پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,986
وێنە 106,356
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی دوو
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی دوو

مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی دوو
ناونیشانی بابەت: مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی دوو
ئامادەکردن: #عادل قادری#

“ئاماژە”
تێگەیشتن لە سەلەفییەت بە بێ تێگەیشتن لە تێڕوانینی ئەوان یان ئەو فۆرمە لە ژیان لە ناو شوناسێکی دیاریکراودا پێناسەی دەکەن ئەستەمە، واته؛ ‌ پێکهاتی شوناسێک کە پێناسەی دەکەن و ئەو مۆدێل و چەشنە لە ماناسازیی دەیخەنە ڕوو، دیاریکەری ماهییەتی ئەوان دەبێت. لێرەدا ئەمەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە؛ ‌ هەر فۆرمێکی سیاسی یان ئایدۆلۆژیکی کۆمەڵایەتی ڕادیکاڵ کۆمەڵێک گریمانە و پێناسەی هەیە بۆ شووناسی خۆی و لەوێوە هەڵسوکەوتی خۆی لەگەڵ هەموو دونیادا دیاری دەکات، له و کڵاڕۆژنەیەوە دەڕوانێتە دونیا و هەموو تێگەیشتنیشی لەسەر کۆڵەکەی ئەو پەنجەرەیەوە بوونیاد دەنێت! بۆیە گرینگە ئەو تێڕوانینانەی کە بۆ شووناس لە ناو گرووپە سەلەفییەکاندا هەیە بناسین، تاکوو لە ماهییەت و پێکهات و تایبەتمەندیی خۆجێیی سەلەفییەت و سەلەفییەکان لە کوردستاندا باشتر تێبگەین، بۆ ئەم مەبەستە سێ کۆمەڵناسی شارەزای ئەم بوارە دێنینە بەرباس.
=KTML_Bold=“ئامارتیا سێن؛ شووناس و تووندوتیژی”=KTML_End=
“ئامارتیا سێن” لەبەرچاوانەگرتنی چەند دەنگی و فرەڕەهەندی لە شووناس بە هۆکاری “تاقبوون”ی شوناس دەزانێت. لە تێڕوانینی ئەودا کەسەکان شووناسی فرەڕەنگ و فرەڕەهەندییان هەیە. بەڵام کاتێک ئەم فرەڕەهەندییە پشتگوێ دەخرێت و تەنیا یەکێک لە سەرچاوە شووناسییەکانی کەس یان تاک زەق دەبێتەوە و هەر مرۆڤێک تەنیاوتەنیا بە یەک شووناس دەناسرێتەوە “تاق” بوون یان تاقانەیی لە شووناسدا دێتە ئاراوە. بە ڕای “سێن” تاقبوونی شووناس هۆکاری سەرەکی هاتنەئارای تووندووتیژییە. ئەو ئەم تێڕوانینە لە هەمبەر تێڕوانینی فرەچەشن و فرەڕەنگخوازی دادەنێت و داکۆکیی دەکات کە ئەم جۆرە لە هەڵسوکەوت و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شووناسەکان دەتوانێت گرژی لێبکەوێتەوە. (بێگومان گریمانەی “تاق”ایەتی نە تەنیا سەرچاوەی سەرەکی زۆرێک لە بیردۆزەکانی شوناسە، بەڵکوو چەکی زۆر کۆن و سواوی بکەران و ئەکتەرانی ئەو دەستە و تاقمانەشە کە خوازیاری پشتگوێخستنی گشتیی هەرجۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ئەویدین، پەیوەندییەک کە ببێتە هۆی کزبوونی وەفاداریی خەڵکەکە بۆ گرووپێکی دیاریکراوی تایبەت کە خۆیان بن. پاڵنەر و ئاخێزگەی پشتگوێخستنی هەموو وابەستەیی و گرێدراوێتی و وەفادارییەکان، جگە لەوەی کە پەیوەستە بە شووناسێکی بەرتەسککەرەوە و لە کانیی ئەو هەڵدەقوڵێت، دەتوانێت بە شێوەیەکی قووڵیش فریودەر بێت و گرژیی کۆمەڵایەتی و توندووتیژییش زیاتر بکات) ) ( (سێن، 1388: 25-51) .
