#سەعدی ئەحمەد پیرە#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، حزبەکەی کەڵەگایی لە کەس قبووڵ ناکات.
سەعدی پیرە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکێتی کەڵەگایی لە کەس قبووڵ ناکات، ئەوەی لە بەغدا ڕویدا دەرئەنجامی ئەو شەڕەی پەرەلەمانی کوردستان بوو.
بەوتەی ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لێدوانی خراپ ئەدرێت، پارتی کە شتێکی بەدڵ نابێ بەدوای بەدیلی یەکێتی دەگەڕێت، بەڵام یەکێتی و پارتی جێگرەوەیان نییە.
سەعدی پیرە باسی لەوەشکرد یەکێتی و پارتی تەنیا باسی حزب و بەشی خۆیان دەکەن نەک پرسە نیشتمانییەکان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 461 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!