پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,869
وێنە 106,275
پەرتوک PDF 19,333
فایلێن پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی شەش و کۆتایی
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی شەش و کۆتایی

مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی شەش و کۆتایی
ناونیشانی بابەت: مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ سەر کوردستان: بەشی شەش و کۆتایی
ئامادەکردن: #عادل قادری#

(ڕەگوڕیشە و تایبەتمەندییەکانی سەلەفییەت لە کوردستان)
لە بەشەکانی پێشوودا بەستێنەکان و هۆکارەکان و زەمینە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی سەرهەڵدان و تەشەنەسەندنی سەلەفییەتمان باس کرد و تایبەتمەندی و کۆڵەکە سەرەکییەکانی جیهانبینی سەلەفیەتمان ڕوون کردەوە و تەنانەت ئەو ئاستەنگ و لەمپەڕانەش کە لە بەردەم باس و توێژینەوەکەدا بوون، خرانە ڕوو. باسی تێڕوانینی ئەو بیرمەندانەش کرا کە لە ڕێگەی چەمک و دەستەواژەی شوناس و سەرچاوەکانی شوناس، پیرۆزی و ڕەگەزەکانی پیرۆزی و جۆرەکانی سەلەفییەت لەسەر بنەمای تەفسیر و ڕاڤە و خوێندنەوەی بابەتی پیرۆز، لە ڕەهەندی جۆراوجۆرەوە بابەتەی سەلەفیەتیان شی کردەوە. ئێستە ئەنجامی باسەکە و دەرهاوێشتەی شیکارییەکە بە کوورتی و پوختی لێرە دەخەینە ڕوو.
=KTML_Bold=“ئەنجامە گشتییەکانی لێکۆڵینەوه”‌=KTML_End=
ئەم وتارە عەوداڵی دۆزینەوە و دیاریکردن و ناسینی وتاری سەلەفییەت و سەرچاوە شوناسسازەکەی ڕەوتی سەلەفییەت لەنێو کوردە سونییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە. ئەم ڕەوتە فیکری و کۆمەڵایەتییە دوای هێرشی هێزەکانی هاوپەیمان بۆ ئێراق لە ساڵی 2003ی زاینی هاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تاکوو ئێستە هەندێک هۆگر و لایەنگری بۆ خۆی پەیدا کردووە. ئەم گرووپە لە ڕێگەی یارمەتیدانی گرووپە سەلەفییە ڕادیکاڵەکانی دیکە لە جیهان، بە تایبەت لە ئێراق و ئەفغانستان، و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی تووندئاژۆ و تووندوتیژ لەگەڵ کەسان و خەڵکانی غەیری سەلەفیی ناوخۆی کوردستان، بوون بە بابەت و دیاردە و پرسێکی سەرنجڕاکێش بۆ کۆمەڵگە.
ئولیڤییە ڕۆی (1994) باوەڕی وایە؛ کە ئەم ڕەوتە بە دوای شکستی ئەزموونی ئیسلامگەرا سیاسییەکان لە چارەسەرکردنی قەیران و ئاریشە جۆراوجۆرەکاندا هاتە ئاراوە و سەرنجی پەتی و ڕووت بە ڕەهەندی ئیسلامیی شوناستەوەرانەی موسڵمانان و جموجووڵە سیاسییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (کە لە درێژەیدا ڕۆژ دوای ڕۆژ لە ئامادەیی و هەبوونی هێزە کۆمۆنیستییەکان کەم بوویەوە و ئامادەیی هێزە ئەمریکییەکانی زیادی کرد) ئاستی ڕادیکاڵیزمی ئەم ڕەوتەی زیاد کرد و بردییە سەرەوە. ئیمانۆئێل کاستێلز (1384) بە بێ جیاکردنەوەی ڕەوتە میانەڕۆ و ڕادیکاڵە ئیسلامییەکان لە یەکتر، باوەڕی وایە؛ کە هەموو ئەم ڕەوتانە لە ئەنجامی شکست و هەرەسهێنانی دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلام لە ڕەوت و پڕۆسەی مۆدێڕنیزم و نوێکردنەوە و لە ئەنجامدا بەرەوڕووبوونەوەی خەڵکی ئەم وڵاتانە لەگەڵ هەموو جۆرە قەیرانی ئابووری، کۆمەڵایەتیی و سیاسیدا هاتوونەتە ئاراوە. کاستێلز ئەم ڕەوتانە لە دونیای ئێستادا بە یەکێک لە گرینگترین سەرچاوەکانی شوناس دادەنێت.
