویوەتەوە، واتە داهاتووی بەردەممان ئێستەی ناخمان دەخاتەوە ناو تۆڕ و هاوکێشەکانی ڕابردوو، ڕابردووی ئەنفال و چاڵ و ڕێچکەچاڵ و زیل و لایت و لمی بیابان و عەرعەر و نوگرە سەلمان و …ئێستە لە باشووری کوردستان و لەژێر ئاڵای کوردستان و بە بەرچاوی دایکانی “ئەنفال” و شایەتحاڵانی ئەنفالەوە کۆمەڵێک گرووپ و لایەن بە پەیج و ئەکاونتی جۆراوجۆرەوە خەریکن ستایشی سەدام و هێزی دیکتاتۆر و عودەی و قوسەی و بوێرییەکانیان دەکەن، کێن ئەوانەی بۆ ئامێزی خوێناوی دیکتاتۆر و سمێڵە کەونینە خورافییەکەی و شمشێرە درەوشاوە جوانیکوژەکەی شیوەن دەکەن؟ ئەمانە نە قوربانین نە جەلادن، ئەمانە ڕۆحی کۆیلە و ڕیسوا و سووکی تاقمێک کورد و عەرەبن کە بەعسیبوون لەم زەمەنی ئێستادا جگە لە مانیفێستکردن و دەرخستنی گەمژەیی و نەزانیێکی سەیر وسەمەرەیان هیچی دیکەیان بۆ بەدیاری ناهێنیت، ئەمانە فۆکۆسیان خستۆتە سەر هەندێ هەڵسوکەوتی سەدام لە کاتی دادگایکردنەکەیدا، بە تێڕوانینێکی نەرێتی و دواکەوتووانە بەرگریی سەدام لە خۆی و بەرزان تیکریتی برای لە قەفەسێکی دیموکراتیکدا کە قەت شایستەی ئەو قەفەسەش نەبوو بەبوێری و جوامێری دادەنێن و لەژێر ناوی هەڵوێست و بوێرییەکانی سەرۆک بانگەشەی بۆ دەکەن، یان هەندێ لایەنی ژیانی پیس و خوێنمژانەی عودەی دەخەنە ڕوو، گوایە زۆربەی ژیانی ئەو لە شەودا دەستی پێ کردووە چون ڕۆژانە لە خەودا بووە، شەوانەش زۆربەی کاتی لە یانە شەوانەکاندا چاودێر و بینەرێکی سەمای ژنان و کچان بووە، ئەم تێڕوانینە بۆ بانگهێشتکردنەوەی دیکتاتۆر و ڕۆحییەتی ئەنفالچێتی جگە لەوەی کە شایستەی بەزەیی و خەم بۆ خواردنە هیچ شتێکی دیکە ناخوازێت تاکوو مرۆڤێکی وشیار بەرەو ئەو قسە بێناوەرۆک و ماوەبەسەرچووانە ڕابکێشێت، ڕاستە دۆخی ئاڵۆزی ژیان و کەموکوورتییە‌کانی خزمەتگوزاری و حوکمڕانی کوردی لە باشوور ڕەنگە هەندێ هەلی مەجازییان لە تۆڕ کۆمەڵایەتییەکان بۆ دابین بکات، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمە شتێکی کاتییە و گۆڕانێکی گشتیی لە ژیان و گوزەرانی خەڵک هاواری نەفرەت و ڕاپەڕینی خەڵک دژی دیکتاتۆرپەرستان و بانگهێشتکەرانی ڕابردووی کارەسات و نیشانە و ڕەمزەکانی بەرز دەکاتەوە.
