#کاروان عەلی یاروەیس#، ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، ناومان خستەسەر یاداشتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجە بەزوویی پەسەندبکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی #06-06-2023# #کاروان عەلی یاروەیس# ئاماژەی بەوەکرد، دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە، جگە لەوەی سەرپێچی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕڵەمانە، لەهەمان کاتدا کاریگەریی خراپی خستۆتەسەر ژیانی خەڵک و بازاڕ و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان”.
ئەوەشی خستەڕوو، “پاڵپشتی خۆمان دەربری و ناومان خستەسەر یاداشتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ فشارخستنەسەر سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، هەتا لەم هەفتەیەدا وادەی دانیشتنی پەڕڵەمان بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ئێراق دیاری بکات”.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر سەعد تەوبی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق جەختی لەوە کردەوە، پێش ڕۆژی 9ی حوزەیرانی 2023 پڕۆژە یاسای بودجە پەسەنددەکرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 839 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!