ئەو هۆکارانەی کە لەلایەن ئەم دوو بیرمەندە کۆمەڵایەتییەوە خراونەتە ڕوو، سەرهەڵدان و دەرکەوتنی ڕەوتی سەلەفییەتی جیهانی تا ڕادەیەک ڕوون دەکەنەوە. ئەوان تەنیا سەرنجیان نەخستۆتە سەر لایەن و هۆکارە سیاسییەکانی ئەم ڕەوتە، بەڵکوو سەلەفییەتیان لە بەستێنی شکڵگیری و سەرهەڵدانی خۆی و بە تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتی ئەم بەستێن و زەمینەیە لەپێش چاو گرتووە. بیروڕاکانی ئەم دوو بیرمەندە لەبارەی سەلەفییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە ڕاست دەگەڕێت، چونکە سەلەفییە کوردەکان باڵێکی جیا نین لە ڕەوتی سەلەفییەتی جیهانی و بە تەواوەتی لەگەڵ گرووپە سەلەفییەکان لە ئاستی دونیادا لە پەیوەندیدان. بەڵام ئەم بیروڕا و تێڕوانینانە ناتوانن هەموو ڕاستییەکانی پەیوەست بە سەلەفییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بخەنە ڕوو. کۆمەڵگەی کوردی خاوەن تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووریی خۆیەتی و لە ئەنجامدا ئەو گرووپانەش کە لە ناو ئەم کۆمەڵگەیەدا سەریان هەڵداوە، هەڵگر و خاوەنی تایبەتمەندی خۆیانن. هەر بۆیە لەم ڕووەوە بۆ تەواوکردنی تێڕوانین و بیروڕاکانی ڕۆی و کاستێلز لەم بوارە و دۆزینەوەی هۆکارەکانی گۆڕینی ئەم ڕەوتە بۆ سەرچاوەیەکی شووناسساز بۆ هەندێک لە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم توێژینەوەیە لە چوارچێوە و فۆرمی خوێندنەوە و موتاڵای کەیسیانە و بابەتیانە، ئەو کەسانەی هەڵسەنگاندووە کە هاتوونەتە ناو ئەم گرووپەوە و خۆیان بە سەلەفی ناوزەد دەکەن. هەر بۆیە بیرکردنەوەی کۆمەڵایەتی و جیهانبینی ئەم گرووپە لە ڕێگەی وتووێژە نیوەدرووستکراوەکان و هەڵهێنجانی زانیاری و دەیتاکانە و بە کەڵکوەرگرتن لە کۆددانانی بیردۆزانە و ناوەرۆکیانە گەیشتووەتە ئەنجام.
