10 ڕۆژی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبن و چارەنووسی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە، یان بەکارهێنانی لە ناوخۆی ئێراق یەکلادەبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ئاشکرایکرد، لیژنەی نەوت و گازی پەڕڵەمان گفتوگۆیان لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی ئێراق کردووە و وەزارەتەکە باسیان لەوە کردووە، لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆدان، بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، بەم نزیکانە شاندێکی وەزارەتی نەوتی ئێراق سەردانی تورکیا دەکات و ئامانجی سەردانەکەش بۆ یەکلاکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەندەری جیهان.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، وەزارەتی نەوتی ئێراق ئێستا جگە لە گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا پلانی جێگرەوەشی داناوە، ئەویش ئەوەیە، کە نەوتی هەرێم بەتەواوی لە ناوخۆ بەکاربهێنرێت و لە بری ئەوە لە بەندەرەکانی بەسرەوە هەناردەی نەوت زیاتر بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 381 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!