پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,858
وێنە 106,229
پەرتوک PDF 19,339
فایلێن پەیوەندیدار 97,344
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
وریا لە نێوان ئازادی و فاشیزمدا
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وریا لە نێوان ئازادی و فاشیزمدا

وریا لە نێوان ئازادی و فاشیزمدا
ناونیشانی بابەت: وریا لەنێوان ئازادی و فاشیزمدا
ئامادەکردن: #عادل قادری#

سەردەمانێک کایە و یارییە جۆراوجۆرەکان بەم مەبەست و ئیرادەیەوە هاتنە کایەوە کە لایەنی کەلتووری وڵاتان بە یەکتر بناسێنن.
سەردەمانێک کایە و یارییە جۆراوجۆرەکان بەم مەبەست و ئیرادەیەوە هاتنە کایەوە کە لایەنی کەلتووری وڵاتان بە یەکتر بناسێنن و بە جۆرێک ڕیگەخۆشکەر بن بۆ پەیوەندی وڵاتان پێکەوە و لەلایەن پادشا و ئەمیرەکانەوە پشتگیریی دەکرا، هەروەها کایە و یارییەکان لایەنێکی کات بەسەربردن و فانیشیان هەبووە، ئەگەرچی ئەم ڕوانگەیە بەزۆری دوور بووە لەلایەن و ڕەهەندی سیاسیی بە تایبەتی لە جیهانی کۆن و کەونارادا بەڵام وردەوردە بە دیاردەی جیهانگیریی و دەرکەوتنی وەرزشە جۆراوجۆرەکان و بە تایبەتی تۆپی پێ لە پانتاییەکی نێونەتەوەیی و لە پەیوەندیی وڵاتان پێکەوە ڕەهەندی زەقی سیاسی لە ئاستی نیوخۆیی وڵات و گرووپە جیاوازە سیاسییەکان و هەروەها لە ئاستی نێودەوڵەتی و لە ناو نەتەوە جیاوازە دۆست یان دژبەرەکاندا پەیدا کرد. ئەمە بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ڕووی خۆی ئاشکرا دەکات چونکە یاریی تۆپی پێ هەم هەڵگری پاشگرگەلێکی وەک نەتەوەیی بۆ نموونەی یانەی نەتەوەیی و نیشتمانی و…دەبێت و هەمیش لە ڕەمزگەلی وەک جلی تابەت بە ڕەنگی دیاریکراو و ئاڵای فەرمی وڵات و دواتر لە ئاستی بینەر و تەماشاکەرانیشدا شتەکە چەند قاتتر ڕەهەندە سیاسییەکەی زەق دەبێتەوه بەهۆی ئەو ڕۆحییەتە وەرزشی و دەمارگیرانە و پڕ جۆش و خرۆشەوە کە یارییەک وەک تۆپی پێ لە تەماشاکەر وبینەریدا هەڵیدەخڕێنێت‌. پێویست ناکات ئێمە ورەزشدۆستێکی ناوازە بین تاکوو جۆش و خرۆشی ئەم کایەیە لە ناو تەماشاکەران و لایەنگرانی یانەیەکی تایبەتدا ببینین و درکی پێ بکەین و هەروەهاش پێویست ناکات حەتمەن لایەنگری یانەیەکی دیاریکراو بین تاکوو کاریگەریی ئەم یارییە لە ئاستی گشتی و ناو شەقامدا ببینینەوە.