ئەو ئەنجامانەی کە لەم بەشەی ئیشەکەدا دەرکەوتن، دەربڕ و دەرخەری ئەم بابەتەیە کە ناکرێت ئەم ڕەوتە لەژێر ناوی بزووتنەوە یان ڕێکخراوێکی ئایینی ناو ببەین، چونکە نە ڕیکخستنێکی دیاریکراوی هەیە و نە بابەت و دیاردەیەکی سەرتاپاگیر و گشتەکییە لەنێو کوردەکاندا، بەڵکوو ڕەوتێکی فیکرییە کە ئایدۆلۆژیای دینی ئەندامەکانی پێکەوە دەبەستێتەوە و ڕێکیان دەخات. ئەم ڕەوتە زۆر بزۆز و گەڕۆکە و بێنیشتمانە. ئەوان هەر خاکێک کە موسڵمانێک تێیدا دەژی بە وڵات و سەرزەمینی ئیسلامیی دەزانن و خۆیان لە هەمبەریدا بە بەرپرس دەزانن. هەر بەم هۆیەوە، زیاترین ئامرازەکانی پەیوەندییان ئەنتەرنێت و سەتەلایتە. تەوەر و خولێنکەی ئەندێشەی ئەم ڕەوتە ناڕەزایەتییە لە هەمبەر دۆخی هەنووکە و سەپێنراوە واتە دۆخی ئامادەی ئێستا. ئەوان دژی نەزمی جیهانی و ناوچەیی خۆیان هەستاونەتەوە و ئارەزوویان تێکدان و نەهێشتنی ئەم نەزم و تەکوزییە و درووستکردنی نەزم و ڕیکخستنێکی نوێیە لە جیهاندا. نەزم و ڕێکخستنەوەیەک کە موسڵمانەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ترۆپکی شارستانییەتی ئیسلامی، لە ڕوانگەی ئەواندا گرینگترین هۆکارێک کە موسڵمانانی لە هەمبەر شارستانییەتەکانی دیکە لاواز کردووە، برەوپەیداکردنی شیرک و نەزانی و خورافەیە. ئەوان باوەڕیان وایە ئەگەر بێتوو موسوڵمانەکان تەوحید بە باشی تێ بگەن و لە هەموو ژیانیاندا جێبەجێ و پراکتیزەی بکەن، ئێستا لە ناو ئەم هەموو نەزانی و خورافەیەدا نغرۆ نەبووبوون و بەم جۆرە شارستانییەتی ئیسلامی خوار و سووک و چرووک نەدەبوو. موسوڵمانان دەبێت تەوحید کە بە مانای یەکێک زانینی خودا لە بابەتەکانی خالیقبوون، ئامرییەت و ڕوبوبییەت و ئولوهییەتە، بپارێزن. بە پێچەوانەی ئەمە بێت تووشی کوفر و شیرک دەبن و لە بازنەی ئیسلام دەچنە دەرەوە. هەر بەم پێیە واجیبە لەسەر موسوڵمانانی دیکە کە لە کەسی خەتاکار دوور بگرن و بێزاری و بێزی لێ بکەن.
هەروەها ئەم بیرکردنەوەیە باوەڕی وایە کە حیزبحیزبۆکینێ بووەتە هۆی ئەوەی کە موسوڵمانەکان لە هەمبەر هێزی مەزنی کافر و موشریکەکان پەرش و بڵاو بن و لاواز کەون. هەر بۆیە دەبێت هەموو موسڵمانەکان لە حیزبایەتی و باڵباڵێنکردن خۆیان بەدوور بگرن و ڕوو بکەنە سەلەفیگەری، چونکە سەلەفییەت ڕێگەی مافە و هەموو ڕێگاکانی دیکە باتڵن. لە تێڕوانینی ئەماندا جیهان دوو بەشە: دارو‌لئیسلام و دارو‌لکوفر. ڕۆژاوا ڕەمز و سیمبولی دارو‌لکوفرە و کۆمەڵگە ئیسلامییەکان یان دارو‌لکوفرن یان تێکەڵەیەکن لە دارو‌لکوفر و دارو‌لئیسلام. بەڵام دارولئیسلام لەم قۆناغەدا نییە و سەلەفییەت لەسەر شانێتی جیهان بکات بە دارولئیسلام. دارولئیسلامێک کە تێیدا سنوورەکان کاڵ بوونەتەوە و لەناو چوون، هەمووان لە باشترین دۆخدا ژیان دەبەنە سەر و پارێزراون و شەرعی خودا زاڵە و لەباتی حوکومەتی خەڵک لەسەر خەڵک کە نموونە و نوێنەری تاغووتە، خودا لەسەر خەڵک حوکومەت دەکات و تەنیا شتێک کە لەم کۆمەڵگە ئیسلامییەدا نرخ و بایەخی هەیە تەقوای ئینسانەکانە.
