کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق پارتی دیموکراتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی بێهیوا کردووە و لەمساڵدا 2023 ئەو هەڵبژاردنە ناکرێت.
لە سەردانەکەی ئەم دواییەی #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەوە ئاگادارکراوەتەوە، کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق لەمساڵدا ناتوانێت هەڵبژاردن بکات.
ئەو پەیامە لەلایەن محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە نێچیرڤان بارزانی گەیەنراوە.
ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لەمساڵدا پەیوەندی لایەنی تەکنیکی و توانای کۆمیسیۆنەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە هەوڵەکانی یەکێتی نیشتمانی و فشارەکانی لایەنە شیعەکان و ئێران هەیە، کە نایانەوێت هەڵبژاردنی پەڕڵەمان لەمساڵی 2023 دا بکرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 509 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!