لە وڵاتێکی وەک ئێراندا دوو یانەی ئیستیقلال و پیروزی (پێرسپۆلیس) بۆ ساڵانێکی زۆرە هۆکاری دابەشکاریی دوو دەستە هۆگر لە ئاستی گشتیدا بووگن کە زۆر جاریش شەڕ و ئاژاوە لەنێوان لایەنگرانیان هەم بە شێوەی سەرزارەکی و هەم بە شێوەی کردەکی هاتووەتە ئاراوە. پاش پەرەسەندنی بێوێنە و پێشبینینەکراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زاڵبوونی ئەم دونیا مەجازییە بە سەر واقیعی ژیانی ئاڵۆز و تاڵی کەلتووری مرۆیی بە گشتی و کەلتووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی، کۆمەڵێک حەز و هۆگربوون و ڕق و ئارەزوو و خواست و کایە بەر یەک کەوتن، هەژماری تویتەر و تۆڕی فەیسبووک و ئینیستاگرام بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر تەنیا لە ئاستی میدیا فەرمییەکاندا و لەسەر شاشەکاندا دەردەکەوتن، بوو بە تریبوونێکی بەهێز بۆ نواندنەوەی هەڵوێست و دەرخستنی بەشێک لە بیروڕا و ژیانی تاکەکەسی و بگرە هەندێ شتی سووک و لاواز و باسهەڵگیرسێنەر، ئەوەی کە جێگەی سەرنج‌ و وردبوونەوەیە -لە وەها بازنەیەکی پان و بەرین کە دەشێت وەک تۆڕێکی گەورەی جاڵجالۆکەش وێنا بکرێت چالاکیی زۆری ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییانەیە کە‌ بە ناوی ئازادییەوە هەوڵ دەدەن ئێمە ئاڕاستە بکەن و بەنج و یەخسیرمان بکەن، هەڵوێست و پەرچەکرداری زۆرێک له و کەسە بە دەنگ و ناوانە‌ کە لەژێر ناوی سێلیبێرتیدا دەناسرێن کرۆکی ئەم چالاکبوونەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، ئەم لەقەب و نازناوە کۆمەڵێکی زۆر لە هونەرمەندان و ئەکتەران و مۆدێلکاران و یاریزانان لەخۆ دەگرێت. لە حاڵێکدا کە زۆربەی زۆری ئەم دەستە و گرووپانە خۆیان لە کاروباری سیاسیی وەرنادەن و لە پەراوێزی ئازار و ڕەنج و زەختەکانی سەر کۆمەڵگەدا هەندێ گلەیی و تەشەر و وردەڕەخنە لەلایەنێکی نادیار و نەناسراو دەخەنە ڕوو تاکوو کڵاوەکەیان با نەیبات، کەسانێکی بێوێنە و دەگمەنیش هەن کە ڕۆحی بەرخۆدان و مافبێژی و ناڕەزایتی دەربڕینیان لە ئاستێکی بەرز و ڕاشکاوانەدایە و دەنگی هاواریان لەبەرەی خەڵکی زوڵملێکراو و هەژار و زەخت لەسەری ئێراندایە.
یەکێک له و کەسانە وریا غەفووری یاریزانی بە ڕەچەڵەک کوردی (خەڵکی #سنە#) تۆپی پێی ئیستیقلالی ئێران و کاپتانی هەمان یانەیە کە ئێستە لە دووبارەی ڕێکەوتنەوەی لەگەڵ یانەکەدا‌ پێشگری لێ کراوە و لە یانەکە هاتووتە دەرەوە یان درووستر وایە بڵیین وەدەریان ناوە. ئەو پاش ڕووداوەکانی گەڵاڕێزانی ساڵی 2019دا لە ئێران کە خەڵکێکی زۆر لە چەندین شاری ئێران بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتییەوە کوژران، کاتێک کە میدیاکان هاتن بۆ ڕووماڵکردنی ئەنجام و خشتەی یاریی یانەکان، بە میدیای فەرمیی ئێرانی وت “تەلەڤیزیۆن خامۆش بێت و من لەگەڵ تەلەڤیزیۆندا قسە ناکەم” دیارە مەبەست لە تەلەڤیزیۆن میدیای فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، هۆکاری ئەم هەڵوێستەی وریا ئەوە بوو کە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران هیچ هەواڵێکی لە ناڕەزایەتییەکانی گەڵاڕێزانی ئەو ساڵە بڵاو نەکردەوە و بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو چەواشەی کرد، ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە زۆرینەی زۆری بە ناو ڕووخسارە دیار و ناسراوە چالاکەکان هەم لە بواری وەرزش و هەم لە بواری هونەردا بێدەنگییان لێکرد و کەس له و ڕووداوە به و شێوەیە نەهاتە دەنگ. پێش ئەم ڕووداوەش لە کێشەی هاتنە ناو وەرزشگای کچان و ژنان کە لە ئێراندا شتێکی یاساغ و قەدەغەیە کچێک بە ناوی سەحەری خودیاری وەک ناڕەزایەتییەکی ڕەمزی لە ئاست ئازار و زەخت و سنووردارکردنی چالاکی و دەرکەوتنی ژنان و کچان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و خۆی کوشت، ئەم کچە پاش ئەوە بە کچی شین واتە کچی کەوە و ڕەنگ شین ناسرا چون جلی یاریزانانی یانەی ئیستیقلال شینە بۆیە لە یاریی دواتردا وریا و هەموو یانەکەی جلێکیان پۆشی کە لە سەری نووسرابوو (کچی شین) و یادیان بەرز ڕاگرت، بەگشتی ئەو کەسێکە بە شێوەیەکی قووڵ و وشیارانە و بە وریاییەوە تۆپی پێ و سیاسەتی بە یەکەوە گرێداوە و لە هیچ دەرفەتێک بۆ پشتگیریی لە بەرەی ناڕەزایەتیکار و خەڵک و جەماوەر درێخی نەکردووە.
