هێزەکانی هاوپەیمانی بەهۆی یەکنەگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی و یەکێتی، هەڕەشەی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی هێزی پێشمەرگە دەکات.
بەپێی هەواڵێکی پێگەی بەغدا ئەلیەوم، هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای کردووە هێزەکانی (70)ی سەر بەیەکێتی و هێزەکانی (80)ی سەر بەپارتی، لە چوارچێوەی یەک هێزی سەربازییدا یەکبخرێن.
بەپێی زانیارییەکانی پێگەکە هێزەکانی هاوپەیمانان دەرفەتێکی 90 ڕۆژییان داوەتە ئەو دوو حیزبە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانیان.
هاوپەیمانان هەڕەشەی ئەوەیان کردووە ئەگەر لە دوای ئەو 90 ڕۆژە هێزەکانی پارتی و یەکێتی یەکنەگرنەوە ئەوا سەرجەم هاوکارییە داراییەکان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕادەگرن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 419 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!