“سێن” هۆکاری تووندوتیژییە سیاسییەکان لە ئاستی جیهان لە هەڵسوکەوت و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ موسوڵمانان و ڕادیکاڵبوونی موسڵمانان بە بەرەنجامی تێڕوانینی تاقانە بۆ شووناس دەزانێت و باوەڕی وایە کە تەنیا و تاقانە شتێک کە لە شوناسی کەسی موسوڵماندا دەناسرێت و پێناسە دەکرێت شوناسی ئیسلامییە و گوێ نادرێتە لایەنەکانی دیکەی شوناسی ئەو. ئەو زۆر بەتوندی بیردۆزی پێکدادان و شەڕی شارستانییەتەکان؛ کە سامۆئێل هانتینگتۆن خستییە ڕوو ڕەت دەکاتەوە و خستنەڕووی ئاوەها بیردۆزێک دەگەڕێنێتەوە بۆ هەڵەی تاقانەبینینی شوناسەکان. (لە ڕیزبەندیی خاوی شارستانییەتەکاندا، یەکێک له و تەتڵە و جوداکارییانەی کە زۆر لێڵ و ناڕوونە…جیاوازیی و هەڵاواردنی نێوان 1) کەسێک کە موسوڵمانبوون بۆ ئەو شوناسێکی گرینگە بەڵام حەتمەن تاقانە شوناسی ئەو نییە و 2) کەسێک کە بە گشتی یان لە بنەڕەتدا بە شووناسی ئیسلامیی خۆیەوە پێناسە دەکرێت. ئەم لێڵی و تەمومژاویبوونە، کە لە باسەکانی پەیوەست بە سیاسەتەکانی هاوچەرخ لەبارەی جیاوازیی نێوان موسڵمانبوون و هەبوونی شوناسی ئیسلامیی تاقدا هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ هەندێک نیگەرانیی گومڕاکەر و گێژکەرانە‌ کە بە دڵنیاییەوە پشتبەستنی تایبەت و دانسقە بە ڕیزبەندییەکی خاوی شارستانیانە یەکێک لەوانەیە) (همان:130) .
=KTML_Bold=“ئیمانۆئێل کاستێلز؛ شووناس وەکوو پرۆسێسی ماناسازیی”=KTML_End=
“ئیمانۆئێل کاستێلز” قایل بە شووناسێکی دیاریکراو بۆ هەر بکەرێک نییە، بەڵکوو باوەڕی وایە؛ کە لە کۆمەڵگەکانی ئێستادا هەر کەسێک خاوەنی شوناسگەلی جۆراوجۆرە کە ئەمەش خۆی دەبێتە هۆی بەدیهاتنی شووناسە کۆییە جۆراوجۆرەکان. شووناسی کۆیی و دەستەجەمعی سەرچاوەی مانایە بۆ بکەر کە لەلایەن خودی ئەوەوە و لە پرۆسێسێکی کۆمەڵایەتیدا درووست دەبێت. “کاستێلز” هۆکارەکانی دەسەڵات و ڕێکخراوەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان لە شکڵگریی شووناسە گشتییەکاندا بە کاریگەر دەزانێت، بەڵام شووناس تا کاتێک کە لەلایەن بکەرەوە نەبێت بە بەشێک لە دەروون و سرووشتی کرداریانەی نابێت بە سەرچاوەی مانا بۆی. هەڵبەت هەر کات یەکێک لە شووناسە کۆییەکان بە سەر ئەوانیدیکەدا زاڵ بوو هەمان شووناس وەکوو سەرچاوەی شوناسی کەسەکە دەناسرێت. “کاستێلز” شووناس بەم شێوەیە پێناسە دەکات (پرۆسێسی ماناسازی بە پێی تایبەتمەندییەکی کەلتووری یان کۆمایەکی پێکەوە گرێدراو لە تایبەتمەندییە کەلتوورییەکان کە لە چاوەی سەرچاوە ماناییەکانی دیکەدا بە سەرتر دادەنرێت) . (کاستێلز، 1384: 2/22) .