ئەگەرچی من پێم وایە دەبێت ئەم پەیج و ئەکاونتانە بەپێی یاسای پەڕڵەمانی کوردستان سزا بدرێن و بەڕێوەبەرانیان سزای دیاریکراوی خۆیان بەسەردا بسەپێت، ئەم بابەتە دەبێ بەرەو ئەم تێڕامان و بڕیارەش بمانبات کە دەبێت یاساکانی هەرێمی کوردستان بە نیسبەت کەیسەکانی وەکوو ئەنفال، هەڵەبجە، بارزانییەکان و فەیلییەکان و…بەشێوەیەکی تووندوتۆڵ و دوور لە لێبوردن بجووڵێنەوە، ئەم پەیج و ئەکاونتانە کە دەشێت وەکوو تڵت و ورەخاشاکی ئارەزووی دیکتاتۆرپەرستی بخوێنرێنەوە لاپەڕەیەکی ڕەمزین بۆ نیشاندان و خستنەڕووی بەشێک لەو نەخۆشییەی کە ئەنفالچییەکان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بە شێوەیەکی سیستەماتیک درووستیان کرد و بڵاویان کردەوە. ئەمانە لە قەتیسکردن و پەشێوکردنی زەمەنی “ئێسته”‌ی ئێمە لە گێژەنی ڕابردوویەکی تاڵ و داهاتوویەکی لێڵدا ڕۆڵ دەگێڕن و وەکوو وتم نە قوربانین نە جەللادن بەڵکوو کۆیلەن، هەم جەللاد و هەم قوربانی پێگە و کورسی و شوێنی تایبەتی خۆیان لە چرکەساتی دیاریکراوی خۆیاندا هەیه، ‌ بەڵام کۆیلە جگە لە خاوێنکەرەوەی ڕێگەی خوێنڕێژی بۆ جەللاد و زەمینەخۆشکەری خوێنڕژانی قوربانی هیچ ئەرکێکی دیکەی نییە، ئەو هیچ هەستێکی ئینسانی و سوبژێکتیڤیتەیەکی تێدا نەماوە، نە دەترسێت لە خوێنڕژان نە سۆزی مرۆڤانەی هەیە، نە دڵڕەقە، نە بوێرە، نە هیچ ئاوەڵناوێکی دیاریکەری مرۆڤێکی پێ دەبڕێت کە دەشێت لە جیهاندا ڕۆڵێکی بکەری هەبێت، ئەو کۆیلەیە و بەس، تەنیا کۆیلە، مەکینەیەکە کە فرمان و بڕیار جێبەجێ دەکات و خۆیشی لێیان تێنەگەیشتووە، قووربانی دەتوانێت جەنگاوەرێک بووبێت کە پێوە بووە، تووش بووە لە ڕیگایە بەرگری و بەرخۆدان دژی جەللاد و ئێستە ڕووبەڕووی جەللاد دەبێتەوە، جەللاد دەشێت خوێنڕێژێک بێت کە حەز لە دەسەڵات و خوێنڕشتن دەکات، بەڵام کۆیلە نە حەزی هەیە نە ئیرادەیش، ئەو ئیرادەیەکی سڕکراو و نەزۆکە، کە کۆمەڵێک یادەوری وەکوو نۆستالۆژیا ئەقڵ و سوبژێکتیڤیتەی سووک و چرووک کردووە هەر بەم هۆیەشەوە هیچ هەستێک بە ملکەچی و سەرشۆڕی و سووکیش ناکات.
لێرە و لە هاوکێشەیەکی ئاوەها ‌دایە کە ئێستەیەکی ئەنفالزەدە ڕابردوویەکی ئەنفالکراومان بۆ مانیفێست دەکات و داهاتوویەکی ئاوس بە ئەنفالمان بۆ دەنوێنیتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 365 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 06-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 06-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 06-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 365 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گونەهبار
کورتەباس
بۆ پاراستنا زمانێ کوردی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
(دوو پەیڤ و ئێک ڕامان) جارەکا دی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
داکو وندا نەبن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,327
وێنە 105,507
پەرتوک PDF 19,418
فایلێن پەیوەندیدار 97,444
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
گونەهبار
کورتەباس
بۆ پاراستنا زمانێ کوردی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
(دوو پەیڤ و ئێک ڕامان) جارەکا دی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
داکو وندا نەبن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 3.375 چرکە!