پەڕڵەمانتارانی ئێراق، 100 واژۆیان کۆکردەوە بۆ داواکردنی ئەنجامدانی دانیشتن لە ڕۆژی چوارشەممە، #07-06-2023#، بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق.
حەوت پەڕڵەمانتاری یەکێتی واژۆیان لەسەر داوای دانیشتن کردووە و خوازیارن ڕۆژی چوارشەممە پڕۆژە یاسای بودجە بەو هەموارەی لیژنەی داراییەوە تێپەڕێت. کە کاردانەوەی توندی پارتی و سەرۆکی حکومەتی لێکەوتووەوە.
هیچ پەڕڵەمانتارێکی پارتی و نەوەی نوێ و یەکگرتوو و کۆمەڵ واژۆیان لەسەر داوای ئەنجامدانی دانیشتن نەکردووەو پارتی بەتوندی دژی تێپەڕاندنی بودجەیە بەو شێوەیەی لیژنەی دارایی هەمواری کردووەتەوە و پەڕڵەمانتارانی یەکگرتوو بەهەمان شێوە دژی هەموارەکەن. تەنیا پاڵپشتی بڕگەی گەڕانەوەی پاشەکەوت دەکەن.
لە کاتی کۆکردنەوەی واژۆ تەنیا حەوت پەڕڵەمانتاری یەکێتی لە باڵەخانەی پەڕڵەمانی ئێراق بوون و هەرحەوتیان واژۆیان لەسەر داواکاری ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە ڕۆژی چوارشەممە 07-06-2023 کردووە. پەڕڵەمانتارەکانیش بریتین لە سۆزان مەنسوور و کاروان یاروەیس و #نەرمین مەعروف# و گەیلان قادر و ڕۆنزی زیاد و ئیمان عەبدلڕەزاق و کوردە عومەر. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 653 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!