=KTML_Bold=“کاستێلز” بە پێی پەیوەندییەکانی دەسەڵات سێ جۆر شووناس لێک جودا دەکاتەوە؛=KTML_End=
1- شوناسی ڕەوایی بەخش؛ ئەم جۆرە شووناسە لەلایەن ڕێکخراوە زاڵەکانی ناو کۆمەڵگە و بە مەبەستی زیاتر زاڵبوونیان بە سەر بکەرە کۆمەڵایەتییەکان درووست دەبێت. ئەم شووناسە لەگەڵ بیردۆزە جۆراوجۆرە پەیوەستەکان بە نەتەوەخوازییش یەک دێتەوە و تەبایە.
2- شوناسی بەرگریکار؛ ئەم شووناسە لەلایەن بکەرانی کۆمەڵایەتی و لە هەلومەرجێکدا درووست دەبێت کە ئەوان لەلایەن لۆژیکی دەسەڵات و هەیمەنەوە بە بێ نرخ لە قەڵەم دراون یان مۆرکی نەنگی و هیچوپووچی و هەرچی و پەرچیبوونیان بە سەرا دراوە. لەم حاڵەتەدا بکەران، شووناسی خۆیان بە پێی بەرگری لە هەمبەر دیسیپلین و بنەما پەسەند و پشتیوانکراوەکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگە بوونیات دەنێت.
3- شوناسی بەرنامەدار؛ ئەم شووناسە کاتێک درووست دەبێت کە بکەرانی کۆمەڵایەتی شووناسێکی نوێ لەسەر بنەمای دیسانەوە پێناسەکردنی نوێی باردۆخ و شوێنگەی خۆیان لە کۆمەڵگە درووست دەکەن و بەم شێوەیە بە دوای گۆڕینی شکڵ و شێوەی کۆی پێکهاتی کۆمەڵایەتییەوەن. کاستێلز بۆ ئەم بابەتە نموونەی شووناسی فیمینیستی دێنێتەوە کە کۆی پێکهاتی باوکسالار و ڕەگەزییانەی کۆمەڵگە دەباتە ژێر پرسیار و ناو بازنەی گیروگرفتەوە.
=KTML_Bold=“ئولیڤییە ڕۆی؛ شکستی ئیسلامی سیاسیی و ئیسلامی جیهانگیر”=KTML_End=
“ئولیڤییه”‌ ڕۆی لە بواری ڕەوت و گرووپە ئیسلامییەکاندا لێکۆڵینەوەی زۆری کردووە کە ئەنجامەکەی بووە بە دوو پەڕتووک لەم بارەیەوە لەژێر ناوەکانی “شکستی ئیسلامی سیاسی” و “ئیسلامی جیهانگیر”. بیروڕاکانی ئەو لەبارەی گرووپە جۆراوجۆرە ئیسلامییەکان لە پەڕتووکی “شکستی ئیسلامی سیاسی”دا خراونەتە ڕوو و تێڕوانینەکانی لەبارەی ئیسلامییە ڕادیکاڵەکان یان هەمان سەلەفییەت لە پەڕتووکی ئیسلامی جیهانگیردا هاتووە. ئەو لە پەڕتووکی شکستی ئیسلامی سیاسیدا