پاش ئەوەی #ئەڤین سەعید# یەکەم میدالیایی بۆ هەڵبژاردەی ئێراق دەستەبەر کرد ، دووبارە #مریەم عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان#ی کیژە پاڵەوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگە# و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق توانی دووەم میدالیا بەدەست بهێنێت بۆ هەڵبژاردەکە و بە یەک مەتر و 74 سانتیم لە یاری بازی بەرز پلەی سێیەمی بەدەست هێنا و بووە دووەم کیژە پاڵەوان .
مریەم لەپاڵاوتنی هەڵبژاردەی ئێراق کە یارییەکانی لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو یەک مەتر و 73 سانتیم بازی دا و لە کێبڕکێ بەهێزەکانی وڵاتانی عەرەبی توانی ئەو ژمارەیە بەرز بکاتەوە .
بە و ئەنجامانەش هەردوو کیژە پێشمەرگەکەی کوردستان و یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێراق تەنیا یاریزان بوون کە ئەنجام دەستەبەر بکەن و میدالیا بۆ خاکی نیشتمان بهێننەوە .
لە ڕۆژانی 23 و 24 ی حوزەیران یارییەکان بەردەوامی دەبێت و هەڵبژاردەی کچانی ئێراق لە ڕکابەرییەکانی دا بەشداری لە یارییەکانی پۆستە دەکات.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 606 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!