شاندێکی حکومەتی ئێراق و حکومەتی تورکیا ڕۆژی 19 ئەم مانگە کۆدەبنەوە، ئەوەش بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکییەوە.
باسم محەمەد عەبادی بریکاری وەزیری نەوتی ئێراق بۆ کاروباری دەرھێنانی نەوت ڕایگەیاند، حکومەتی ئێراق و تورکیاش پەیامیان بۆ یەکتری ناردووە سەبارەت بە پابەندبوونی ھەردوولا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم، ئەوەش بە زووترین کات.
باسم محەمەد عەبادی ڕاشیگەیاندووە، حکومەتی تورکیا پێی ڕاگەیاندووین ھۆکاری دەستپێنەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بەھۆی ئەوەیە بۆری گواستنەوەی نەوت کاری چاککردنەوەی تێدادەکرێت و تا ئێستا تەواونەبووە.
بریکاری وەزیری نەوت ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێراق لە ئێستادا ئامادەیە لە ڕێگای بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕۆژانە 500 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 494 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!