سێ گرووپی گەورە لە جیهاندا لە پاش ڕەوتی بێداریی ئیسلامیی (سەرەتای سەدەی بیستەم) چالاک بوون لە یەک جوێ دەکاتەوە:؛ زانا سونەتییەکان، ئیسلامییەکان، بناژۆخوازانی هاوچەرخ. زانا سونەتییەکان کەمتر خۆیان لە قەرەی بابەتە سیاسییەکان دەدەن. ئەوان زیاتر داکۆکییان لەسەر جێبەجێکردنی درووستی شەریعەتە و له و شوێنەشدا کە دێنە ناو پانتای سیاسەتەوە تەنیا داوا لە حاکمەکان دەکەن کە یاساکان لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامیدا بگونجێنن و باوەڕێکیان بە شۆڕشی ئیسلامی نییە. بەڵام دەستەی دووەم، واته؛ ‌ ئیسلامییەکان لە ئەنجامی هەلومەرجی نالەباری کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا هاتۆتە ئاراوە، “ڕۆی” کۆمەڵگە ئیسلامیییەکانی سەردەمی بووژانەوە و پەرەسەندنی ئیسلامی سیاسی بە کۆمەڵگەیانی لێک هەڵوەشاو و هەژار و بێ بەش دەزانێت، کە خەڵکەکەی بە مەبەستی بینینەوەی شووناس و جۆرێک لە جێگیری، دەستیان لە ئایدۆلۆژییە نادینییەکانی دیکە شۆرد و ئەمجارەیان گرووپە ئیسلامییەکانیان کرد بە سەرچاوەیەک بۆ ئەم جێگیریی و شووناسدۆزییە. (لایەنگران و پشتیوانانی ئیسلامییەکان، نەریتخوازە پێشوەکان نیین، بەڵکوو ئەو شارنشینانەن کە بەبەها و بنەماکانی کۆمەڵگەی نەریتی و نوێباو دەژین و ژیانی گوندییان وەلایەک ناوە و هاتوونەتە شارەوە. ژیانی ئەمانە سینەما، قاوەخانە، ڤیدیۆ و فووتباڵ و…ە و بە شێوەیەکی خەست لەژێر کاریگەریی کۆمەڵگەی بەرخۆر و بەکارهێنەرن. بەڵام بێکاری، بێ سەرئەنجامی، هەژاری و مافدەستی خواریان بەر و داهاتی کۆمەڵگەی بەرخۆری و بەکارهێنەری بۆیان نەکردە و مەحاڵ کردووە و بە قووڵی لەم ڕووەوە ئازار دەکێشن. ڕۆی، 1378: 4) .ئەم گرووپە کە ڕۆی بە ئیسلامی سیاسیی ناوزەدیان دەکات بە شوێن درووستکردنی حکومەتی ئیسلامین. ئەمانە باوەڕیان بە شۆڕشی ئیسلامییە و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە هەوڵێکی زۆر دەدەن.