بە سەرنجدان بەم وتار و جیهانبینییە دەکرێت بەپێی ڕۆی ئەم ڕەوتە بە ڕەوتێکی نوێ بناژۆخواز ناو ببرێت. ڕۆی (1994) باوەڕی وایە لە سەردەمی هاوچەرخدا و لە ئاستی جیهاندا دەشێت سێ ڕەوتی ئیسلامی لە یەک جوێ کەینەوە؛ ئەلف/ بناژۆخوازەکان؛ کە هەمان عولەما سووننەتی و کۆنەکانن. لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئەم گرووپە ئەوەیە کە زۆر پێداگر و داکۆکیکارن لەسەر شەریعەت و بە شتێکی جێگیر و نەگۆڕ و تەواوی دەزانن. هەروەها لە کاورباری سیاسیدا دەستێوەردان ناکەن و لەم ڕوەوە پارێزکارانە و کۆنسێرڤاتیستانە دەجووڵێنەوە. ب/ ئیسلامگەرا سیاسییەکان؛ دەکرێت لەمانە ئاماژە بە گرووپگەلێکی وەکوو ئیخوانولموسلیمینی میسر و ئەو گرووپە ئیسلامییانە کە لە ئێراندا شۆڕشیان کرد، بدرێت. ئەوان باوەڕیان بە گۆڕانهەڵگری و گۆڕانکاری لە شەریعەتدا هەیە و لە بواری سیاسیدا چالاکن و زیاتریش دەربڕی ناڕەزایەتی دژی سیاسەتی دەوڵەتە ئیسلامییەکانن. هەروەها پێداگرن لە ئامادەبوونی ژنان لە کۆمەڵگەدا و لەگەڵ حوکومەتەکانی جیهانی ئیسلام لە ڕێگەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا پەیوەندی و دانووستانیان هەیە. ج/ نوێ بناژۆخوازەکان؛ سەلەفیگەری ڕیشەی فیکریی هەموو گرووپە پەیوەست و پەیوەندیدارەکان بەم ڕەوتەیە. ئەوان لە ڕووی باوەڕ و عەقیدەوە و پێڕەوی لە بنەماکانی دین وەکوو بناژۆخوازەکانن، بەڵام جیاوازییان لە پانتای سیاسیدا دەردەکەوێت. نوێ بناژۆخوازەکان، بەپێچەوانەی بناژۆخوازەکان لە کاروباری سیاسیدا دەست وەردەدەن و بەشدار دەبن و باوەڕیشیان بە شۆڕش هەیە.
بە هەمان شێوە کە گوترا چەمکی سەرەکیی ئەم ڕەوتە”ناڕەزایەتی”ییە. هەر بۆیە تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەم ڕەوتە کە ئەنجامی دەیتا و زانیارییەکانە، شوناسی خۆڕاگر و بەرخۆدەری سەلەفییەتە. ئەم دەستەواژەیه، ‌ کاستێلز (1384) بەکاری بردووە؛ ئەو سێ جۆر شووناس لە یەک جوێ دەکاتەوە؛ شووناسی ڕەواییبەخش، شوناسی پلاندار و شووناسی خۆڕاگر. لە تێڕوانینی ئەودا، شووناسی خۆڕاگر لەلایەن بکەرە کۆمەڵایەتییەکان و لە بارودۆخ و هەلومەرجێکدا درووست دەبێت کە ئەوان لەلایەن لۆژیکی دەسەڵات بە بێ بەها و نرخ لە قەڵەم دراون یان مۆرکی ڕەتکردنەوەیان لێ دراوە. لەم حاڵەتەدا بکەرەکان شووناسی خۆیان لەسەر بنەمای بەرخۆدان لە هەمبەر بنەما و کۆڵەکەکانی پشتیوانکراوی کۆمەڵگە دەبیننەوە و پێناسە دەکەن. سەلەفییەتیش هەموو چەمکە هاوبەشەکانی خۆی لەسەر بنەمای ناڕەزایەتی و لە چوارچێوەی سێ چەمکی؛ هۆگربوون بە ڕابردوو، هەبوونی کۆمەڵگەیەکی ئایدیال و ناڕەزایەتی دژی دۆخی زاڵ و سەپاو، مانیفێست دەکات. ئەوان هەروەها لەلایەن وتارە زاڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بێبایەخ لەقەڵەم دراون و مۆرکی توندئاژۆیی و تەنانەت تیرۆریستبوون لەسەر جەستە و گیانیان بە قوورسی هەست پێ دەکەن.
