بەڕێوبەری تەندرووستیی #سلێمانی# ڕایگەیاند، تای خوێنبەربوون لە سەرجەم پارێزگاکانی ئێراق بڵاوبوونەتەوە جگە لە سلێمانی. د.#سەباح هەورامی# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەتای (تای خوێنبەربوون) لە هەموو پارێزگاکانی ئێراق بڵاوبووەتەوە، تەنیا پارێزگا کە حاڵەتی تیادا تۆمارنەکراوە، سلێمانییە. ڕوونیشیکردەوە، “یەک حاڵەت هەبوو گومانمان دەکرد تووشبوونی تای خوێنبەربوون بێت، ئەنجامی پشکنینەکان لە بەغداەوە گەڕاوەتەوە و دەریخست تووشبوو نییە”. بۆیە بەڕێوەبەری تەندرووستیی سلێمانی، داوای لە هاووڵاتییان کرد ڕێکاری پێویست بۆ بڵاونەبوونەوەی پەتاکە بگرنەبەر و وتی: تای خوێنبەربوون “نەخۆشییەکی ترسناکە، بەڵام خۆپارێزی لێی ئاسانە. ئاشکراشیکرد، نەخۆشییەکە بەهۆی گەنەوە، کە ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، بڵاودەبێتەوە، لەو کەسانەدا زیاتر بڵاودەبێتەوە کە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکەن، مامەڵەکردن لەگەڵ گۆشتی ئاژەڵەکەشدا ترسناکی هەیە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 428 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!