ئەمە لە ئاستە گشتییەکەیدا و لە ئێران وێنەیەکی بەرخۆدەر و بوێر و (کوردانە) ی لە وریا نەخشاند و هۆگر و لایەنگرەکانی زۆرتر بوون و زۆر زیاتر لە جارانیش بە جۆش و خرۆشەوە یادیان دەکردەوە و خۆشیان دەویست و ستایشیان دەکرد، ئەو وەک کوردێک ڕۆحی بەرەنگاری و بوێرانەی خۆی لە ئاست دەسەڵات بۆ بەرگری لە خەڵکی ئێران نیشاندا و لەلایەن حکوومەتەوە بوو بە کەسێکی دۆسیەدار و گومان لەسەر و لە ناو خەڵکیشدا بوو بە کاریزمایەکی وەرزشیی کە وەک کەسێکی وەرزشوانی سیاسیی وشیار هەمیشە هەڵوێستی هەبووە، بەڵام ئەمە دیوە گەشەکەی دەرکەوتن و پەسەندکردنی وریایە لە پانتای گشتی لە ئێراندا، وریا بۆ ئەوان تا ئەو شوێنە کاریزما بوو کە ئێرانی بێت، تا ئەو شوێنەخۆشەویست بوو کە باسی کوردبوونی خۆی وەکوو ئێرانییەک بکات، تاکوو ئەو شوێنە هۆگرەکانی پشتیووانییان کرد کە کورد بە براگچکەی ئێرانییەکان بزانێت کە لە گۆشەیەکی هۆڵەکەدا بە بێدەنگی دانیشتووە و شکۆی ئێران دەنوێنێتەوە بە جلوبەرگ و زمان و هەڵوێست و ئاکارییەوه، کاتێک وریا بە تۆزقاڵیک ئەگەری لادانی له و ڕێبازە خوێنرایەوە، درایە بەر هێرش و ڕەتکردنەوە و سووکایەتی پێکردن لەلایەن هۆگرەکانییەوە. چەند ڕۆژ پێش ئێستا وریا غەفووری لە تویتەر وێنەیەکی خۆی و شاری سنەی دانابوو و نووسیبووی کوردستان- (سنە) . لێرەدا ئەو خاڵە ناسک و هەستیارەی کە دەبێت سەرنجی بدەین نەک کوردبوونی وریا لە ئاستی جلوبەرگ و ناو و هەڵوێستدا بەڵکوو کوردبوونی وریایە لە ئاستی زمان و ڕینووسدایە. لە زمانی فارسیدا و لە بێژەکردنی وشەی کوردستاندا بزوێنەکەی زۆر بە نەرمی و سووکی ئەدا دەکرێت و بە ڕێنووسیش دەنووسرێت “کردستان”.
ساڵانێکی زۆرە بەشێکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و چالاکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاتێ دەقی فارسی دەنووسن لە کاتی نووسینی وشەی “کورد و کوردستان ( کرد و کردستان بە فارسییەکەی) لە ڕێنووسی فارسی لادەدەن و هەر کوردییەکەی دەنووسن بە هەمان شێوە کە تورکەکان و ئازەرییەکانی ئێرانیش وادەکەن، بەر لە هەر شتێک لە ڕووی ڕێزمانی و شێوە نووسینەوە ڕەنگە ئەمە هەڵە بێت، بەڵام دەرخەری ناڕەزایەتییەکە کە نەتەوەکانی کورد و تورک لە ئێراندا هەیانە. واتە دزەکردنی ئاستێکە لە ناڕەزایەتی بۆ ناو زمان وڕێنووس و بەردەنگانی فارسی، شەقام و پانتای گشتی فارس ئەم جۆرە نووسینە وەک تۆمەت و تاوان دەزانن و ئەنجامدەرانیان بە کەسانی جوداییخواز یان وەک خۆیان دەیڵێن “تەجزیەتەلەب” کە مەبەستیانە ئێران پارچەپارچە بکەن و کوردستان جیا بکەنەوە و دەوڵەتی کوردی دامەزرێنن دەزانن. لە ڕوانگەی ئەم ئایدۆلۆژیست و ئێرانشارخوازانەوە ئەوەی کە به و شێوەیە بنووسیت جێگەی گومانە و دەبێ پاکانە بۆ خۆت بهێنێتەوە و تۆبە بکەی لە دەرگای ئێرانی گەورە، ئەگینا قبووڵ ناکرێیەتوە. ئەم شێوە نووسینە بە شێویەک لەلایەن ئایدۆلۆژیستە ئێرانییەکان دەخوێنرێتەوە کە هەر کەسێک تەنانەت کەسێکی فارسیش بە بێ هیچ خواستێک بۆ ئازادی و ڕزگاری کوردستان لە دەقێکی فارسیدا بنووسێت “کوردستان” جێگەی گومان و ڕەتکردنەوە و سەرزەنشتە، لە ڕاستیدا ئەمە هەمان هەڵوێستی زمانەوانیی ئایدۆلۆژیستە ئێرانییەکانە کە لەپاڵ #بەعس#دا دادەنیشێت و نازناو بۆ کورد و کوردایەتی دادەتاشێت چون بەعس بە ئەوانەی کە هاوکاریی پێشمەرگەیان دەکرد یان پێشمەرگە بوون و سەرکردایەتی پێشمەرگەیان دەکرد دەوت موخەڕیبین واتە تێکدەران.