گرینگترین و باوترین وتاری زاڵ لە کوردستان چەمکی سیکۆلاریزمە. ئەگەرچی ناسیۆنالیزم لە کوردستانیش زۆر باوە، سەلەفییەکان لە دووتوێی وتووێژەکانی خۆیان ڕکابەرایەتییەکی ئەوتۆیان لەگەڵ ئەم چەمکە نیشان نەدا و تەنانەت هەندێکیان خۆیان بە ناسیۆنالیست دەزانی، بەڵام بەتوندی لەگەڵ چەمکی سیکۆلاریزم دژبەر بوون و بە دژی ئیسلامیان دەزانی. ئەم گرووپە بە پێداگریی لەسەر شموولییەت و گشتگریی دین و ئامادەبوونی لە هەموو بوار و ڕەهەندە کۆمەڵایەتییەکان، دەست دەدەنە ڕەخەکردنی سیکۆلاریزم و ئەو تێڕوانینەی مەبەستی بەرتەسککردنەوەی بازنەی دینە لە ناو کۆمەڵگە ڕەت دەکەنەوە.
هەر بۆیە دەشێت بگوترێت کە سەلەفییەت ئەگەرچی لە هەمبەر سیکۆلاریزمی زاڵ و باو لە کو‌ردستاندا هاتۆتە ئاراوە بەڵام بە پێداگریی زۆر لەسەر تەوحید و پیرۆزیسڕینەوە لە شوێنگەلێک کە بۆ خەڵک پیرۆزن، لە پراکتیکدا یارمەتییان گەیاندۆتە سیکۆلاریسم.
لە لایەکی دیکەوە، سەلەفییەت ڕەوتێکی یەکسان و یەکدەست نییە. ئەم گرووپە لە هەندێک حاڵەتدا بیروڕایان لەگەڵ یەک جیاوازە و بەپێی هەر ئەم جیاوازیانە دەکرێت سەلەفییە کوردەکان بە سەر چەندین دەستە و گرووپ دابەش بکرێ. دیارترین دەرکەتەی جیاوازیی نێوانیان لە چوار چەمکی سەرەکیدا خۆی دەبینێتەوە؛ جیهاد، تاغووت، تەکفیر و ئامادەیی ژن لە کۆمەڵگەدا. زۆربەی سەلەفییەکانی کوردستان باوەڕیان بە جیهادی ئەکبەر هەیە و جیهادی دژی کوفار یان کافرەکان بە کۆڵەکەی بنەڕەتیی دین دادەنێن. بەم دەستە لە سەلەفییەکان دەگوترێت جیهادی. بەڵام خودی جیهادییەکان لە کوردستان دابەش دەبن بە سەر دوو دەستەدا؛ ئەلف/ کەسانێک کە باوەڕیان وایە نابێت بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ تاغووت کە بریتییە لە هەموو حوکومەتەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان و غەیرە ئیسلامییەکانی جیهانی ئەمڕۆ، دانووستان و پەیوەندی هەبێت و لە کێبڕکێ و ململانێی هەڵبژاردندا بەشداری بکرێت. ئەم گرووپە دەتوانین بە جیهادییە ڕادیکاڵەکان ناو ببەین. ب/ دەستەیەکی دیکە لە جیهادییەکان ئەگەرچی هەموو حوکومەتەکانی ئێستا بە تاغووت ناو دەبەن، دانووستان لەگەڵیان لە ڕێگەی بەشداریی لە هەڵبژاردن یان هەر شێوەیەکی دیکە ڕەت ناکەنەوە. ئەم دەستەیە لە سەلەفییەکان دەکرێت بە جیهادییە میانڕۆکان ناوزەد بکرێن. باڵی دووەمی سەلەفییەکان، کە باوەڕیان بە جیهاد نییە و لەسەر نەبوونی هەلومەرجی جیهاد لە کات و سەردەمی ئێستادا پێداگرن، بە سەلەفییە غەیرە جیهادییەکان ناویان دەبرێت کە ئەوانیش خۆیان دابەش دەبن بە سەر دوو دەستەدا: ئەلف/ ئەو سەلەفییانەی کە وەکوو گرووپی جیهادییەکان هەموو حوکومەتەکانی ئێستا بە تاغووت ناو دەبەن، بەڵام باوەڕیشیان بە جیهاد لە دژیان نییە کە لەم وتارەدا ئەمانە ناونران غەیرە