“ڕۆی” دەستەی سێیەم بە نوێ بناژۆخواز ناوزەد دەکات کە بە باوەڕی ئەو لە ئەنجامی شکستی ئیسلامییە سیاسییەکان بەدیهاتن و شیکارییەکی وردی ئەمە لە پەڕتووکی دواتری واتە ئیسلامی جیهانگیردا بەدەستەوە دەدات. ئەو هەروەها یەکێک لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی دەرکەوتن و ڕادیکاڵبوونی ئەم ڕەوتە ئیسلامییە دەگەڕێنێتەوە بۆ سەرنجی ڕووت و پەتی بۆ ڕەهەندی ئیسلامیی شووناسی موسڵمانان و ئایینیبوونی ململانێ نەتەوەییەکانی نێوان موسڵمانان و جیهانی ڕۆژاوا. (باوەڕمەندان بە ئایینێک بۆ ئەوەی شووناسی خۆیان لە هەمبەر ئەوانی دیکە بناسێنن بەخێرایی خۆیان هەڵدەپێکن بە گرووپێکەوە لە ناو ئایینزایەک، تەنانەت ئەگەر گرووپێکی کەمینەش بێت، کۆتاییەکەی جۆرێک بناژۆخوازیی و ڕەهاپەرستی کۆمەڵایەتییە بە قازانجی بەرپرسیارییەتی و دەرەوەستییەکی تاکەکەسی کە ببووەتە هۆی ئەوەی ئایینزا لە دۆخی یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان (ڕەنگە هۆکاری سەرەکی و زاڵیش) ی درووستکەری هەموو ڕەهەندەکانی کۆمەڵگە، تێپەڕێت و ببێت بە کۆمەڵگەیەک بە پێی ئیرادەی لاواز و ژێرکەوتەی ئەندامەکان. کاتوولیکەکانی “فەرەنسه”‌ نایانەوێت شووناسی خۆیان لە پەیوەندی لەگەڵ شووناسی فەرەنسیدا پێناسە بکەن بەڵکوو خۆیان بە گرووپێک دەزانن لە هەمبەر زۆرینەی لائیکەکاندا. ڕۆی، 1387: 28-29) . هەروەها ڕۆی هۆکاری دەرکەوتنی گرووپە ڕادیکاڵە ئیسلامییەکان سەرەڕای کردەوەکانی ئیسلامییە سیاسییەکان، دەگەڕێنێتەوە بۆ جموجووڵە سیاسییەکانی ناوچەکە. (بە دڵنیاییەوە لە قۆناغی یەکەمدا لە ئاسایی و گشتیبوونەوەی ڕەوتە ئیسلامییەکان سەرچاوە دەگرێت کە فەزا بۆ هەموو ناڕەزایەتییە ئیسلامییەکان ئاوەڵا دەکات. دواتر دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ستراتیژیکی نێوان ساڵەکانی 1989 و 1992 واتە ؛ دوابەدوای دەرچوونی هێزکانی یەکێتی سۆڤییەت لە ئەفغانستان، شەڕی کەنداو، لەشکرکێشیی شکستخواردووی ئەمریکییەکان لە سۆماڵ، واتە لەسەر شانۆ نەمانی وردەوردەی دوژمنە کۆمۆنیستەکان و ئامادەیی سەربازیی ئەمریکییەکان لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەڵام ڕادیکاڵیزە بوون هەروەها یەکێک لە ئەنجامەکانی جیهانگیریی ئیسلام و گەشەسەندنی هاوتەریبی دەسەڵاتی ئامریکایە. بە هاتنەئارای پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دووبارەی ئومەتی ئیسلامی، ڕادیکاڵەکان بێ سێ و دوو لەگەڵ تاقانە دەسەڵاتی جیهانی تاقجەمسەر واتە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرەوڕوو دەبنەوە. ئەوان ئەم ململانێیە بە پێکدادانی نێوان دوو شارستانییەتی ئیسلام و ڕۆژاوا دەزانن و دەستەواژەی (ڕکابەر و دوژمن) ی سەربازی-سیاسیی هەڵدەپێکن بە ئیمپراتۆریی ئەمریکاوە. ڕۆی، 1387: 199) .