ڕاستە شتەکە لە دوو ئاستی جیادایە بەڵام بەرهەمهێنانی تێڕوانینە ئایدۆلۆژیکەکان لە سۆنگەی زمانەوانییەوە ئاوەها دەلالەتێکی دەبێت بۆ فاشیزم و ڕۆحی هەڵنەکردن و ڕەتکردنەوە و ئەویدیکوشتن، لەلایەن ئەویدییەک کە خۆی بە سەردەست و گەورە دەزانێت، دوای دانانی ئەو وێنەیە لەلایەن وریاوە و نووسینی وشەی “کوردستان” هێرشێکی زۆر لەلایەن هۆگرانی پێشووی و فاشیستان و دژبەرانی ئێستای، کرایە سەر و هێرشەکە بەڕادەیەک لە پانتای گشتی و فەزای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گشتگیر بوویەوە کە وریای ناچار کرد لێی پاشگەز بێتەوە و خۆی بە فیداکاری ئێران بناسێنێت، بەدەر لەوەی وریا غەفووری چ جۆرە تێڕوانینێکی بۆ پرسی کورد و چارەنووسی کورد و کوردستان هەیە ئەم دیمەنە پیشاندەری جۆرە زەختێکی گرووپەکانی فشار و زەختی گشتگیری دەسەڵاتە لە ئاستە کۆمەڵایەتییەکەیدا، کاتێک ئێمە باس لە یەکانگیریی دەسەڵاتێکی ئایینی و ئایدۆلۆژیک لەگەڵ خەڵکێکی بە ڕواڵەت ئازادیخواز و دیموکرات، کە دژی هەر جۆرە مافخوازییکی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران دەکەین، مەبەستمان ئەم یەکانگیرییە نەپۆڕ و دژواز و سەیر و سەمەرەیەیە کە ئێرانی کردووە بە تابۆ و هەر کەسێک لە خەرمانەی پیرۆزی ئەو ناوە لابدات دادگایی دەکرێت و سزا دەدرێت بە شێوەی ڕەمزی یان واقیعی، کۆی ڕووداوەکە دەرخەری پلانێکی ئەندازیاریکراو و درێژخایەنە کە کەسایەتیی تاکی کورد لە ئاستە هەرە بچووکە وشیاری و وریاییەکەشیدا بەرەو دووکەرتبوون و دووشەقبوون دەبا و سایکۆلۆژیای خۆخۆری و ئەویدیپەرستی لە هەناوی کۆمەڵگەی کورددا جێگیر دەکا، بە شێوەی وشیار یان ناوشیار، بە ڕای من وانەی گەورەی هەڵسوکەوتی وریا نەک بە زەرەر و زیانی کەسایەتیی ئەو بەڵکوو لەپێناو ڕوونتربوونەوەی کەلتوورێکی فاشیستی و ئایدۆلۆژیستە کە لەلایەن دەسەڵاتێکی ئایدۆلۆژیستەوە هەم ئاڕاستە دەکرێت و هەمیش دەچەوسێنرێتەوە و هەمیش گاڵتەی پێ دەکرێت و دەبێت بە ئامراز، ئەمە ئەو دۆخەیە کە ئایدۆلۆژیی بە تەواوی مانای خۆیەوە تەنیا شتێک کە بەرهەمی دەهێنێت ئۆبژە و بەرکارە و تەنیا ئامانجیشی کوشتنی سووژە و بکەرەکانه، به و هیوایەی وریایی هیوا لە وتاری کوردیدا خۆی مانیفیست بکات، لە هەر حاڵەتدا ئەو کەسایەتییەکی بوێر و سەربەرز و شکۆداری لە لای ئێمەی کورد دەبێت ئەگەرچی زەخت و دانپێدانانی زۆرەملیش هەبێت و ناچار بێت هەندێ قسەی نەخوازراو و نابەدڵ بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 209 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاەی کورد - 06-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 00-00-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وەرزش
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 06-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 07-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 209 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,858
وێنە 106,229
پەرتوک PDF 19,339
فایلێن پەیوەندیدار 97,344
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.672 چرکە!