لە پەیامێکی پیرۆزبایدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە #ئەژی ئەمین# یاریدەدەری ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، هێرشی توند دەکاتە سەر یەکێتی و جێگیرکردنی مامەڵەکردنی بەغدا لەگەڵ پارێزگای #سلێمانی# بە خیانەت ناودەبات. لە پەیامەکەیدا هاتووە ”ئومێد دەکەم لە ژێر ناوی جیاکردنەوەى بودجە یان پشکى پارێزگادا، چیتر بەرژەوەندی نەتەوەکەمان نەکرێنە قوربانى بەرژەوەندى تەسکى حزبى. سەرکردایەتی سیاسی کورد ژیرانەتر و باشتر مامەڵە بکات لەسەر ئەم بابەتە. هەنگاوی لەمشێوەیە لە مێژوودا وەکو خیانەتێک دەنووسرێتەوە. ئەم پیلانە پێچەوانەیە لەگەڵ بنەماکانی دامەزراندنی یەکێتی لە مافی چارەی خۆنووسین و هەر هەنگاوێکى لەمشێوەیە سەروەرى نەتەوەکەمان دەخاتە ژێر مەترسییەوە و پشتیوانی داگیرکارانی کوردستان لەژوورە تاریکەکاندا لەبەرخاتری چاوی کاڵمان نیە، بەڵکو بۆلەباربردنی ئەم قەوارەیە”.
وەک ئاماژەیەک بۆ کردنەوەی فەوجێکی دژە تیرۆری عێراق لە پارێزگای سلێمانی، ئەژی ئەمین دەڵێت: ئیدانەی پەلکێشکردنی دامو دەزگای ئەمنی و هەواڵگری بێگانە دەکەم بۆ ناو خاکی هەرێم و هەر ئەو هێزانە بوون لە 16ی ئۆکتۆبەر و کاتی دیکەشدا چەندین پێشمەرگەیان لەژێر دەبابەکانیاندا شەهید کرد و بەسەر لاشەی شەهیدەکان خاکی هەرێمیان داگیرکرد. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 515 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!