لە دواجاردا؛ کاستێلز شووناس بە پرۆسێسێکی ماناسازیی دەزانێت کە لە ڕەوتی پرۆسێسەکەدا بکەرەکان بە کەڵکوەرگرتن لە سەرچاوە جیاوازە کۆمەڵایەتییەکان مانا درووست دەکەن. سەلەفییت یان سەلەفیگەریش لە کوردستان بە پێی بیروڕاکانی “کاستێلز” سەرچاوەیەکی مانا بۆ هۆگران و پێڕەوکارانێتی کە لە درێژە و بەستێنی پرۆسێسێکی کۆمەڵایەتیدا لەلایەن خودی سەلەفییەکانەوە شکڵی گرتووە. ئەو بە پۆلێنبەندیکردنی شووناس بە سێ دەستەی ڕەوایی بەخش، بەرنامەدار و بەرگریکارانە، ئەم ئەگەرە دەخاتە بەردەم کە لە ڕێگەی دیاریکردنی جۆری شووناسی سەلەفییەت، لە چوارچێوە و قاڵبی یەکێک لەم سێ جۆرە سەلەفییەتە پێناسە کەین. لە لایەکی دیکەوە، بۆ شیکردنەوەی زیاتری شووناسی سەلەفییەت و دۆزینەوەی بنج و بناوانی هۆکارەکانی تووندوتیژیی ئەم شووناسە دەکرێت لە بیروڕاکانی “سێن” کەڵک وەربگیردرێت؛ بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی مانابەخشی (ئیسلام) بۆ پێناسەکردنی ڕەهەندە شووناسییەکانی خۆی، بە پێی بیردۆزەی “سێن”، تاقبوون بووە بە تایبەتمەندیی زەق و دیاری شووناسی سەلەفییەت. بیردۆزەی دیکە پەیوەستە بە هۆکارەکانی گەشە و دەرکەوتن و سەرهەڵدانی سەلەفییەتی جیهانیی لە ڕوانگەی ڕۆی-ەوە. بەڵام بیرکردنەوەی سەلەفییەت هەڵگری جۆراوجۆریی زۆرە لە ئاستی دونیادا و ئەم ڕەوتە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بە سەرنجدان بە بەستێن و پێکهاتە کۆمەڵایەتییە ئامادەکان لەگەڵ سەلەفییەتی جیهانییدا هەڵگری جیاوازی و خالی هاوبەشیشە.
سەلەفییەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە سەرنجدان بە بەستێنی کۆمەڵایەتی خۆی شکڵی گرتووە و هەلومەرجی جۆراوجۆر لە درووستبوونیدا کاریگەر بووە. سەلەفییەت لە کوردستان، سەرەڕای هەبوونی ڕەهەندی جیهانی، تایبەتمەندی ناوچەییشی هەیە. پرسی ئیتنیک لەنێو کوردەکان و زاڵبوونی حیزبە سیکولارەکان لە ناوچەکەدا دوو تایبەتمەندین کە سەلەفییەتی کوردستان لەگەڵ سەلەفییەتی جیهانی جوێ دەکەنەوە. بیرکردنەوەی سەلەفی لە کوردستان ناتوانێت بە بێ سەرنجدان بە بەستێنی کۆمەڵایەتی خۆی شکڵی گرتبێت و پرۆسێسی شوناسبەخشیی خۆی بە بێ پەیوەندی لەگەڵ پرسەکانی کوردستان تێپەڕاندبێت. بیردۆزی “ڕۆی” ئەگەرچی پەرژاوەتە سەر هۆکاری سیاسی و ژینگەی کۆمەڵایەتی ئەم ڕەوتانە، بەڵام ناتوانێت نیشاندەر و نواندنەوەی هەموو ڕاستییەکان بە نیسبەت سەلەفییەتەوە لە هەموو شوێنەکانی دونیا بێت. لەم ڕووەوە کە هێشتا کوو بیردۆزێکی تایبەت لەبارەی بیرکردنەوەی کۆمەڵایەتیی سەلەفییەت و هۆکارەکانی پەرەسەندنی لە کوردستان نەخراوەتە ڕوو، ئەم توێژینەوەیە مەبەستێتی بۆ دیاریکردنی جیهانبینیی سەلەفییەکان بە نموونە وەرگرتن لە چەمکەکانی بیرمەندە ناوبراوەکان بپەرژێتە سەر ناسینی بنەمای بیرکردنەوەی ئەم ڕەوتە شووناسسازە و بەستێن و زەمینە کۆمەڵایەتییەکانی سەرهەڵدانی لە کوردستان زیاتر ڕوون بکاتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 520 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 00-00-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 06-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 06-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 06-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 520 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,986
وێنە 106,356
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.282 چرکە!