جیهادییە کۆنسێرڤاتیستەکان. ب/ دەستەی دووەم ئەو غەیرە جیهادییانەن کە نەک تەنیا باوەڕیان بە جیهاد و ناڕەزایەتی دژی حوکومەتەکانی جیهانی ئیسلام نییە بەڵکوو زیاترین دژایەتی و دژبەرییان لە هەمبەر تاکەکانی ناو ئەم کۆمەڵگەیانەیە. ئەوان حوکومەتەکانی ئێران و عەرەبستانی سەعودی بە تەواوی بە ئیسلامی دەزانن. ئەم گرووپە دەکرێت بە غەیرەجیهادییە سونەتی یان نەرێتییەکان ناو ببرێن.
تەکفیر و ئامادەیی ژنان لە کۆمەڵگەدا، وەکوو دوو چەمکی جیهاد و تاغووت، هۆکاری جوێکردنەوەی دەستە و گرووپە سەلەفییەکان لە یەکتر نین، بەڵکوو لەو چەمکانەن کە لە خوێندنەوەیاندا لەنێوان گرووپە سەلەفییەکاندا جیاوازیی هەیە. لە هەمان حاڵدا دەشکرێ لەنێوان ئەم چەمکانە تەکوزی و ڕیکوپێکییەک بەدی بکرێت. بەم شێوەیە کە زۆربەی جیهادییەکان پێداگرن لەسەر تەکفیر و لەگەڵ ئامادەبوونی ژنان لە کۆمەڵگەدا کێشەیان نییە و زۆربەی غەیرە جیهادییەکان لەگەڵ بابەتی تەکفیر لە ئاستە بەربڵاوەکەیدا هاوڕا نین و ئامادەیی ژنان لە ناو کۆمەڵگەشدا بە شیاو نازانن.
ئەنجامێکی دیکەی ئەم توێژینەوەیە ئەمەیە کە ژنانی سەلەفی هەڵگر و خاوەنی هەندێک تایبەتمەندین کە لە پیاوان جودایان دەکاتەوە. ئەم گرووپە گرینگترین تایبەتمەندیی کۆمەڵگەی ئایدیال یان هەمان دارولئیسلامێک کە لە داهاتوودا درووست دەکرێت، بە پاراستنی یاسا و ڕێساکانی ئیسلام لەلایەن ژنان دەزانن نەک تەواوی مرۆڤەکان. ئەم یاسا و ڕێسایانە لە پاراستنی حیجاب و پەروەردەکردنی منداڵان و وەرگرتنی ڕەزامەندیی هاوسەراندا کوورت دەکرێتەوە. ئەوان هەموو ئەرکەکانی ژنێک لە پەیوەندی لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانییدا پێناسە دەکەن و هاوسەر، بنەماییترین ڕۆڵی لە جیهانی ژیانی ئەواندا هەیە. سەرباری ئەمەش تێڕوانین و ڕوانگەی ئەوان بۆ مافەکانی ژن و باوەڕە سیاسییەکان زۆر کۆنسێرڤاتیستانە و پارێزکارانەترە لە پیاوانی سەلەفی.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
1- منصورە اعضم آزادە، هاوژین بقالی، تحلیل جامعەشناختی سلفی­گری بە مثابەی یکی از منابع هویت ساز در کردستان ایران، پژوهشگاە علوم انسانی و مطالعات فرهنگی [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 471 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 00-00-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 06-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 06-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 06-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 471 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,869
وێنە 106,275
پەرتوک PDF 19,333
فایلێن پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.906 چرکە!